دواى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا پشتى له هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاواى كوردستان كرد، چاوه‌ڕوان ده‌كرێت ئه‌م هه‌فته‌یه زه‌برى دووه‌م له‌لایه‌ن رووسیاوه به‌ر رۆژئاوا بكه‌وێت، ئه‌مه‌یش له‌میانه‌ى دیدارێكى نێوان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا و ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا ده‌بێت، چونكه توركیا به‌نیازه داوا رووسیا بكات له ده‌ركردنى هێزه كوردییه‌كان هاوكارى بكات.
رۆژى نۆى ئه‌م مانگه توركیا هێرشى كرده سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، سێ رۆژ به‌ر له‌و هێرشه‌كه‌ى توركیا، كۆشكى سپى له به‌یاننامه‌یه‌كدا راى گه‌یاند، ئه‌مه‌ریكا هێزه‌كانى خۆى له‌سه‌ر سنووره‌كانى ده‌كێشێته‌وه، چونكه توركیا به‌نیازه ئۆپراسیۆنێكى سه‌ربازى له باكورى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات ئه‌نجام بدات.
له ساڵى 2015 وه پوتین ده‌ستى ئه‌ردۆغانى له سووریا واڵا كردووه
ئه‌م راگه‌یاندراوه‌ى كۆشكى سپى له‌سه‌ر ئاستى دنیا وه‌ك داگیرسانى گڵۆپى سه‌وزى ئه‌مه‌ریكا لێكدرایه‌وه، بۆ ئه‌وه‌ى توركیا ده‌ست به ئۆپراسیۆنه‌كه‌ى بكات، هه‌روه‌ها ئه‌م هه‌نگاوه‌ى ئه‌مه‌ریكا وه‌ك پشتكردن له كورد لێكدرایه‌وه كه نزیكه‌ى چوار ساڵ بوو له رۆژهه‌ڵاتى سووریا له جه‌نگى دژ به داعش هاوپه‌یمانى یه‌كتر بوون.
دواى هه‌فته‌یه‌ك له ئۆپراسیۆنه‌كه، رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو 17 تشرینى یه‌كه‌م، به‌رپرسانى توركیا و ئه‌مه‌ریكا له ئه‌نكه‌ره به سه‌رپه‌رشتى مایك پێنسى جێگرى سه‌رۆكى ئه‌مه‌ریكا و ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا گه‌یشتنه رێككه‌وتنى ئاگربه‌ستێك كه ته‌نیا پێنج رۆژ ده‌خایه‌نێ.
هه‌رچه‌نده تا ئێسته دیار نییه دواى به كۆتاهاتنى رێككه‌وتنه‌كه چى روو ده‌دات، به‌ڵام چاودێرانى سیاسى پێشبینى ئه‌وه ده‌كه‌ن، رووسیا چاره‌نووسى قۆناغى دواى رێككه‌وتنه‌كه دیار بكات. به تایبه‌تى كه ده‌زانرێت له دوایین رۆژى ته‌مه‌نى رێككه‌وتنه‌كه كه رۆژى سێشه‌مى داهاتووه ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغانى سه‌رۆكى توركیا سه‌ردانى سۆچى ده‌كات و له‌وێ له‌گه‌ڵ ڤلادیمێر پوتینى سه‌رۆكى رووسیا كۆده‌بێته‌وه.
رۆژنامه‌ى
ئێندپێندنتى به‌ریتانى له راپۆرتێكدا كه ئه‌مڕۆ له ماڵپه‌ڕه‌كه‌ى به زمانى عه‌ره‌بى بڵاوى كردووه‌ته‌وه، باس له رۆڵى رووسیا ده‌كات جه‌نگى سووریا، دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه‌یش ده‌كاته‌وه رووسیا یارى له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه شهڕهكانهكانى جه‌نگى سووریا كردووه.
وه‌ك له راپۆرته‌كه ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌مه‌ریكا هێنده‌ى رووسیا رۆڵى نه‌رێنێ نه‌بووه له واڵاكردنى ده‌ستى توركیا له سووریا. وه‌ك نموونه‌یه‌ك راپۆرته‌كه ده‌ڵێ له ساڵانى سه‌ره‌تاى جه‌نگى سووریا توركیا دوو داواكارى له ئه‌مه‌ریكا هه‌بوو یه‌كه‌میان چه‌ك به ئۆپۆزسیۆنى سووریا بدرێت، دووه‌میان ناوچه‌ى دژه‌فڕین دابنرێت، یهكهمیانى ئه‌گه‌ر به‌شێوه‌یه‌كى لاوازیش بێت، بۆى به‌دى هات، به‌ڵام داواكارى دووه‌مى له‌لایه‌ن حكوومه‌تى باراك ئۆباما ره‌ت كرایه‌وه، به بیانووى ئه‌وه‌ى ئه‌مه‌ریكا به هۆى خه‌رجییه‌كى زۆر ناتوانێ ناوچه‌ى دژه‌فڕین له باكورى سووریا دابنێ.
