وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاند، ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه‌ى ئه‌مه‌ریكا كه له سووریا ده‌كشێنه‌وه، ره‌وانه‌ى رۆژئاواى عێراق ده‌كرێن.
مارك ئێسپه‌ر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا له لێدوانێكى رۆژنامه‌وانى كه ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌م 20ى تشرینى یه‌كه‌م له ئاژانسى
رۆیته‌رز بڵاو كراوه‌ته‌وه، باس له چاره‌نووسى ئه‌و هه‌زار سه‌ربازه ده‌كات كه له سووریا بڕیارى كشانه‌وه‌یان دراوه.
ئیسپه‌ر ئاشكراى ده‌كات، به رێى وشكانى و به فڕۆكه ئه‌م سه‌ربازانه ره‌وانه‌ى عێراق ده‌كرێن و له رۆژئاواى عێراق جێگیر ده‌كرێن، بۆ ئه‌وه‌ى له ئه‌ركى به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ى رێكخراوى تیرۆریستى داعش به‌شدار بن.
به‌رپرسێكى ئه‌مه‌ریكى: ناردنى سه‌ربازى زیاتر بۆ عێراق كارێكى ئاسان نییه
له‌باره‌ی واده‌ى گواستنه‌وه‌یان وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا هیچ واده‌یه‌كى دیار نه‌كردووه، ته‌نیا گوتوویه‌تى ئه‌م كاره به چه‌ند رۆژێك ناكرێت، به‌ڵكو چه‌ند هه‌فته‌یه‌ك ده‌خایه‌نێ.
كه‌چى به‌رپرسێكى تر‌ى ئه‌مه‌ریكى كه ناوى ئاشكرا نه‌كراوه به رۆیته‌رز ده‌ڵێ، له‌وانه‌یه ئه‌و پلانه‌ى ئه‌مه‌ریكا بگۆڕێت، چونكه ناردنى سه‌ربازى زیاتر بۆ عێراق پێویستى به هه‌ڵسه‌نگاندن هه‌یه، چونكه ئێران له‌م وڵاته هه‌ژموونى خۆى سه‌پاندووه.
له كۆتا مانگى ساڵى رابردوو دۆناڵد تره‌مپ بڕیارى كشانه‌وه‌ى سه‌ربازه‌كانى له سووریا دا، له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه‌یش به‌ر له ده‌ستپێكردنى هێرشى توركیا، ئه‌مه‌ریكا سه‌ربازانى خۆى له ناوچه‌كانى نزیك به سنوورى توركیا له رۆژئاواى كوردستان كشانده‌وه.