حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاى سكرتێرى گشتى حزبوڵاى لبنانى ره‌تى كرده‌وه، پاڵپشتى له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌تى لبنان بكه‌ن، وه‌ك خۆپێشانده‌ران داواى ده‌كه‌ن.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ى تشرینى یه‌كه‌م، ئاژانسى
رۆیته‌رز لێدوانێكى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵاى بڵاو كردووه‌ته‌وه، كه هه‌ڵوێستى خۆى له‌باره‌ى خۆپێشاندانه‌كانى دوێنێى لبنان ده‌رده‌خات.
حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا ده‌ڵێ "ئێمه پاڵپشتى له هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌ت ناكه‌ین، لبنانیش له به‌رده‌م ده‌رفه‌تێكى كورتدایه بۆ چاره‌سه‌ركردنى ته‌نگژه‌ى ئابوورى".
نه‌سڕوڵا دووپاتى ده‌كاته‌وه ئه‌و پاڵپشتى له مانه‌وه‌ى حكوومه‌تى ئێسته ده‌كات.
خراپى بارى ئابوورى یه‌كێكه له هۆكارى خۆپێشاندانى لبنان
دوێنێ به سه‌دان هه‌زار كه‌س له شاره‌كانى لبنان رژانه سه‌ر شه‌قام و دروشمى هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ى حكوومه‌تیان به‌رز كرده‌وه و داوایان كرد هه‌ریه‌كه له سه‌عد حه‌ریرى سه‌رۆك وه‌زیران و میشێل عۆنى سه‌رۆك كۆمار ده‌ست له كار بكێشنه‌وه.
هه‌رچه‌نده حكوومه‌تى نوێى لبنان ته‌مه‌نى ساڵێكى ته‌واو نه‌كردووه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خۆپێشانده‌رانه‌وه به كه‌مته‌رخه‌م وه‌سف ده‌كرێت و خه‌ڵك داوا ده‌كه‌ن حكوومه‌تێكى نوێ له‌سه‌ر بنه‌ماى دوورى له به‌شبه‌شێنى سیاسى پێك بهێنرێت.
هۆكارى سه‌ره‌كى خۆپێشاندانه‌كانیش له لبنان خراپى بارودۆخى ئابوورییه.