بەڕێوەبەرایەتی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی كوردستان پێشبینی كردووە كە شەپۆلێكی بارانبارین و هەورەبروسكە شار و شارۆكەكانی هەرێمی كوردستان بگرێتەوە.
ئەمڕۆ شەموو 19ـی تشرینی یەكەم، بە پێی پێشبینییەكانی دەزگای كەشناسی هەرێمی كوردستان هاتووە، لە ئەنجامی كاریگەری نزمە پاڵەپەستۆی لاوازی دەریای سوور و بارستە هەوری بەرز، گۆڕانكاری بەسەر كەشوهەوای هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی عێراقیش دێت.
شەپۆلە بارانبارینە ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت
دەزگاكە پێشبینی كردووە، شەپۆلێكی بارانبارینی پچڕ پچڕ و هەورەبروسكە هەرێمی كوردستان و ناوچەكانی تری عێراق بگرێتەوە و ئەو گۆڕانكارییەی كەشوهەوا و شەپۆلە بارانبارینە ماوەی چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت، زیاتریش ناوچە شاخاوییەكانی هەرێمی كوردستان دەگرێتەوە.
ساڵی ڕابردوو ڕۆژی 17ـی تشرینی یەكەم یەكەمین شەپۆلی بارانبارین هەرێمی كوردستانی گرتەوە و تا كۆتایی وەرزری زستانی لە هەندێك شوێن زیاتر لە دوو هەزار ملیم باران باری.