ئه‌مساڵیش وه‌ك گشت ساڵانی تر، خه‌ڵاتی "مان بووكه‌ر"ی تایبه‌ت به ئه‌ده‌بی زمانی ئینگلیزیی، له ژانری "هونه‌ری گێڕانه‌وه fiction" دابه‌ش كرا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ له چه‌ند ڕوویه‌كه‌وه جیاوازی دروست كرد، سوپڕایز بوو بۆ خوێنه‌ران.
یه‌كه‌م: بۆ یه‌كه‌مین جار به درێژایی دیرۆكی خه‌ڵاته‌كه، دابه‌ش كرایه سه‌ر دوو نووسه‌ر له هه‌مان كاتدا، ئه‌وانیش: "مارگارێت ئاتوود" بۆ ڕۆمانی "وه‌سیه‌ته‌كان" و هه‌روه‌ها "بێرناردین ئاڤاریستۆ" بۆ ڕۆمانی "كچ، ژن، ئه‌وی تر".
دووه‌م: مارگارێت ئاتوود /79 ساڵ/ بوو به به‌ته‌مه‌نترین نووسه‌ری براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه. پێشتریش له ساڵی 2000 هه‌مان خه‌ڵاتی بۆ ڕۆمانێكی تر بردووه‌ته‌وه.
سێیه‌م: یه‌كه‌م جاره ڕه‌شپێستێك خه‌ڵاته بباته‌وه، ئه‌ویش خاتوونه ڕۆماننووس بێرناردین ئاڤاریستۆ.
خه‌ڵاتی مان بووكه‌ری نێوده‌وڵه‌تیی، یه‌كێكه له پڕ بایه‌خترین ئه‌و خه‌ڵاته ئه‌ده‌بییانه‌ی ساڵانه دابه‌ش ده‌كرێ. له ساڵی 1969 له به‌ڕیتانیا دامه‌زراوه و تا ئه‌مڕۆ به‌رده‌وامیی هه‌یه. تایبه‌ته به‌و ڕۆمانانه‌ی به زمانی ئینگلیزی نووسراون، یاخۆ وه‌رگێڕداونه‌ته سه‌ر زمانه‌كه.
براوه‌ی خه‌ڵاته‌كه جگه له‌وه‌ی ده‌رگه‌یه‌كی گه‌وره‌ی ناوبانگی به ڕوودا ده‌كرێته‌وه، له سه‌رانسه‌ری دنیا كتێبه‌كه‌ی ده‌بێته جێی سه‌رنج، هه‌روه‌ها بڕی 50 هه‌زار پاوه‌ند وه‌رده‌گرێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر ڕۆمانه‌كه‌ی وه‌رگێڕدراو بێ، ئه‌وا پێویسته نیوه‌ی پاره‌كه ببه‌خشێته وه‌رگێڕ.
وشه/ ژیار ئه‌سوه‌د