دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی سه‌ربازی توركیا بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوی كوردستان، هه‌ڵوێستی ئه‌ڵمانیا به فه‌رمی و به‌شێوه‌یه‌كی گشتی له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ر زۆر تونده و خه‌ڵكی هه‌موو هێرشه‌كه به نه‌فره‌ت ده‌كه‌ن، به‌رلینیش ده‌سبه‌جێ فرۆشتنی چه‌كی به توركیا وه‌ستاندن و خه‌ڵكی هه‌ر به ئه‌وه‌نده دڵیان ئاو ناخواته‌وه، داوای له حكوومه‌تی فیدرالی به‌رلین ده‌كه‌ن، سزای زۆر قورس‌تر به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره بسه‌پێنێت، هۆكاری ئه‌مه بۆ دۆستایه‌تی كورد و ئه‌ڵمان ده‌گه‌ڕێته‌وه، یان نهێنی سیاسی و مێژوویی له پشت ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ی به‌رلین و خه‌ڵكی ئه‌ڵمانیا دژ به توركیا هه‌یه.
به گوێره‌ی ڕاپرسییه‌ك 83%ی ئه‌ڵمانه‌كان دژی هێرشی توركیان بۆ سه‌ر ڕۆژئاوا و له‌گه‌ڵ سزادانی قورسی ئه‌نكه‌ره‌ن
له‌ماوه‌ی 100 ساڵی ڕابردوو پێوه‌ندییه‌كانی ئه‌ڵمانیا و توركیا هه‌نگاوی جیا جیا و به‌رزی و نزمی زۆری به‌خۆیه‌وه بینیوه، ده‌كرێ هه‌میشه له كاتی نه‌بوونی كێشه و گرژیش وه‌ك دوو دۆستی دوژمن ناوی لێ بنێین، به به‌رده‌وامی چه‌ند ساڵێك ئارامی و هاریكاری و وه‌به‌رهێنان له نێوان هه‌ردوولا باڵی به‌سه‌ر پێوه‌ندییه‌كان كێشاوه، به‌ڵام دواتر جه‌نگ و ململانێی سیاسی له نێوانیان ده‌ستی پێ كردووه.
وێستگه‌ی یه‌كه‌می پێوه‌ندییه‌كانی هه‌ردوولا بۆ جه‌نگی یه‌كه‌می جیهانی له 1914 ده‌گه‌ڕێته‌وه، كاتێك ئه‌ڵمانیا هاوپه‌یمانی سه‌ربازی له‌گه‌ڵ ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی دروست كرد، بۆ ئه‌وه‌ی سوپای عوسمانییه‌كان نوێ بكاته‌وه و چه‌كی تازه‌یان پێ بفرۆشێت، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیایش بپارێزن له‌و ده‌ستدرێژییانه‌ی به‌ریتانیا له ته‌واوی ناوچه‌كه ئه‌نجامی ده‌دا، ئه‌و ڕێككه‌وتنه به سه‌ره‌تای هاوپه‌یمانی ئه‌ڵمانیا و عوسمانییه‌كان داده‌نرێ، بۆ دژایه‌تیكردنی فڕه‌نسا و به‌ریتانیا تا 191 به‌رده‌وامی هه‌بوو، به‌ڵام جه‌نگ كۆتایی هات و دۆڕانێكی قوڕس تووشی ئه‌ڵمانیا و ئیمپراتۆریه‌تی عوسمانی هات، فڕه‌نسا و به‌ریتانیا خاكی ده‌وڵه‌تی عوسمانیان به گوێره‌ی ڕێككه‌وتننامه‌ی سایكس – پیكۆت واژوو كرد.
ئه‌ڵمان و توركیا له مێژوودا به دۆستێكی دوژمن پێناسه‌ی یه‌كتر ده‌كه‌ن
دوای 20 ساڵ له‌و شكسته و جارێكی تر جه‌نگی دووه‌می جیهانی له 1939 له نێوان ئه‌ڵمانیا و ئیتاڵیا له‌لایه‌كه‌وه و به‌ریتانیا و فڕه‌نسا و ئه‌مه‌ریكا و یه‌كێتیی سۆڤیه‌ت له‌لایه‌كی تره‌وه ده‌ستی پێكرد، سه‌ره‌تا كۆماری توركیای تازه دامه‌زراو و میراتی عوسمانییه‌كان، ده‌یه‌ویست ته‌نیا بره‌و به‌خۆی بدا و له ژیان بمێنێته‌وه، دوای ئه‌وه‌ی نازییه‌كان پاریس‌یان داگیركرد، پێویستیان به هاوپه‌یمانی سه‌ربازی هه‌بوو، كه هاوشێوه‌ی 1914 له نێوان هه‌ردوو وڵات ئه‌نجام درا، به‌ڵام توركیا ئه‌و هاوپه‌یمانیه‌تییه‌ی نه‌كرد، به‌ڵكوو هاوپه‌یمانی دۆستایه‌تی واژووكرد، به بێلایه‌نی له نێوان هه‌ردوو به‌ره‌ی جه‌نگ مایه‌وه.
