دوو چالاكی قه‌ڵادزێ، پڕۆژه‌یه‌كی ژینگه‌ییان بۆ هاووڵاتییانی شارۆكه‌كه ڕاگه‌یاند و تێیدا سه‌ركه‌وتوو بوون. به‌گوێره‌ی پڕۆژه‌كه هه‌ر كه‌سێك خۆڵ و خاشاكی فڕێدراوی شه‌قامه‌كان كۆ بكاته‌وه و بیبات بۆیان، خه‌ڵاتی ده‌كه‌ن. ئه‌وان له ماوه‌ی مانگێكدا 325 كتێبیان به‌خشی به‌وانه‌ی 725 عه‌لاگه‌ی گه‌وره زبڵ و خاشاكیان كۆ كردبووه‌وه
له‌باره‌ی پڕۆژه‌كه‌وه محه‌مه‌د چاوشین ڕۆژنامه‌نووس و چالاكی قه‌ڵادزێ، به"وشه"ی گوت، له‌ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌ی ڕابردوودا، پڕۆژه‌ی "زبڵ بێنه و كتێب وه‌ربگره" له شارۆكه‌ی قه‌ڵادزێ هاته ڕاگه‌یاندن، پڕۆژه‌كه بریتی بوو له‌وه‌ی هه‌ر كه‌س 70 عه‌لاگه، یان 40 بوتڵی ئاوی به‌تاڵ، یان 20 قوتووی پیپسی یان شووشه‌ی كۆلا و شه‌ربه‌ت و ... هتد له شوێنه جیاوازه‌كانی شار كۆ بكاته‌وه و بۆمان بێنێت، یه‌كێك له باشترین كتێبه‌كانی پێشكه‌ش ده‌كه‌ین.
كه‌سێك 325 كتێبی به‌خشی به‌وانه‌ی 725 عه‌لاگه‌ی گه‌وره زبڵ و خاشاكیان كۆ كردبووه‌وه
به‌گوته‌ی چاوشین "پڕۆژه‌كه كه‌م تا زۆر ده‌نگدانه‌وه و ڕه‌نگدانه‌وه‌ی له‌ناو خه‌ڵكدا هه‌بوو، پێشوازیشی لێ كرا، له‌سه‌ر ئاستی ڕاگه‌یاندن و میدیاكانیش كاری له‌سه‌ر كرا".
وه‌ك خۆی ده‌ڵێت "ئامانجمان له ڕاگه‌یاندنی ئه‌م پڕۆژه‌یه ئه‌وه‌بوو هاووڵاتییان ژینگه بپارێزن و شارۆكه‌كه‌مان پاك و خاوێن ڕابگرن، یان لانی كه‌م پاشماوه‌ی فڕێدراو كۆ بكه‌ینه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی به‌هه‌موو لایه‌كمان هه‌وڵی به‌خشینی سیمایه‌كی جوانتر به شارۆكه‌كه‌مان بده‌ین، یان ئه‌گه‌ر پاشماوه‌ی فڕێدراویش كۆ نه‌كه‌ینه‌وه، ئه‌وا خۆمان له فڕێدانی ئه‌و شتانه‌ی ژینگه پیس ده‌كه‌ن بپارێزین".
"جگه له‌مه، ویستم سه‌رنجی خه‌ڵك به‌و ئاراسته‌یه‌دا ڕابكێشم كه بابه‌تی ژینگه و ژینگه‌پارێزی، له چوارچێوه‌یه‌كی ناوخۆیی ده‌رچووه و بووه‌ته بابه‌تێكی جیهانی، ئێمه‌یش ده‌بێ بیر له خۆمان بكه‌ینه‌وه و بیكه‌ین به یاسای ژیانمان" چواشین وای گوت.
به‌گوته‌ی ئه‌و چالاكه، ئامانجی دووه‌م ئه‌وه‌یه له‌و ڕێیه‌وه هه‌وڵی به كولتووركردنی خوێندنه‌وه بده‌ن، چونكه پێی وایه به‌هۆی فراوانتربوونی چوارچێوه‌ی به‌كارهێنانی ئینته‌رنێت، به‌شێكی زۆری خه‌ڵك له كتێب و خوێندنه‌وه دوور كه‌وتوونه‌ته‌وه.
ئه‌گه‌رچی هیچ ئامارێكی فه‌رمی له به‌رده‌ست نییه، به‌ڵام چاوشین "دڵنیایه له‌وه‌ی ڕێژه‌ی كتێبخوێندنه‌وه له كوردستان زۆر كه‌مه". هۆكاره‌كه‌یش بۆ "ئالووده‌بوونی گه‌نجان به تۆڕه‌كانی كۆمه‌ڵایه‌تی و یارییه ئه‌لیكتڕۆنییه‌كان" ده‌گه‌ڕێنێته‌وه.
جێی باسه ئه‌و سه‌ره‌تا بۆ ماوه‌ی دوو ڕۆژ پڕۆژه‌كه‌ی ڕاگه‌یاند، به‌ڵام به‌هۆی پێشوازیكردنی خه‌ڵكێكی زۆر، پڕۆژه‌كه ماوه‌ی یه‌ك مانگی خایاند و له‌و مانگه‌دا 325 كتێبی جۆراوجۆری به‌خشی، 725 عه‌لاگه‌ی گه‌وره زبڵ و خاشاكی وه‌رگرت، دواتر به‌هاوكاری له‌گه‌ڵ كۆمپانیای گارێكس كه به‌رپرسه له كۆكردنه‌وه‌ی زبڵ و خاشاكی قه‌ڵادزێ، زبڵهكهیان له ده‌ره‌وه‌ی شار له شوێنی تایبه‌ت ژێرخاك كرد.
