زۆر هۆكار هه‌ن كه دواجار تووشی شێرپه‌نجه‌تان ده‌كات، به‌ڵام هیچ گرنگی پێ ناده‌ن و هه‌وڵ بۆ بنه‌بڕكردنی ناده‌ن، به‌ڵام په‌یمانگه‌ی نیشتمانی شێرپه‌نجه له ئه‌مه‌ریكا ده‌ڵێ، ڕێژه‌ی 38%ی تووشبووان، به‌م هۆكارانه تووشی شێرپه‌نجه بوون و به‌ده‌ستیه‌وه ده‌ناڵێنن.
هۆكاره‌كان بریتین له‌مانه‌ی خواره‌وه.
یه‌كه‌م: قه‌ڵه‌وی، یه‌كێكه له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كان و ئه‌گه‌ری تووشبوون به شێرپه‌نجه زۆر زیاد ده‌كات، به تایبه‌ت بۆ تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی گه‌ده و سورێنچك و گورچیله مه‌ترسییه‌كانی زیاتره، بۆ ئه‌وه‌ی له تووشبوون به‌م نه‌خۆشییه دوور بیت، پێویسته خۆت له كێشی زۆر دوور بخه‌یته‌وه و كێشی له‌شتان ئاسایی بكه‌نه‌وه.
دووه‌م: باڵا به‌رزه‌كان، ئه‌وانه‌ی باڵایان به‌رزه توێژینه‌وه‌كان سه‌لماندوویانه به ڕێژه‌ی 10% زیاتر له خه‌ڵكی ئاسایی ئه‌گه‌ری تووشبوونیان به شێرپه‌نجه زۆرتره، باڵا به‌رزه‌كان بڕێكی زۆرتری خانه له دروستكردنی جه‌سته‌یان بوونی هه‌یه، زۆری خانه‌یش هۆكارێكه بۆ دروستبوونی شێرپه‌نجه.
سێیه‌م: خۆراكی گه‌رم، یه‌كێك له هۆكاره سه‌ره‌كییه‌كانی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی قووڕگ بریتییه له خۆراكی گه‌رم، بۆیه ئه‌وانه‌ی هۆگری خواردن و خواردنه‌وه‌ی خۆراك و خواردنه‌وه گه‌رمه‌كانن، پێویسته ڕاسته‌وخۆ ئه‌و خووه ته‌رك بكه‌ن و خۆراك و چا و قاوه و شله‌مه‌نی به شله‌تێنی بخۆن، نه‌ك زۆر گه‌رم، كه دواتر تووشی شێرپه‌نجه‌تان ده‌كات.
ڕه‌نگه ئه‌م هۆكارانه به‌لاتانه‌وه نۆرمال بێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر له تۆ هه‌ن به ڕێژه‌ی 38%زیاتر له خه‌ڵكی ئاسایی تووشی شێرپه‌نجه ده‌بن
چواره‌م: گۆشتی نه‌برژاو، ده‌بێته هۆكاری سه‌ره‌كی تووشبوون به شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و په‌نكریاس و گورچیله و پرۆستات، بۆیه پێویسته خۆتان له خواردنی گۆشتی نه‌برژاو به‌دوور بگرن.
پێنجه‌م: كه‌مخه‌وی، نه‌بوونی خه‌و و حه‌سانه‌وه بۆ جه‌سته به تایبه‌ت له شه‌ودا، كه میتابۆلیزم باش ده‌بێ و ژه‌هر له جه‌سته ده‌كرێته ده‌ره‌وه، وا ده‌كات ژه‌هری زیاتر له جه‌سته كۆ ببێته‌وه، ئه‌مه‌یش هۆكارێك ده‌بێ بۆ تێكچوونی خانه‌كان و دواجار تووشبوون به
شێرپه‌نجه به تایبه‌ت شێرپه‌نجه‌ی دڵ و خوێن.
شه‌شه‌م: زۆر دانیشتن، كه‌می جووڵه و چالاكی جه‌سته وا ده‌كات، پاشماوه‌ی خۆراكه‌كان له جه‌سته بمێنێته‌وه و كه‌ڵه‌كه ببێت، چونكه له ڕێی جووڵه وه‌رزشه‌وه، مرۆڤ له پاشماوه‌كانی خۆراك و ژه‌هره‌كان ڕزگاری ده‌بێت، كاتێك هه‌میشه دابنیشیت و هیچ جووڵه‌یه‌كت نه‌بێ، ئه‌وا تووشی شێرپه‌نجه‌ی كۆڵۆن و سنگ و سییه‌كان ده‌بیت.