له ڕۆژی پێنجشه‌مه‌وه لبنانییه‌كان ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و دوێنێ هه‌ینیش به‌رده‌وامیان هه‌بوو و ڕێی سه‌ره‌كی فڕۆكه‌خانه‌كانیان داخست و گرژی و توندوتیژی دروست بووه، دژی پرۆژه یاسای بودجه‌ی 2020 كه له‌لایه‌ن حكوومه‌تی حه‌ریرییه‌وه ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان كراوه و تێیدا سه‌پاندنی باجی به‌سه‌ر خه‌ڵك زیاد كردووه.
له دیمه‌نێكی جیاواز و چاوه‌ڕواننه‌كراو لبنانییه‌كان دوای زیاتر له دوو ده‌یه به یه‌كگرتوویی هه‌موو خه‌ڵك ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قامه‌كان و به‌یرووتی پایته‌ختیان خستووه‌ته ژێر دووكه‌ڵی تایه سووتێنراوه‌كان، سه‌ره‌تای خۆپێشاندانه‌كان بۆ گۆڕه‌پانی ڕیاز و سلح و شوهه‌دای به‌یرووت ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه ناڕه‌زایی دژی سه‌پاندنی باجی زیاتر له‌و دۆخه قورسه‌ی كه لبنانییه‌كان تێیدا ده‌ژین، له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه قبووڵ ناكرێ، بۆیه ناڕه‌زایه‌تییه‌كان سات دوای سات فره‌وانتر ده‌بن.
به‌هۆی دروستبوونی توندوتیژی له شه‌وی پێنجشه‌م له‌سه‌ر هه‌ینی، دوو له خۆپێشانده‌ران كوژران و هێزه‌كانی ته‌ناهیش گازی فرمێسكڕێژیان به‌كارهێنا بۆ بڵاوه‌پێكردنی خۆپێشانده‌ران كه تا به‌ره‌به‌یانی هه‌ینی به‌رده‌وامبوون له ناڕه‌زایی ده‌ربڕین، به‌ڵام له گۆڕه‌پانی ڕیاز هێزه ته‌ناهییه‌كان و خۆپێشانده‌ران ڕووبه‌ڕووی یه‌كتر بوونه‌وه، ئه‌مه‌یش خه‌ڵكی زۆرتر تووڕه كرد و ژماره‌یه‌كی زۆری برینداری لێ كه‌وته‌وه.
پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی 2020 و سه‌پاندنی باج به‌سه‌ر خه‌ڵك هۆی سه‌ره‌كی خۆپێشاندانه‌كانه
دوێنێ هه‌ینیش له به‌یانییه‌وه پاش بیستنی هه‌واڵی هێرشی هێزه ته‌ناهییه‌كان بۆ سه‌ر خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ران، خه‌ڵكی به ته‌واوی تووڕه‌بوون و ده‌پرسن سه‌ره‌ڕای حكوومه‌ت چاره‌سه‌ری ته‌نگژه‌ی دارایی پێ ناكرێ و ده‌یه‌وێ باج بسه‌پێنێته سه‌ر خه‌ڵك، كه‌چی هێرشیشیان ده‌كاته سه‌ر، به‌وهۆیه‌وه بازنه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان به ته‌واوی فره‌وانبوون و ترس كه‌وتووه‌ته دڵی حكوومه‌ته‌وه.
وه‌زیری په‌روره‌ده ئه‌كره‌م شه‌هیب داخستنی ده‌رگای قوتابخانه و زانكۆكانی ڕاگه‌یاند، بۆ ئه‌وه‌ی ڕووبه‌ڕووی پشێوی نه‌بنه‌وه، هاوكات سه‌عد حه‌ریری سه‌رۆك وه‌زیران كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانی هه‌ڵوه‌شانده‌وه، له‌لایه‌كی تره‌وه، په‌رله‌مانتارێكی لبنانی به‌ناوی حوسێن حاج حه‌سه‌ن له تویته‌ر حزبوڵای لبنانی تۆمه‌تبار ده‌كات و دووپات له‌وه ده‌كاته‌وه، كه وه‌زیره‌كانی حزبوڵا له حكوومه‌ت دژی سه‌پاندنی باج بوون به‌سه‌ر خه‌ڵك، به‌ڵام خه‌ڵكی وه‌ڵامیان داوه‌ته‌وه و ده‌ڵێن، ئێسته دره‌نگه بۆ ئه‌و پاكانه كردنه.
سه‌رۆكی پارتی پێشكه‌وتنی سۆسیالیست و په‌رله‌مانتاری پێشوو وه‌لید جونبڵات داوای كرد، كه پێویسته هه‌موو ئه‌وانه‌ی ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كردووه بگیرێن و بخرێنه زیندانه‌وه و به گوێره‌ی یاسا و به ئاشكرا سزای توندیان به‌سه‌ردا بسه‌پێنرێت.
