لیژنه‌ی حكوومه‌تی بۆ لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی خۆپێشانده‌رانی ماوه‌ی رابردوو به‌نیازه راپۆرته‌كه‌ی بڵاو بكاته‌وه، به هۆی تۆمه‌تباربوونی حه‌شدی شه‌عبی ته‌واو نیگه‌ران بووه و له رۆژێكدا سێ به‌یاننامه‌ی بڵاو كردووه‌ته‌وه، رۆژنامه‌یه‌كی عه‌ره‌بیش ده‌ڵێ ئه‌گه‌ر راپۆرتی لیژنه‌كه بێلایه‌ن نه‌بێت، ئه‌وا ئاژاوه‌یه‌كی تر روو له عێراق ده‌كات.
رۆژی پێنجشه‌می رابردوو، ئاژانسی رۆیته‌رز به پشتبه‌ستن به زانیارییه‌كانی چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌كی ته‌ناهی عێراق، راپۆرتێكی بڵاو كرده‌وه. له راپۆرته‌كه‌دا بكوژانی خۆپێشانده‌رانی ئاشكرا كردووه، له‌وانه ده‌بێت كه‌سێك به ناوی ئه‌بوزه‌ینه‌ب لامی كه به‌رپرسێكی حه‌شدی شه‌عبییه، سه‌رپه‌رشتی بكوژه‌كانی كردووه و چه‌ند قه‌ناس به‌ده‌ستێكی داناوه بۆ ئه‌وه‌ی ته‌قه له خه‌ڵكی خۆپێشانده‌ر بكه‌ن. هه‌ر له راپۆرته‌كه هاتووه به‌شێك له رێنوێنییه‌كان له‌لایه‌ن فالح فه‌یازی سه‌رۆكی حه‌شدی شه‌عبی به چه‌كداره‌كان دراوه.
سبه‌ى راپۆرتى لێكۆڵینه‌وه له كوشتنى خۆپێشانده‌ران به عادل عه‌بدولمه‌هدى ده‌درێت
ئه‌م راپۆرته‌ی رۆیته‌رز نیگه‌رانییه‌كی زۆری له لایه‌ن حه‌شدی شه‌عبی دروست كردووه، به‌شێوه‌یه‌ك حه‌شدی شه‌عبی ته‌واو شڵه‌ژاوه و ته‌نیا دوێنێ سێ به‌یاننامه‌ی یه‌ك به دوای یه‌كی بڵاو كرده‌وه، كه تێیدا به‌رگری له خۆی ده‌كات و زانیارییه‌كانی راپۆرته‌كه ره‌ت ده‌كاته‌وه.
حه‌شدی شه‌عبی ته‌واوی زانیارییه‌كان ره‌ت ده‌كاته‌وه و دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه كه له میانه‌ی خۆپێشاندانه‌كان هیچ ئه‌ركێك به میلیشیاكانی نه‌دراوه. له هه‌مان كاتدا فالح فه‌یاز له راگه‌یاندراوێك ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له ده‌زگاكانی راگه‌یاندن له‌وه راهاتوون وێنه‌ی حه‌شد بشێوێنن". به‌ڕێوه‌به‌رایتی ئاسایشی سه‌ر به حه‌شدی شه‌عبیش له راگه‌یانراوێك ده‌ڵێ، "هه‌ندێك له ئاژانسه‌كانی رۆژئاوا زانیاری بێ به‌ڵگه‌یان بڵاو كردووه‌ته‌وه".
وه‌ك راگه‌یاندنی عه‌ره‌بی و عێراقی باسی له‌وه ده‌كه‌ن، شڵه‌ژانی حه‌شدی شه‌عبی ته‌نیا له بڵاوبوونه‌وه‌ی راپۆرته‌كه‌ی رۆیته‌رز سه‌رچاوه ناگرێت، به‌ڵكو لیژنه‌ی راسپێردراو به لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی خۆپێشانده‌ران له‌وه نزیك بووه‌ته‌وه ئه‌نجامه‌كانی ئاشكرا بكات. چونكه به دوور نازانرێت ناوی ئه‌و كه‌سانه ئاشكرا بكرێت كه له كوشتنی خۆپێشانده‌ران تێوه‌گلاون چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك به رۆژنامه‌ی "عه‌ره‌بی جه‌دید" ده‌ڵێن ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی به لیژنه‌كه دراوه بۆ ته‌واوكردن و ئاشكراكردنی ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كه‌ی، ته‌واو بووه.
