ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى به‌رپرسانى توركیا و ئه‌مه‌ریكا بۆ ئاگربه‌ستى پێنج رۆژه له رۆژئاواى كوردستان ئه‌نجامیان داوه، له‌سه‌ر ئاستى نێوده‌وڵه‌تى رووبه‌ڕووى ره‌خنه ده‌بێته‌وه و ده‌گوترێت ئه‌و رێككه‌وتنه له به‌رژه‌وه‌ندى كورد و سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا نییه، به‌ڵكو توركیا وه‌ك "سه‌ركه‌وتوو" نیشان ده‌دات.
رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا به سه‌رۆكایه‌تى مایك پێنسى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا له توركیا رێككه‌وتنێكیان له‌گه‌ڵ به‌رپرسانى توركیا ئه‌نجام دا، به‌گوێره‌ى رێككه‌وتنه‌كه بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ ئاگربه‌ست ده‌كرێت. هه‌رچه‌نده به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ئه‌م رێككه‌وتنه وه‌ك ده‌سكه‌وتێك وه‌سف ده‌كه‌ن، كه‌چى سات له دواى سات به‌رپرسانى نێوده‌وڵه‌تى و چاودێرانى سیاسى ره‌خنه له رێككه‌وتنه‌كه ده‌گرن و پێیان وایه ئه‌م رێككه‌وتنه به پله‌ى یه‌كه‌م له به‌رژه‌وه‌ندى توركیا دێت، كه خۆى به نایاسایى هێرشى كردووه‌ته سه‌ر سووریا.
ئیسرائیل: سیاسه‌تى تره‌مپ كورد وپێگه‌ى ئه‌مه‌ریكا له ناوچه‌كه لاواز ده‌كات
ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا له رێككه‌وتنه‌كه نیگه‌رانه
دۆناڵد توسك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى یه‌كێتى ئه‌وروپا، له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ره‌خنه‌یه‌كى توندى له‌و رێككه‌وتنه گرت، كه له نێوان ئه‌مه‌ریكا و توركیا به‌ناوى ئاگربه‌ست كراوه. توسك پێی وایه رێككه‌وتنه‌كه راست و رژد نییه، به‌ڵكو وه‌ك ده‌ڵێ "ئه‌مه ئاگربه‌ست نییه، به‌ڵكو خواستێكه بۆ راده‌ستكردنى كورد". ئه‌و به‌رپرسه باڵایه‌ى یه‌كێتى ئه‌وروپا ده‌ڵێ، له برى ئه‌و جۆره ئاگربه‌ستانه ده‌بێت دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه بكرێته‌وه كه نابێت جارێكى تر توركیا به‌م شێوه‌یه هێرش بكات.
پوتین چاره‌نووسى ئاگربه‌سته‌كه دیار ده‌كات
یه‌كێك له‌وانه‌ى ره‌خنه‌ى توندى له رێكه‌وتنه گرتووه ڤیكتۆر شه‌لهووبه كه له چوارچێوه‌ى وتارێكى شیكاریى بۆ رۆژنامه‌ى "
عه‌ره‌بى جه‌دید" ره‌خنه‌كانى خستووته‌ڕوو. شه‌لهووب ده‌ڵێ مایك پێنس چووه توركیا بۆ ئه‌وه‌ى شتێك وه‌ربگرێت نه‌ك شتێك ببه‌خشێ، ئه‌و رۆیشتن له توركیا تا ده‌رفه‌تێك بۆ تره‌مپ بدۆزێته‌وه كه له ژێر گوشاردایه، كه‌چى ئاگربه‌ستێكى بۆ گه‌ڕانده‌وه كه ته‌نیا بۆ پێنج رۆژه و له به‌رده‌م كۆمه‌ڵێك ئه‌گه‌ر به كراوه‌یى ماوه‌ته‌وه، له‌م ماوه‌یه‌یش ئه‌ردۆغان و پوتین كۆده‌بنه‌وه، بۆیه چاوه‌ڕوان ده‌كرێت پوتین چاره‌نووسى ئه‌و رێككه‌وتنه یه‌كلا بكاته‌وه.
ئه‌مه‌ریكا توركیا وه‌ك براوه ده‌رده‌خات
هه‌موو ئه‌و چاو‌دێر و به‌رپرسانه‌ى قسه‌یان له‌سه‌ر رێككه‌وتنى ئاگربه‌ست كردووه، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه توركیا به‌م رێككه‌وتنه‌ى كه رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو ئه‌نجامى داوه، وه‌ك براوه ده‌رده‌كه‌وێت، به تایبه‌تى كاتێك ئه‌مه‌ریكا ئاماده بوو له به‌رانبه‌ر ئه‌و رێككه‌وتنه هیچ سزایه‌كى تر به‌سه‌ر توركیا نه‌سه‌پێنێ. فیكتۆر شه‌لهووب باس له‌وه ده‌كات، وشه‌ى ملكه‌چبوون له‌م چه‌ند رۆژه‌دا زۆر به‌كار ده‌هێنرێت، به راستیش ئه‌مه‌ریكا له به‌رانبه‌ر توركیا ملكه‌چ بووه هۆكاره‌كه‌یش ئه‌وه‌بوو تره‌مپ به‌هۆى دۆسیه‌كه‌ى ئۆكرانیاوه له ته‌نگژه‌دایه، بۆیه به‌رپرسانى ئه‌مه‌ریكا ته‌نیا له‌به‌ر ئه‌وه رێككه‌وتنیان له‌گه‌ڵ توركیا كرد تا ده‌رفه‌تێك به تره‌مپ بدرێت.
