كۆمه‌ڵه‌ى مانگى سوورى عێراقى له ڕاپۆرتێكدا دوێنێ ئێواره ڕاى گه‌یاند، جۆره ده‌رزییه‌ك بڵاو بووه‌ته‌وه هه‌ڵگرى ڤایرۆسێكه كه له‌كاتى به‌كارهێنانیدا، ڕاسته‌وخۆ كه‌سى نه‌خۆش ده‌كوژێت یان تووشى ئایدزى ده‌كات، وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستانیش دڵنیایى به هاووڵاتییان ده‌دات ئه‌و ڤایرۆسه له هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه.
د.خالیس قادر گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستیى حكوومه‌تى هه‌رێمى كوردستان به"وشه"ى ڕاگه‌یاند، ئێمه هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌م جۆره ده‌رزییه له هه‌رێمى كوردستان بوونى نییه و ئه‌م جۆره ده‌رزییه‌ش نه نه‌خۆشى بڵاو ده‌كاته‌وه و نه هه‌ڵگرى ڤایرۆسى ئایدزه.
گوته‌بێژى وه‌زاره‌تى ته‌ندروستى گوتی، له سایتى "وشه"ه‌وه دڵنیایى به هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان ده‌ده‌ین ڤایرۆسى ئایدز بۆ گواستنه‌وه‌ى پێویستى به ناوه‌ندێكى زیندوو هه‌یه وه‌ك خوێن و پێكهاته‌كانى شله‌ى له‌ش، ئه‌مه‌ش له كوردستان پێشى پێ ده‌گیرێت و هاووڵاتییانى هه‌رێمى كوردستان دڵنیا ده‌كه‌ینه‌وه ئه‌وه ته‌نیا ده‌نگۆى بێ بنه‌مایه، هیچ به‌ڵگه‌یه‌كى نییه و بوونى نییه.
كۆمه‌ڵه‌ى مانگى سوورى عێراقى له ڕاپۆرته‌كه‌ى ده‌ڵێت، ئه‌و جۆره ده‌رزییه له پارێزگاكانى سه‌ڵاحه‌دین و تكریت و ئه‌نبار به‌كار هاتووه، چه‌ندان هاووڵاتى بوونه‌ته قوربانى ئه‌و جۆره ده‌رزییه.