له راپۆرته‌كه‌ی رۆژنامه‌ی
عه‌ره‌بی جه‌دید باس له‌وه ده‌كرێت لیژنه‌كه به چاكی د‌رك به‌وه ده‌كات، له‌وانه ئه‌و ئه‌نجامه‌ی رای ده‌گه‌یه‌نێ ده‌رئه‌نجام و كاردانه‌وه‌ی لێ بكه‌وێته‌وه، له‌وانه ئه‌گه‌ر دادپه‌روه‌رانه بێت، ئه‌وا خه‌ڵكی ناڕازی هێور ده‌كاته‌وه به پێچه‌وانه‌شه‌وه ئه‌گه‌ر یاری به زانیارییه‌كان كرابێت، ئه‌وا له‌وانه ئه‌وان تووڕه‌تر بكات و ئاژاوه‌یه‌كی تر روو له عێراق بكات.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك باس له‌وه ده‌كه‌ن، گوشارێكی زۆر له لایه‌ن به‌رپرسانی حه‌شدی شه‌عبییه‌وه بۆ سه‌ر لیژنه‌كه هه‌یه، تا ئه‌و ناوانه له ئاشكراكردن به دوور بخاته‌وه، كه سه‌ر به میلیشیاكانی حه‌شدن و له كوشتنی خۆپێشانده‌ران تێوه‌گلاون.
ئه‌مڕۆ شه‌موو 19ی تشرینی یه‌كه‌م، لیژنه‌ی راسپێردراو به لێكۆڵینه‌وه له كوشتنی خۆپێشانده‌ران به‌ڵێنی داوه، سبه‌ی یه‌كشه‌م راپۆرته‌كه به عادل عه‌بدولمه‌هدی سه‌رۆك وه‌زیران بدات. نووری دلێمی وه‌زیری پلاندانان كه هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌كه‌یه له به‌یاننامه‌یه‌كدا دووپاتی كردووه‌ته‌وه، ته‌واوی كاره‌كانی لیژنه‌كه‌ی ته‌واو بووه و ته‌نیا ئه‌وه ماوه سبه‌ی راپۆرته‌كه به حكوومه‌ت بدرێت.
هه‌روه‌ها له راپۆرته‌كه‌ی عه‌ره‌بی جه‌دید ئاماژه بۆ ئه‌وه‌یش ده‌كرێت، له‌سه‌ر ئاستی جه‌ماوه‌ری و به‌رپرسان خه‌ڵكێكی زۆر هێزه‌كانی نزیك له ئێران به سه‌ركووتكردنی خۆپێشانده‌ران تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن، بۆ توانج و گاڵته‌كردنیش راسته‌وخۆ ناوی ئێران ناهێنن و ده‌ڵێن "ئه‌رجه‌نتین". له‌وانه ئاماژه بۆ په‌یامێكی حه‌یده‌ر مولای په‌رله‌مانتاری پێشوو كراوه، كه به گاڵته‌وه باسی له‌وه كردووه هه‌موو شتێك به شاراوه‌یی ده‌ڕوات فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وان بۆردمان ده‌كات، قه‌ناسی بێ قه‌ناس به‌ده‌ست خه‌ڵك ده‌كوژێت و دواجاریش ده‌ڵێ "ده به‌سیه‌تی ئه‌ی ئه‌رجه‌نتین".
حه‌شد گوشار ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى ناوى چه‌كداره‌كانى له راپۆرته‌كه ئاشكرا نه‌كرێت
له سه‌ره‌تای ئه‌م مانگه خۆپێشاندانێكی توند له به‌غدا و باشووری عێراق ده‌ستی پێ كرد، به سه‌دان كه‌س بریندار بوون و زیاتر له 100 كه‌سیش كوژران، هێزه عێراقییه‌كان ره‌تی ده‌كه‌نه‌وه ده‌ستیان له كوشتنی خۆپێشانده‌ران هه‌بێت، مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌یش له عێراق داوای له حكوومه‌ت كردووه په‌له بكات بۆ ئه‌وه‌ی بكوژانی خۆپێشانده‌ران ئاشكرا بكرێن. هه‌ندێك له چاودێرانی سیاسی باس له‌وه ده‌كه‌ن، به هۆی ئه‌وه‌ی لایه‌نه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی له حكوومه‌تی عادل عه‌بدولمه‌هدی سوودمه‌ندن، ئه‌و ئه‌و میلیشیایه هه‌وڵی داوه سه‌ركوتی خۆپێشاندانه‌كان بكات.
وه‌ك تێبینی كرا، زۆربه‌ی خۆپێشاندانه‌كانی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن گه‌نجانی بێكار و ده‌رچووی زانكۆكان ئه‌نجام درابوو، ئه‌وان داوا ده‌كات حكوومه‌ت هه‌لی كاری زیاتر و پرۆژه‌ی خزمه‌تگوزاری زیاتر بۆ خه‌ڵك بڕه‌خسێنێ، هه‌روه‌ها كار بكات بۆ ئه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵكاران بداته دادگا. هه‌ر چه‌نده لایه‌نه سیاسییه‌كان ویستیان خۆیان بخزێننه ناو خۆپێشانده‌ران و به ئامانجی خۆیان به‌كاریان بهێنن، كه‌چی له‌مه‌دا سه‌ركه‌وتوو نه‌بوون.