رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست پانتاییه‌كى جیۆگرافیایه له دنیا له 20 وڵات پێكهاتووه، به‌ڵام له هه‌موو وڵاتانى تر‌ى دنیا زیاتر به‌رده‌وام كێشه‌یان هه‌یه، له‌م راپۆرته‌دا ده‌ركه‌وتنى زاراوه‌كه و گرنگترین كێشه‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه ده‌ناسێنن كه ئێسته بوونیان هه‌یه.
ده‌ركه‌وتنى زاراوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
زاراوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1850 له نووسینگه‌ى به‌ریتانییه‌كان به‌كار هات، دواتر بووه زاراوه‌یه‌كى سیاسى له‌لایه‌ن به‌رپرسانى به‌ریتانیا و له سه‌ره‌تاى سه‌ده‌ى بیسته‌میش له‌لایه‌ن ئه‌مه‌ریكییه‌كانه‌وه به‌كار هات. پێشتر دوو زاراوه‌ى رۆژهه‌ڵاتى دوور و رۆژهه‌ڵاتى نزیك به‌كار ده‌هات، یه‌كه‌میان مه‌به‌ستیان چین و وڵاتانى تر‌ى رۆژهه‌ڵاتى ئاسیا بوو، به‌ڵام مه‌به‌ست له دووه‌میان ئه‌و وڵاتانه بوون كه ده‌كه‌وتنه رۆژئاواى ئاسیا.
رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له چه‌ند وڵات پێكهاتووه؟
زۆرجار به هه‌ڵه هه‌ندێك وڵاتى رۆژهه‌ڵات وه‌ك ئه‌فغانستان و پاكستان ده‌خرێنه ناو نه‌خشه‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست، به‌ڵام ئه‌مه هه‌ڵه‌یه‌كى باوه، رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست له 20 وڵاتى تر پێكهاتووه ئه‌وانیش بریتین، له ئێران و عێراق و سووریا و فه‌له‌ستین و ئیسرائیل و لبنان و ئوردن و یه‌مه‌ن و كوێت و ئیمارات و به‌حرێن و سعوودیه و قه‌ته‌ڕ و عومان و میسر. جگه له‌مانه‌یش هه‌ریه‌كه له توركیا و لیبیا و توونس و مه‌غریب و جه‌زائیر به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێن. رووبه‌ڕووى ئه‌و زهوییانهیش كه به رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست داده‌نرێت، نزیكه‌ى 10 ملیۆن كیلۆمه‌تر چوارگۆشه ده‌بێت و ژماره‌ى دانیشتووانى نزیكه‌ى 700 ملیۆن كه‌س ده‌بێت.
تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست
دیارترین تایبه‌تمه‌ندییه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئه‌وه‌یه چه‌ندان شارستانیى كۆن له‌و ناوچه‌یه هه‌بووه كه به لانهكهى شارستانییه‌كانى مرۆڤایه‌تى داده‌نرێت، له‌وانه شارستانیى عێراقى كۆن و میسرى كۆن و ئێرانى كۆن. خه‌سڵه‌تێكى تر ئه‌وه‌یه ئاینى زۆرینه‌ى دانیشتووانى ناوچه‌كه ئیسلامه. جگه له‌مه‌یش ئه‌م ناوچه‌یه له‌رووى وزه‌وه به ده‌وڵه‌مه‌ند داده‌نرێت به‌هۆى بوونى نه‌وته‌وه.
ئه‌و كێشه و ململانێیانه‌ى له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست هه‌ن
به‌هۆى ئه‌وه‌ى چه‌ندان ئاین و مه‌زه‌و و نه‌ته‌وه‌ى جیاواز له رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ده‌ژین چه‌ندان ململانێ و كێشه‌ى به‌رده‌وام له‌م ناوچه‌یه هه‌ن، جگه له‌مه‌یش كێشه‌ى به‌رژوه‌ندى ئابوورى و سیاسى له‌م ناوچه‌یه به توندوتیژى یه‌كلاده‌كرێته‌وه.
