پیاوێكی چینی كه له یه‌كێك له هۆتێله‌كانی به‌ریتانیا كاری چاره‌سه‌ری سروشتی و شێلان به زللـه‌ی ده‌كرد، ژنێكی 71 ساڵی به زللـه كوشت كه بۆ چاره‌سه‌ری نه‌خۆشیی شه‌كره هاتبووه لای.
ماڵپه‌ڕی
dailymail بڵاوی كرده‌وه، دانیال كار-گۆم (71 ساڵ) كه ژنێكی به‌ته‌مه‌نی به‌ریتانییه و تووشبووی نه‌خۆشیی شه‌كره‌یه، له سه‌ره‌تای مانگی تشرینی یه‌كه‌مدا، سه‌ردانی هۆتێلی كلێڤ هاوسی له شاری وێلچه‌ری به‌ریتانیا كرد، تا چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كه‌ی له‌ڕێی چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كانه‌وه بكات.
به لێدانی زللـه مژده‌ی ڕزگاربوون له نه‌خۆشیی شه‌كره‌ی به ژنه‌كه دابوو
ئه‌م ژنه سه‌ردانی هۆنگ چی چاوی كرد كه پزیشكێكی چینی تایبه‌ت به چاره‌سه‌ره سروشتییه‌كان بوو له‌و هۆتێله، ئه‌و له ڕێی لێدانی زللـه نه‌خۆشی له نه‌خۆشیی شه‌كره ڕزگار ده‌كرد، واته چه‌ند جارێكی زۆر له ته‌واوی جه‌سته‌ی كه‌سه‌كه‌ی ده‌دا و تا شین و ڕه‌شی ده‌كرده‌وه، دواتریش پشوویه‌كی پێ ده‌دا و به‌مه مژده‌ی ڕزگاربوون له نه‌خۆشییه‌كانی پێ ده‌دان.
دانیالی به‌ته‌مه‌ن كه زۆر باوه‌ڕ و متمانه‌ی به چاره‌سه‌ری پیاوه چینییه‌كه بوو، پێی وابوو له‌دوای ئه‌و چاره‌سه‌ره به زللـه ئیتر پێویستی به لێدانی ده‌رزی ئه‌نسۆلین نامێنێ، بۆیه پاش چاره‌سه‌ر ڕۆیشته ماڵه‌وه و خه‌وت بێ ئه‌وه‌ی ده‌رزییه‌كه‌ی له خۆی بدات، بۆیه له‌و خه‌وه خه‌به‌ری نه‌بووه‌وه و له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆیدا گیانی له ده‌ست دا.
پۆلیسه‌كان لاشه‌ی مردووی دانیالیان له‌ناو ماڵه‌كه‌یدا دۆزییه‌وه، پاش لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كی ورد، بۆیان ده‌ركه‌وت به‌گوێی قسه‌كانی ئه‌و پزیشكه چینییه‌ی كردووه و متمانه‌ی ته‌واوی به چاره‌سه‌ری زللـه هه‌بووه، بۆیه ده‌رزییه‌كه‌ی له‌خۆی نه‌داوه و به‌مه‌ش گیانی له‌ده‌ست دا.
پزیشكه‌كه له‌ڕێی دادگای گشتیی به‌ریتانیاوه دادگایی كرا و سزای گرتنی به‌سه‌ردا سه‌پێنراوه، هه‌روه‌ها هۆتێله‌كه و خاوه‌نه‌كه‌یشی به پاره سزا دراون.
دكتۆر هۆنگ چی چاو