چاودێران دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كه‌نه‌وه توركیا هێرشى كردووه و پێشێلى یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانى كردووه، له حاڵه‌تێكى وه‌ها ده‌بێت سزا بدرێت نه‌وه‌ك رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستى له‌گه‌ڵ بكرێت ته‌نیا بۆ ماوه‌ى پێنج رۆژ.
ئیسرائیل: تره‌مپ كورد به‌ره‌و دۆڕان ده‌بات
هاوكات له‌سه‌ر هه‌مان بابه‌ت به‌رپرسان و
چاودێرانى سیاسى له ئیسرائیل قسه‌یان كردووه و ئه‌وانیش رێككه‌وتنه‌كه به دۆڕ‌انى سیاسه‌تى ئه‌مه‌ریكا وه‌سف ده‌كه‌ن. موئاف فاردى كه شرۆڤه‌كارێكى ئیسرائیلییه له كه‌ناڵى فه‌رمى ئه‌م وڵاته ده‌ڵێ "ئه‌ردۆغان نامه‌ى ئاگاداركردنه‌وه‌ى تره‌مپى فڕێ دایه ناو ته‌نه‌كه‌وه، گوێى به هیچ نه‌دا هێرشى كرد، داواجار هه‌موو شتێكى به‌ده‌ست هێنا".
سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا: ئه‌و رێككه‌وتنه راسته‌قینه نییه
فاردى ئه‌و رێككه‌وتنه ماناى ئه‌وه‌یه تره‌مپ كوردى به‌ره‌و دۆڕان بردووه، هه‌روه‌ها پێگه‌ى ئه‌مه‌ریكاى لاواز كردووه له ناوچه‌كه، له به‌رانبه‌ریش ئه‌ردۆغان ته‌نیا ئاگربه‌ستێكى پێنج رۆژه‌ى به ئه‌مه‌ریكا داوه. عاموس هارئیل رۆژنامه‌نووس له رۆژنامه‌ى هارتس ده‌ڵى تره‌مپ به‌م كارانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بۆ دواوه ده‌گێڕێته‌وه و بچووكى ده‌كاته‌وه.
رۆژنامه‌نووسانى ئیسرائیلى باسیان له‌وه كردووه، حكوومه‌تى ئیسرائیل له ته‌واوى هه‌نگاوه‌كانى دۆناڵد تره‌مپ له ناوچه‌كه نیگه‌ران و ته‌نانه‌ت پۆمپیۆ هه‌وڵى داوه وا له به‌رپرسانى ئیسرائیل بگه‌یه‌نێ كه ئه‌و رێككه‌وتنه‌ى ئه‌نجام دراوه به ده‌ستكه‌وتێكى تره‌مپ داده‌نرێت، كه‌چى ئه‌وان متمانه‌یان پێ نه‌كردووه.
هه‌ر رۆژنامه‌نووسانى ئیسرائیل ده‌ڵێن یه‌كه‌م جاره له‌سه‌ر ئاستى به‌رز تاوتوێى هه‌نگاوه‌كانى تره‌مپ ده‌كرێت له برى حه‌سه‌ن نه‌سڕوڵا و قاسم سوله‌یمانى، چونكه وای لێ هاتووه هه‌نگاوه‌كانى به‌سه‌ر ناوچه‌كه‌وه ترسناك بێت.
جیفرى به "لاوازى كورد" پاساو بۆ رێككه‌وتنه‌كه ده‌هێنێته‌وه
جیمس جیفرى نێرده‌ى تایبه‌تى ئه‌مه‌ریكا بۆ كاروبارى سووریا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى ده‌ڵێ یه‌كێك له هۆكاره‌كانى ئه‌م رێككه‌وتنه ئه‌وه‌یه هێزه‌كانى سووریاى دیموكرات لاوازن، كه‌چى ده‌یانه‌وێ كۆنتڕۆڵى ناوچه‌كه بكه‌ن، ئه‌وان بۆیه رێككه‌وتنیان كردووه چونكه ده‌یانه‌وێ به‌سه‌ر ئه‌و ئاژاوه‌یه زاڵ بن كه له باكورى رۆژهه‌ڵاتى سووریا هه‌یه.