پزیشكان ژنێكی ئۆگه‌ندییه‌كان ناچار كرد، كه واز له خستنه‌وه‌ی منداڵ بهێنێت، دوای ئه‌وه‌ی به باشترین ژن بۆ وه‌چه‌خستنه‌وه له دنیا ناوی تۆماركرا، به‌ڵام دوای ئه‌نجامدانی نه‌شته‌رگه‌ری ده‌رهێنانی منداڵدان ئیتر ناتوانێ منداڵ بخاته‌وه.
ئه‌و ژنه ناوی مه‌ریم ناباتانزییه و ئێسته ته‌مه‌نی 40 ساڵه و تا ته‌مه‌نی 36 ساڵی 44 منداڵی هێناوه‌ته دنیا، به‌ڵام ماوه‌ی چوار ساڵه به ده‌ست كێشه‌ی ته‌ندروستییه‌وه ده‌ناڵێنێ له منداڵدانی، دواجار پزیشكان له ڕێی نه‌شته‌رگه‌رییه‌وه منداڵدانیان ده‌رهێنا.
پێنج جار به یه‌ك سكپڕی چوار منداڵی هێناوه‌ته دنیا
ڕۆژنامه‌ی "زه سه‌ن"ی به‌ریتانی بڵاوی كرده‌وه، كه مه‌ریه‌م حاڵه‌تێكی سه‌یری هه‌یه و به‌م ته‌مه‌نه بچووكه‌وه، پێنج جار دوای دووگیانبوونی، چوار منداڵی خستووه‌ته‌وه، چوار جاریش هه‌ر جاره‌ی سێ منداڵ و شه‌ش جاریش جمكی بووه، به‌مشێوه‌یه سه‌رجه‌می منداڵه‌كانی گه‌یشتوونه‌ته 44 منداڵ.
مه‌ریم له ته‌مه‌نی 12 ساڵی به‌شوو دراوه و هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ پیاوێكی 40 ساڵی كردووه و ساڵێك دوای شووكردنی دووگیان بووه و جمكێكی بووه. به‌مه‌یش ناسناوی باشترین ژنی له دنیا بۆ منداڵ خستنه‌وه پێ دراوه.