له راپۆرته‌كه‌دا هاتووه كاتێك رووسیا له ساڵى 2015 هاته جه‌نگى سووریاوه، ئه‌وا داواكارییه‌كانى توركیا و به‌تایبه‌تى ئه‌ردۆغان له سووریا زیاتر بوو، رووسیایش ده‌ستى ئه‌ردۆغانى واڵا كرد، چونكه ئه‌و بیرۆكه‌ى ئه‌وه‌ى پێ دا، رێككه‌وتنى ئه‌ده‌نه زیندوو بكاته‌وه كه له نێوان حافز ئه‌سه‌دى سه‌رۆكى پێشووى سووریا و سلێمان دیمریلى سه‌رۆكى پێشترى توركیا له ساڵى 1998 واژوو كراوه و به‌گوێره‌ى ئه‌و رێككه‌وتنه توركیا ده‌توانێ پێنج كیلۆمه‌تر بێته ناو خاكى سووریاوه.
دواتر رووسیا و ئێران له‌گه‌ڵ توركیا ناوچه‌ى نزمكردنه‌وه‌ى گرژییه‌كانیان له ده‌وروبه‌رى ئیدلب راگه‌یاند، توركیا له‌م شاره 12 بنكه‌ى سه‌ربازى دانا. جگه له‌مه‌یش رووسیا رێى دا به توركیا عه‌فرین و جرابلوس و چه‌ندان شوێنى تر داگیر بكات، له به‌رانبه‌ردا ده‌ستبه‌ردارى باكورى حه‌له‌ب بێت له به‌رژه‌وه‌ندى رژێمى سووریا.
توركیا داوا ده‌كات رووسیا هاوكارى بكات له ده‌ركردنى هێزه كوردییه‌كانى رۆژئاوا
له‌ماوه‌ى دوو ساڵى رابردوو، سه‌رۆكى توركیا و رووسیا چه‌ندان رێككه‌وتنیان له‌سه‌ر سووریا كردووه، له هه‌موو رێككه‌وتنه‌كه رووسیا وه‌ك خاوه‌ن دوایین بڕیارى سووریا ده‌ركه‌وتووه. چاودێرانى سیاسى ده‌ڵێن توركیا ده‌یه‌وێ به رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیا به قۆناغى دووه‌مى ئامانجه‌كه‌ى بگات، واته دواى ئه‌وه‌ى هه‌ڵوێستى ئه‌مه‌ریكاى به‌گره‌نتى گرت، ئه‌وا ده‌یه‌وێ بۆ هه‌مان مه‌به‌ستیش توركیا له به‌رژوه‌ندى خۆى به‌كار بهێنێ.
رووسیا بڕیارده‌رى یه‌كه‌مه له سووریا
مه‌ولوود چاو
ش ئۆغڵوى وه‌زیرى ده‌ره‌وه‌ى توركیا له لێدوانێكى كه ئه‌مڕۆ بڵاو كراوه‌ته‌وه، به‌شێكى زۆر له پێشبینییه‌كانى چاودێران پشتڕاست ده‌كاته‌وه. چاوش ئۆغڵو ده‌ڵێ داوا له رووسیا ده‌كه‌ین هاوكار بێت، له‌وه‌ى هێزه كوردییه‌كان له چه‌ند ناوچه‌یه‌كى وه‌ك مه‌نبه‌ج و كۆبانێ ده‌ربكه‌ین، به تایبه‌تى له‌و شوێنانه نه‌مێنن كه ئێمه ده‌مانه‌وێ ناوچه‌ى ئارامى لێ دابنێین. یان له‌و شوێنانه‌ى كه رژێمى ئه‌سه‌دى بۆ ره‌وانه ده‌كرێت.
رووسیا كه له چوار ساڵى رابردوودا خاكێكى زۆرى بۆ ئه‌سه‌د گه‌ڕاندووه‌ته‌وه، پارێزگارى له‌مانه‌وه‌ى رژێمه‌كه‌ى كردووه، دیار نییه ئاخۆ چ رێككه‌وتنێك له‌گه‌ڵ توركیا ده‌كات و وه‌ڵامى چى ده‌بێت بۆ راگرتنى هاوسه‌نگى له نێوان به‌رژه‌وه‌ندى ئه‌سه‌د و خواستى ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان له داگیركردنى رۆژهه‌ڵاتى فوڕات.