رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانى ئه‌مڕۆ ئاشكراى كردووه، به‌لجیكا ئاماده‌كارى ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى تیرۆریسته گیراوه‌كانى خۆى له هه‌سه‌ده وه‌ربگرێته‌وه.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ى تشرینى یه‌كه‌م، ماڵپه‌ڕى
ئارتى ئاماژه‌ى به ناوه‌ڕۆكى به‌دواداچوونێك كردووه كه له‌لایه‌ن رۆژنامه‌ى گاردیانى به‌ریتانییه‌وه بڵاو كراوه‌ته‌وه.
له راپۆرته‌كه هاتووه به‌لجیكا ده‌یه‌وێ ئه‌و كه‌سانه له هه‌سه‌ده وه‌ربگرێته‌وه كه هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى به‌لجیكین و له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گیراون، چونكه له ریزه‌كانى رێكخراوى تیرۆریستى داعش بوون.
رۆژنامه‌كه چه‌ندان سه‌رچاوه‌ى به‌كار هێناوه كه ناوى هیچ یه‌كێكیانى ئاشكرا نه‌كردووه، له‌باره‌ی واده‌ى وه‌رگرتنه‌وه‌كه‌یش ده‌ڵێ حكوومه‌تى به‌لجیكا ده‌یه‌وێ له‌و ئاگربه‌سته سوودمه‌ند بێت كه ئێسته له باكورى سووریا راگه‌یانراوه.
گاردیان: چه‌ند وڵاتێكى تر‌ى ئه‌وروپا ژن و منداڵانى داعش وه‌رده‌گرنه‌وه
گاردیان دووپاتى ده‌كاته‌وه، چه‌ند وڵاتێكى ئه‌وروپیش هه‌وڵ ده‌ده‌ن له ماوه‌ى ئه‌م ئاگربه‌سته كه‌سوكارى منداڵانى داعش له ژن و منداڵان وه‌ربگرنه‌وه، به‌ڵام نه‌ك تیرۆریستان.
به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه پێشتر بڵاو كراوه‌ته‌وه، به هه‌زاران تیرۆریست له گرتووخانه‌كانى هه‌سه‌ده‌دان و كه ژماره‌یه‌كى زۆریان هه‌ڵگرى ره‌گه‌زنامه‌ى وڵاتى ئه‌وروپین، هه‌روه‌ها ژماره‌یه‌كى زۆرى كه‌سوكارى تیرۆریستانى داعش‌یش له كه‌مپه‌كانى هه‌سه‌ده‌دان.