خۆراكی ئۆرگانی و سروشتی به به‌رده‌وامی له‌لایه‌ن پزیشكان و شاره‌زایانه‌وه پێشنیاز ده‌كرێ، كه بكرێته خۆراكی سه‌ره‌كی، گرنگی ئه‌م خۆراكه له چیدایه و سووده‌كانی بۆ جه‌سته چین و بۆچی به باشترین خۆراك داده‌نرێ و هان ده‌درێن تا زیاتر ئه‌و جۆره خۆراكانه بخۆین.
توێژینه‌وه‌كان پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه كه خۆراكی ئۆرگانی یان ئه‌ندامی زۆرترین بڕی پرۆتین و كاربۆهیدارات و چه‌وری و ڤیتامین و كانزای سروشتیان تێدایه، بۆیه ڕێ له هه‌وكردنی جه‌سته ده‌گرن و خۆراك و كانزا و ڤیتامینی پێویست بۆ خانه‌كانی له‌ش ده‌سته‌به‌ر ده‌كه‌ن، باشترین جۆری خۆراكه ئه‌ندامییه‌كانیش بریتین له سه‌وزه و میوه‌كان و گرنگترین سووده‌كانیشی بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: به‌هۆی ئه‌وه‌ی له ڕێی په‌ینی كیمیایی و به‌شێوه‌یه‌كی سروشتی گه‌شه ده‌كه‌ن، پێكهاته كانزاییه‌كانیان زیاتر تێدایه و زۆرتر سوود به جه‌سته ده‌گه‌یه‌نن، له شوێنی خۆراكه نائه‌ندامی و دروستكراوه‌كان، كه به شێوه‌یه‌كی ده‌ستكرد پڕ چه‌وری و پێكهاته‌ی خۆراكی ده‌كرێن.
هیچ پێكهاته‌یه‌كی زیانبه‌خش له دروستكردنیان بوونی نییه و ته‌واو سروشتین
دووه‌م: جیناتی
خۆراكه ئه‌ندامییه‌كان پارێزراوه و سروشتییه، كاتێك خۆراكی نائه‌ندامی ده‌خۆن، ڕه‌نگه به‌هۆی زۆر مانه‌وه، یان له‌قووتوونان و سازكردن، جینات و پێكهاته‌ی خۆراكه‌كان گۆڕانكاری به‌سه‌ردا بێ، كه ئه‌مه‌یش له‌جیاتی سوود ڕه‌نگه زیانیشتان پێ بگه‌یه‌نێت.
سێیه‌م: ته‌ندروستی مرۆڤ ده‌پارێزێ و سیسته‌می به‌رگری به‌هێز ده‌كات، خۆراكه ئۆرگانییه‌كان، وه‌كو ماست و په‌نیر و كه‌ره و شیره‌مه‌نییه‌كان و ئه‌و خۆراكانه‌ی ڕێژه‌یه‌كی زۆری ئۆمێگا3 و دژه ئۆكسید و ڤیتامینیان تێدایه ده‌بنه هۆی ئه‌وه‌ی سه‌رجه‌م نه‌خۆشی و گرفته‌كانی جه‌سته له‌ناو بچن، دڵ و پێست و جومگه و چاو به تایبه‌تی ده‌پارێزن و ڕێ له تووشبوون به شێرپه‌نجه ده‌گرن و سیسته‌می به‌رگری جه‌سته زۆر به‌هێز ده‌كه‌ن.