له‌باره‌ی بیرۆكه‌ی پڕۆژه‌كه‌یه‌وه ئه‌و چالاكه روونی ده‌كاته‌وه، ده‌مێك ساڵه هه‌ست به‌وه ده‌كات كه له‌ناو میله‌تی كورد بابه‌تی ژینگه‌پارێزیی و كتێبخوێندنه‌وه، دووانه‌یه‌كی فه‌رامۆشكراو و پشتگوێخراون، وه‌ك پێویست بایه‌خیشیان پێ نادرێت، بۆیه له هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی به‌رانبه‌ر داهاتووی خه‌ڵك و خاكی وڵاته‌كه‌ی، بیری له بیرۆكه‌یه‌ك یان پڕۆژه‌یه‌كی كرده‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵك و هاووڵاتییان به‌ره‌و ئه‌و دوو بواره فه‌رامۆشكراوه ڕابكێشێت.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ی ئاخۆ بۆچی به ته‌نیا ئه‌م پڕۆژه‌یه‌ی له ئه‌ستۆ گرت، محه‌مه‌د چاوشین گوتی، "ئه‌زموونی 20 ساڵ كاركردنم له‌ناو ڕێكخراو و گرووپی جۆراوجۆردا هه‌یه، زۆر كار و پڕۆژهیشمان وه‌ك ڕێكخراو و گرووپ جێبه‌جێ كردووه، به‌ڵام له‌ماوه‌ی ئه‌و 20 ساڵه‌دا، هیچیان وه‌ك پڕۆژه‌ی (زبڵ بێنه و كتێب وه‌رگره) خۆشحاڵی و ئارامی ده‌روونی پێ نه‌به‌خشیوم".
"باوه‌ڕم به هێز و توانای تاك هه‌یه له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا، تاك ده‌توانێ زۆر ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی وه‌ئه‌ستۆ بگرێت و جێبه‌جێیان بكات، توانای تاك زۆر له‌وه زیاتره وه‌ك له‌وه‌ی ئێمه چاوه‌ڕێی ده‌كه‌ین، به‌ڵام گرنگه هه‌ستی باوه‌ڕبه‌خۆبوونمان له پله‌یه‌كی باڵادا بێت، نابێ خۆمان به كه‌م بزانین، ناشبێ خۆمان له ئه‌رك و به‌رپرسیارێتی بدزینه‌وه، ئه‌وه‌ی دواجار مرۆڤ به‌ره‌و سه‌ركه‌وتن ده‌بات، هه‌ستی متمانه‌به‌خۆبوونه" چاوشین وای گوت.
ئه‌وه‌یشی خسته ڕوو كه ئه‌گه‌رچی زانیم خۆم خستووه‌ته ژێرباری ئه‌ركێكی قورسه‌وه، به‌ڵام خۆشه‌ویستی خاك و خه‌ڵك له‌لایه‌ك، هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی له لایه‌كی تره‌وه، وای لێ كردم هه‌ست به ماندووێتی نه‌كه‌م و له‌گه‌ڵ پڕۆژه‌كه هه‌نگاو بنێم و هه‌ر له‌و چوارچێوه‌یه‌دا، منیش ئه‌و ئه‌ركه گرنگه‌م وه‌ئه‌ستۆ گرت و كه‌م تا زۆریش جێبه‌جێم كرد".
باسی له‌وه‌ش كرد كه "ڕێژنه"ی هاوسه‌ری زۆر هاوكار و پشتیوانی بووه و هانی داوه له‌و پڕۆژه گرنگه سارد نه‌بێته‌وه، مرۆڤ له ئه‌نجامدانی هه‌ر كارێك به‌رله‌وه‌ی پێویستی به پشتیوانی مادی خه‌ڵكانی تر هه‌بێت، پێویستی به پشتیوانی مه‌عنه‌وی ده‌وروبه‌ره‌كه‌ی خۆی هه‌یه.
زیاتر گوتی، "ڕێژنه وه‌ك قه‌ڵایه‌ك له پشت منه‌وه‌یه، بێ دوودڵی ده‌ڵێم، ئه‌گه‌ر پشتیوانییه مه‌عنه‌وییه‌كانی ئه‌و نه‌بووایه، له كاره‌كانمدا سه‌ركه‌وتوو نه‌ده‌بووم، ئه‌گه‌ر ئه‌و پڕۆژه‌یه سه‌ركه‌وتوو بێت، دواتر له‌گه‌ڵ هاوڕێیانمان له شاره‌وانی و به‌شی ژینگه‌ی شار هاوئاهه‌نگی ده‌كه‌م بۆ په‌ره‌پێدانی پڕۆژه‌كه و كۆكردنه‌وه‌ی زیاتری كه‌لوپه‌له فڕێدراوه‌كان."
قه‌ڵادزێ _ شادان به‌كر