كەركووك.. پێنج ئێرانی گیانیان لە دەست دا و 13ی تر بریندارن

:: PM:02:43:19/10/2019 ‌
كەمێك پێس ئێستە لە رێی نێوان پارێزگای كەركووك و دیالە بەهۆی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێل، پێنج كەس گیانیان لە دەست دا و 13 كەسیش بریندار بوون.

سەرجەم بریندار و کوژراوەکان ئێرانین و بۆ رێوڕەسمی چلەی ئیمام حوسێن هاتوون
ئەمڕۆ شەموو 19ی تشرینی یەكەم، زەنوون عەبدولكەریم گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو بە "وشە"ی راگەیاند، كەمێك پێش ئێستا لە نێوان پارێزگای كەركووك و دیالە نزیك بە رێی عوزێم، لە ئاكامی پێكدادانی دوو ئۆتۆمبێلی جۆری پاس و جیمسی، پێنج  كەس گیانیان لە دەست دا و 13 كەسیش بریندار بوون .

زیاتر روونی دەكاتەوە، ئەو قوربانیانە سەرجەمیان زیارەتكارانی ئێرانی بوون كە بۆ رێوڕەسمی چلەی حوسێن هاتبوونە عێراقەوە.

گوتەبێژی پۆلیسی هاتوچۆی خورماتوو ئاشكرای دەكات، رووداوەكە بەهۆی خراپی رێگەوبانەكە و خێرایی شۆفێری پاسەكەوە رووی داوە.

گەرمیان / سەبری هۆرێنی


وشە - هیدایه‌ت جان