هه‌ندێك له كێشه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست كێشه‌ى به‌رده‌وامن و ته‌نیا له چوارچێوه‌ى وڵاتێك نییه، له‌وانه:
1-كێشه‌ى تیرۆر
2-كێشه‌ى تایفه‌گه‌رى
3- كێشه‌ى سه‌پاندنى ده‌سه‌ڵات
4- گه‌نده‌ڵى
هه‌ندێك له كێشه‌كانى تریش له نێوان دوو ده‌وڵه‌ت یان زیاتره كه ئه‌مانه‌ى خواره‌وه‌ن:
1- كێشه‌ى تایفه‌گه‌رى له نێوان ئێران و وڵاتانى عه‌ره‌بى و كه‌نداو، به‌هۆى ئه‌وه‌ى ئێران پێڕه‌وى ئاینى سوننه ده‌كات و وڵاتانى تریش شیعه مه‌زه‌ون. هه‌رچه‌نده ئه‌م كیشه‌یه له كۆن بوونى هه‌بووه، به‌ڵام له دواى دامه‌زراندنى كۆمارى ئیسلامى زه‌قتر بووه. كێشه‌كه‌یش ته‌نیا له‌سه‌ر سنوورى وڵاتێك نییه، به‌ڵكو لبنان و عێراق و یه‌مه‌ن و سووریایشى گرتووه‌ته‌وه.
2-كێشه‌ى عه‌ره‌ب و ئیسرائیل، ئه‌مه‌یش یه‌كێكه له كێشه ئاڵۆزه‌كانى سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌دواى دامه‌زراندنى ده‌وڵه‌تى ئیسرائیله‌وه به زه‌قى ده‌ركه‌وتووه، ئێسته‌یش به‌رده‌وامى هه‌یه.
3- پرسى كورد: به هۆى ئه‌وه‌ى كوردستان به‌سه‌ر چوار وڵاتى گه‌وره‌ى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست دابه‌ش كراوه، كێشه‌ى كورد یه‌كێك بووه له‌و كێشانه‌ى به‌رده‌وام له ململانێیه‌كانى رۆژهه‌ڵاتى ناوه‌ڕاست ئاماده بووه.
4- شه‌ڕى یه‌مه‌ن، یه‌كێكه له‌و شه‌ڕانه‌ى كه له دواى به‌هارى عه‌ره‌بى ده‌ركه‌وتووه، زۆر له وڵاتانى عه‌ره‌بى له‌و كێشه‌یه به‌شدارن.
5-شه‌ڕى سووریا: شه‌ڕى سووریا به ماوه‌یه‌كى كه‌م به‌ر له شه‌ڕى یه‌مه‌ن هه‌ڵگیرساوه و به كاره‌ساتى سه‌ده‌ى بیسته و یه‌كه‌م ده‌ناسرێت، یه‌كێكه له كێشه ئاڵۆزه‌كان.
6-ته‌نگژه‌ى قه‌ته‌ڕ و كه‌نداو: له حوزه‌یرانى ساڵى 2017 میسڕ و سعوودیه و به‌حرێن و ئیمارات ئابڵۆقه‌یان به‌سه‌ر قه‌ته‌ڕ سه‌پاند، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى كۆمه‌كى تیرۆر ده‌كات.
7- جه‌نگى لیبیا، ئه‌مه‌شیان هاوشێوه‌ى ته‌نگژه‌ى سووریا و یه‌مه‌ن قووڵه، چه‌ندان هێزى هه‌رێمى و نێوده‌وڵه‌تى له نموونه‌ى فڕه‌نسا و ئیمارات و قه‌ته‌ڕ و توركیا له‌م شه‌ڕه‌دا ناڕاسته‌وخۆ به‌شدارن.
8- كێشه‌ى ده‌سه‌ڵات له میسڕ و توونس و جه‌زائیر به‌هۆى ئه‌وه‌ى زۆر له‌م وڵاتانه ماوه‌یه‌كى زۆر له ژێر ده‌سه‌ڵاتى دیكتاتۆرى بوون، ئێسته‌یش چه‌ندان كێشه‌ى ئابوورى و سیاسی‌یان هه‌یه.
9- كێشه‌ى مه‌زه‌وى و گه‌نده‌ڵى و خراپى ئابوورى له لبنان و عێراق، هه‌رچه‌نده له‌م دوو وڵاته ده‌ستاوده‌ستى ده‌سه‌ڵات ده‌كرێت، كه‌چى كێشه‌ى مه‌زه‌وى و بارى خراپى ئابوورى و گه‌نده‌ڵى به‌رۆكى ئه‌م دوو وڵاته به‌رنادات.