به گوێره‌ی داتاكان ته‌نیا له ڕیزی هێزه‌كانی ته‌ناهی، ژماره‌ی برینداران گه‌یشتووه‌ته سه‌رووی 60 كه‌سه‌وه و هێزی ناوخۆی لبنان به فه‌رمی له تویته‌ری خۆی بڵاوی كرده‌وه و پشتڕاستی ئه‌و ئاماره‌ی كرده‌وه، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌یش ده‌كات، كه هه‌ر كه‌سێك هێرش بكاته سه‌ر موڵكی گشتی و تایبه‌تی و هێزه‌كانی ته‌ناهی ئه‌وا به گوێره‌ی یاسا ده‌گیرێ و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ ده‌كرێت.
بڵاوبوونه‌وه‌ی تێكستی ڕه‌شنووسی بودجه له ڕێی گرووپه‌كانی واتسئاپه‌وه خه‌ڵكی هێنایه سه‌رشه‌قام، بۆیه ناو له جووڵانه‌وه‌كه نراوه شۆڕشی واتس‌ئاپ
خۆپێشاندانه‌كانی لبنان كه گه‌رمتر و فره‌وانتر ده‌بن، له‌لایه‌ن چاودێرانه‌وه به شۆڕشی "واتس‌ئاپ" ناوده‌برێ، چونكه سه‌ره‌تای دروستبوونی ناره‌زایه‌تییه‌كان دوای ئه‌وه دێ، كه چه‌ند چالاكێك له گرووپه‌كانی واتس‌ئاپ به‌یاننامه و ناوه‌رۆكی پرۆژه‌یاسای بودجه‌ی ساڵی 2020یان بڵاوكردووه‌ته‌وه و ئه‌وه‌یان بۆ خه‌ڵك ڕوون كردووه‌ته‌وه، كه حكوومه‌ت باج به‌سه‌ر داهاتی خه‌ڵك ده‌سه‌پێنێت، ورده ورده ئه‌و هه‌واڵه له ڕێی واتسئاپه‌وه زیاتر بڵاوبووه‌ته‌وه و خه‌ڵكی ناڕه‌زاییان له تێكست چاتی واتس‌ئاپ ده‌ربڕیوه و دواتریش ناڕه‌زاییه‌كان هه‌ر له تێكسته‌وه نه‌ماوه‌ته‌وه و ده‌ستیان به گردبوونه‌وه و ناڕه‌زایه‌تیی كردووه و داوایان له خه‌ڵكی كردووه كه بێنه ڕیزیانه‌وه و ئیتر گردبوونه‌وه‌كه به ته‌واوی فره‌وانبووه و هه‌ڕه‌شه و ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌ی هێزه‌كانی ته‌ناهیش هێنده‌ی تر تووڕه‌ی كردوون و هانی ئه‌وه‌ی داوه، كه خه‌ڵكی زۆرتر بێنه ڕیزی خۆپێشانده‌رانه‌وه.
به‌شێك له لایه‌نه سیاسییه‌كان ده‌یانه‌وێ ئه‌و ناڕه‌زایه‌تییه‌ی خه‌ڵك بۆ به‌رژه‌وه‌ندی خۆیان بقۆزنه‌وه، بۆیه داوا ده‌كه‌ن به په‌له حكوومه‌تی لبنان به سه‌رۆكایه‌تی سه‌عد حه‌ریری هه‌ڵبوه‌شێنرێته‌وه، هه‌مواری ڕه‌شنووسی یاسای بودجه‌ی 2020 بكرێ له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نوێوه و دواتر ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مان بكرێت، به‌ڵام ئه‌و هه‌وڵانه به گوته‌ی ڕیا حه‌سه‌نی وه‌زیری ناوخۆی لبنان هیچ سوودێكی نابێ، به‌ڵكوو وڵات تووشی گرفتی گه‌وره‌تر ده‌كات، له نه‌بوونی حكوومه‌ت و بوونی ته‌نگژه‌یه‌كی قورسی دارایی و شه‌پۆلێكی گه‌وره‌ی خۆپێشانده‌ران، گه‌وره‌ترین مه‌ترسی له‌سه‌ر وڵات دروست ده‌بێ و مه‌ترسی هه‌ره‌سی ته‌واوه‌تی ئابووری لبنان دێته پێشه‌وه.
هۆكاری ئه‌و ته‌نگژه ئابوورییه‌ی
لبنان تێی كه‌وتووه، بۆ دابه‌زینی نرخی پشكی ده‌سته‌واره‌كانی لبنان و یه‌ده‌گی وڵات به دۆلار ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه به بڕی 1.9 سه‌نت ڕووی له دابه‌زین كردووه، كه ئه‌مه‌یش ئابووری وڵات و دراوه‌كه‌ی تووشی زه‌مین له‌رزه‌یه‌ك كردووه و بارگرانییه‌كی زۆری خستووه‌ته سه‌ر شانی خه‌ڵك و حكوومه‌تیش ده‌سته‌وه‌ستانه و ده‌یه‌وێ له ڕێی سه‌پاندنی باجی زیاتر به‌سه‌ر خه‌ڵكی وڵات و خاوه‌نكاران قه‌ره‌بووی ئه‌و شكسته ئابوورییه بكاته‌وه.