پەرلەمان و حکوومەت پڕۆژە یاسایەک لەبارەی مادەی هۆشبەرەوە ئامادە دەکەن

:: AM:11:32:19/10/2019 ‌

بەهۆی ئەوەی مەترسی زیادبوونی بە كارهێنانی مادە هۆشبەرەكان هەیە، پەرلەمان و حكوومەت و سەنتەرەكان دەیانەوێت یاسایەك دەربكەن بۆ ئەوەی بتوانن ڕووبەڕووی ئەو مەترسییە ببنەوە كە لەسەر كۆمەڵگا هەیە.

ئەمڕۆ شەموو 19ی تشرینی یەكەم، رووپاك ئەحمەد ئەندامی فراكسیۆنی كۆمەڵی ئیسلامی پەرلەمانی كوردستان بۆ "وشە" رای گەیاند، وەك فراكسیۆنی كۆمەڵ پڕۆژەیاسایەكمان پێشكەشی پەرلەمان كوردستان كردوە كە تایبەتە بە ڕووبەڕووبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان.

له‌ شه‌ش مانگی یه‌كه‌مى 615 كه‌س ده‌ستگیر كراوه‌ له‌سه‌ر ماده‌ی هۆشبه‌ر


ڕووپاك گوتی، لەگەڵ ئەوە پڕۆژەیە ئێمە لیژنەی رۆشنبیری و لاوانی پەرلەمانی كوردستان و چەند سەنتەرێكی تایبەتمەند بە مادە هۆشبەرەكان داوایان لە سەرۆكایەتی پەرلەمان كوردستان كردووە یاسایەك دەربكرێت تا ڕێگری لە بڵاوبوونەوەی مادە هۆشبەرەكان  بكرێت.

ئایدن مه‌عروف وه‌زیری هه‌رێم بۆكاروباری پێكهاته‌كان سه‌باره‌ت  به‌ رێگری كردن له‌ مادده‌ هۆشبه‌ره‌كان به‌"وشه‌"ی گوت، حكوومه‌ت بڕۆژه‌یه‌كی ئاماده‌كردووه‌ بۆئه‌وه‌ی ڕه‌وانه‌ی په‌رله‌مانی بكات تا به‌ یاسا سزای ئه‌و كه‌سانه‌ قورستر بكرێت كه‌ بازرگانن و مادده‌ی هۆشبه‌ر به‌كارده‌هێنن.

زیاتر خستیەڕوو، دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان كوردستان ئاراستەی لیژنە تایبەتمەندەكانی كردووە، بڕیارە ئەم  هەفتەیە لە لیژنەی یاسایی كۆبوونەوەی لەسەر بكەین بۆ ئەوەی بخرێتە بەرنامەی كاری دانیشتنی پەرلەمان كوردستان. 

بەپێی دوا ئاماری بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەكان، لە شەش مانگی یەكەمی  ئەمساڵ 615 كەسیان لەسەر بازرگانیكردن و بەكارهێنانی مادە هۆشبەرەكان گرتووە، هەروەها  بەشێك لەوانە سزا دراون. 






وشە - زریان تەها