بۆ ئه‌لمانه‌كان ئه‌مه‌یش هه‌نگاوێكی باش بوو، كه توركیا نه‌بێته هاوپه‌یمانی به‌ره‌ی دوژمنیان، به‌ڵام له 1945 و له سه‌روبه‌ندی كۆتایی هاتنی شه‌ڕ، توركیا له هاوپه‌یمانی دۆستایه‌تی په‌شیمان بووه‌وه و چووه ڕیزی هاوپه‌یمانان دژی ئه‌ڵمانیا كه‌وته جه‌نگ.
دوای ئه‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا بوو به وێرانه و دوو ده‌وڵه‌ت، حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا له 1961 ڕێككه‌وتنێكی له‌گه‌ڵ توركیا واژووكرد، بۆ ئه‌وه‌ی كرێكاری توركی به فه‌رمی بچنه وڵاته‌كه و له پرۆسه‌ی ئاوه‌دانكردنه‌وه به‌شدار بن و له كه‌رتی پیشه‌سازی كار بكه‌ن، مه‌رجی سه‌ره‌كی ئه‌وه بوو توانای كاركردنیان هه‌بێ و خاوه‌نی جه‌سته‌یه‌كی ته‌ندروست و به‌هێز بن. دواتر بۆن ئه‌وكات پایته‌ختی ئه‌ڵمانیای ڕۆژئاوا بوو ڕه‌زامه‌ندی دا كه كرێكاره‌كان خێزانه‌كانیشیان بهێنن، به‌مشێوه‌یه ڕێژه‌ی تورك له ماوه‌ی 1961 تا 1973 گه‌یشته 750 هه‌زار كه‌س، به گشتی ژماره‌یان 2.7 ملیۆن كه‌س بوو، به‌ڵام نیوه‌یان به‌ره‌و توركیا گه‌ڕانه‌وه.
به گوێره‌ی دوا ئامار كه له 2011 ئه‌نجام دراوه، زیاتر له 700 هه‌زار تورك ڕه‌گه‌زنامه‌ی ئه‌ڵمانیان هه‌یه له كۆی 2.5 ملیۆن تورك كه له ئه‌ڵمانیا ده‌ژین. به‌ڵام له 1988 و 1993 چه‌ند تاوانێك به‌رانبه‌ر به توركه‌كانی ئه‌ڵمانیا ئه‌نجام درا و ئه‌وه ده‌رخه‌ری ئه‌و ڕق و تووڕه‌ییه‌ی خه‌ڵكی ئه‌ڵمانه له توركه‌كان، كه له جه‌نگه‌كان پشتیان له ئه‌ڵمانیا كردووه، بۆیه پاشماوه‌كانی نازی چه‌د ماڵێكی توركیا سووتاند و منداڵی بچووك به‌وهۆیه‌وه گیانیان له ده‌ست دا، هاوكات له 2004 جاریكی تر پاشماوه‌كانی نازی له شاری كۆلن، كه ژماره‌یه‌كی یه‌كجار زۆری توركی لێیه هێرشیان كرده سه‌ر گه‌ڕه‌كێكی توركه‌كان و زیاتر له 17 كه‌سیان كوشت.
له چوار ساڵی ڕابردوویش پێوه‌ندییه‌كانی توركیا و ئه‌ڵمانیا به كۆمه‌ڵێك ته‌نگژه تێپه‌ڕیوه، له هه‌ماهه‌نگی هه‌ردوولا وڵات به‌رانبه‌ر یه‌كتر، دواتریش له دژایه‌تی حكوومه‌تی ئه‌ڵمانیا بۆ پشتیوانی توركانی نیشته‌جێی ئه‌ڵمانیا له ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان، له 2016یش كاتێك په‌رله‌مانی ئه‌ڵمانیا دانی به كۆمه‌ڵكوژی ئه‌رمه‌نه‌كان له‌سه‌ر ده‌ستی توركه‌كان نا، توركیا به توندی دژی ئه‌ڵمانیا وه‌ستایه‌وه.
له 2017 یش كاتێك توركیا ڕێی له كه‌سوكاری سه‌ربازه ئه‌ڵمانییه‌كان گرت بچنه بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك و كوڕ و برا و باوكه‌كانیان ببینن، كه سه‌ربازی ئه‌ڵمانیان و له چوارچێوه‌ی هێزه‌كانی ناتۆ له بنكه‌ی ئه‌نجه‌رلیك ڕۆل ده‌بینن، دواجار به‌رلین بڕیاری دا، سه‌رجه‌م سه‌ربازه‌كان بگه‌ڕێنێته‌وه وڵات، له هه‌مان ساڵ ئه‌ڵمانیا ڕیی به گردبوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ری توركه‌كان و وه‌زیری داد به‌كر بۆزاگ و وه‌زیری ئابووری نیهاد زیبكجی نه‌دا كه له‌سه‌ر خاكی ئه‌ڵمانیا بانگه‌شه بۆ هه‌مواری ده‌ستوور و سیاسه‌ته‌كانی توركیا بكه‌ن.
