له‌سه‌ر پێشنیازی ڤلادیمێر پوتینی سه‌رۆكی ڕووسیا و به هاوكاری سعوودیه و ئیمارات، ڕووسیا ده‌ست به پرۆژه‌ی دروستكردنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی گواستنه‌وه‌ی خێراتر له ده‌نگ ده‌كات و ناوی فڕۆكه‌كه‌یش "بزنس جێت" ده‌بێ و تایبه‌ت بۆ كه‌سایه‌تییه‌كان دروست ده‌كرێ.
ئه‌و هه‌وڵه‌ی ڕووسیا دوای ئه‌وه دێ، كه مه‌ودای نێوان ڕووسیا و وڵاتانی عه‌ره‌بی یه‌كجار زۆره، بۆیه پێشنیاز كراوه، فڕۆكه‌ی جه‌نگی "تو 160" كه خێراتر له ده‌نگ، هاوشێوه‌كه‌ی بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نیش دروست بكرێ.
یوری سلوسنار به‌ڕێوه‌به‌ری كارگێڕی پیشه‌سازی فڕۆكه‌وانی
ڕووسیا له‌وباره‌وه گوتی، ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست و باشووری ئاسیا له شاره‌كانی ڕووسیا دوورن، بۆیه سه‌رمایه‌دار و بازرگانان له‌و ڕێیه دووره بێزار ده‌بن، ئه‌مه‌یش هۆكاری دروستكردنی فڕۆكه‌ی مه‌ده‌نی گواستنه‌وه‌ی خێراتره له ده‌نگ.
پێشتر بۆ بواری جه‌نگی به‌رهه‌م هێنراوه، به‌ڵام بۆ گواستنه‌وه‌ی مه‌ده‌نی تا ئێسته فڕۆكه‌ی خێراتر له ده‌نگ دروست نه‌كراوه
ئه‌و فڕۆكانه شوێنی 16 تا 19 كه‌س جیا له تیمی فڕۆكه‌وانی ده‌گرن و ده‌توانن به خێرایی دوو تا سێ هه‌زار كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك بفڕۆن، كه ئه‌مه‌یش زۆر گونجاو و پێویست ده‌بێ، بۆ بازرگانان و سه‌رمایه‌داران.
بڕیاره یه‌كه‌م هه‌نگاوی ئه‌و پرۆژه‌یه له 2023 بێته به‌رهه‌م و ڕاسته‌وخۆ له نێوان ڕووسیا و ئیماراتی عه‌ره‌بی تاقی بكرێته‌وه، هه‌ریه‌ك له سعوودیه و ئیمارات له ڕووی داراییه‌وه پشكداری پرۆژه‌كه ده‌كه‌ن و پاره‌ی پێویستی بۆ ته‌رخان ده‌كه‌ن.