ده‌سبه‌رداربوونی ئه‌ڵمانیا له جه‌نگی دووه‌می جیهان له‌لایه‌ن توركیاوه له دڵی ئه‌ڵمانه‌كان ده‌رناچێت، بۆیه ڕقێكی مێژووییان به‌رانبه‌ر به توركه‌كان هه‌یه
هاوكات به‌هۆی گرتنی په‌یامنێری ڕۆژنامه‌ی "دی ڤێلت" له 2017 به‌رلین یاداشتی ناڕه‌زایی دایه باڵوێزی توركیا له وڵاته‌كه، كه دینس یوگیلی په‌یامنێڕیان به تۆمه‌تی تیرۆر گرتبوو، له 2018یش چه‌ندان هاووڵاتی ئه‌ڵمانی به تاوانی پشتیوانی له تیرۆر و سوكایه‌تیكردن به سه‌رۆكی توركیا گیران، له‌وانه ڕۆژنامه‌وان میسال تولو و به گشتی 62 كه‌س له‌لایه‌ن توركیاوه گیران.
له‌گه‌ڵ به‌رده‌وامی ئه‌و گرژی و كێشانه، له‌كاتی ده‌ستكردن به هێرشی توركیا بۆ داگیركردنی ڕۆژئاوای كوردستان، جارێكی تر كێشه‌كان قووڵ بوونه‌وه، ڕۆژێك دوای ده‌ستپێكردنی هێرشه‌كه و له 10ی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا به توندی سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هێرشه‌ی كرد و دووپاتی كرده‌وه، دۆخی ته‌ناهی ناوچه‌كه تێك ده‌دا و داعش زیندوو ده‌كاته‌وه، بۆ ڕۆژی دواتریش ئه‌ڵمانیا فرۆشتنی چه‌كی به توركیا وه‌ستاند و ئه‌نگێلا مێركلی ڕاوێژكاری ئه‌ڵمانیا له ڕێی ته‌له‌فۆنه‌وه له‌گه‌ڵ ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان گفتوگۆی كرد و داوای وه‌ستاندنی هێرشه‌كه‌ی لێ كرد.
هه‌رچه‌نده له نێو په‌رله‌مانی
ئه‌ڵمانیا حزبه‌كان له‌سه‌ر زۆربه‌ی پرسه‌كان هاوئاهه‌نگ نین، به‌ڵام حزبی یه‌كێتی دیموكراتی مه‌سیحی فه‌رمانڕه‌وا و سۆسیالیسته‌كان و سه‌وز و دیموكراسی ئازاد، هه‌مووان به‌یه‌كه‌وه داوا له حكوومه‌ت ده‌كه‌ن، كه سزای قورس دژی ئه‌ردۆغان به‌سه‌ر توركیا بسه‌پێنێت.
ئه‌و خواستی سزادانه‌ی توركیا، ته‌نیا په‌رله‌مان و حزب و سیاسییه‌كانی نه‌گرتووه‌ته‌وه، به‌ڵكوو به گوێره‌ی پێوانه‌كردنی ڕای جه‌ماوه‌ر زۆرینه‌ی ڕه‌های هاووڵاتییانی ئه‌ڵمانیایش كه سیاسیش نین، دژی هێرشه‌كه‌ی توركیان و له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌دان كه به‌رلین سزای قورس به‌سه‌ر ئه‌نكه‌ره بسه‌پێنێت. ڕاپرسیه‌كه په‌یمانگی كیڤی ئه‌ڵمانی ئه‌نجامی داوه و تێیدا ده‌ركه‌وتووه، 83%ی ئه‌ڵمانه‌كان داوای سزادانی توركیا ده‌كه‌ن و ته‌نیا 10% دژی سزادانین و 7%یش هیچ بۆچوونێكیان نه‌داوه و به بێلایه‌نی ماونه‌ته‌وه، ڕاپرسیه‌كه له ماوه‌ی 11 تا 14ی ئه‌م مانگه ئه‌نجام دراوه و 13 هه‌زار و 297 كه‌س وه‌ك سمپڵ وه‌رگیراون.
به گشتی ئه‌ڵمانه‌كان به‌وه ناسراون، كه زۆر ئاسایی مامه‌ڵه ده‌كه‌ن، به‌ڵام كاتێك خیانه‌تیان لێ بكرێ، تا ماون له‌یادی ناكه‌ن، بۆیه ئه‌و هاوسۆزیه‌ی ئه‌ڵمانیا بۆ كورد و دژایه‌تی هێرشی توركیا، هه‌رچه‌نده به‌شێكی له دیوه مرۆییه‌كه‌یه‌وه، به‌ڵام له بنه‌ڕه‌تدا بۆ ڕقێكی كۆنی ئه‌ڵمانه‌كان له توركیا ده‌گه‌ڕێته‌وه، كه تا ئێسته‌یش ماوه و ده‌شمێنێته‌وه، چونكه ئه‌ڵمانه‌كان له‌یادی ناكه‌ن.