نانسی عەجرەم، خانمە گۆرانیبێژی ناودارى لبنانی، له كاتى به‌شداریكردنى له ئاهه‌نگى "وه‌رزانه‌ی ڕیاز" له سعوودیه، نه‌یتوانى ئه‌وه‌ى له وڵاته‌كه‌ى ڕوو ده‌دات باسى نه‌كات و له‌وێوه په‌یام بۆ هه‌واداره و هاووڵاتیانى وڵاته‌كه‌ى نه‌نێرێت.
له‌ناو ئاپۆڕاى ههوادرێكى زۆر به ده‌نگێكى به‌رزه‌وه هاوارى كرد و نانسى گوتى، "دڵم له گه‌ڵتانه خۆپێشانداهرانى به‌ڕێز و حه‌ق بێژ"، له ئاهه‌نگه‌كه‌یش ئهزێیهكى ڕه‌شى له‌به‌ر كردبوو بۆ ڕێزگرتن له قوربانییه‌كانى خۆپێشاندانه‌كانى ئێسته‌ى لبنان، ئه‌مه‌یش بووه‌ته جێى باسى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان.
بووه‌ته جێى باسى میدیا عه‌ره‌بییه‌كان
له درێژه‌ى قسهكاندیدا نانسى گوتى، "خۆم به خۆشحاڵ ده‌زانم له ڕیاز بۆ یه‌كه‌مجار گۆرانى ده‌ڵێم، من لێره‌م و له‌گه‌ڵ ئێوه‌ى خۆشه‌ویست و دڵم له‌لاى وڵاته‌كه‌م لبنانه، هیواى سه‌لامه‌تى و ئاشتى بۆ هه‌موو وڵاتانى عه‌ره‌بى ده‌خوازم و كرانه‌وه‌ى نوێى سعوودیه پیرۆز ده‌كه‌م".
به‌وهۆیه‌وه ڤیدیۆكه‌ى نانسى عه‌جره‌م له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌نگدانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆیدا هێناوه.
ڕۆژى هه‌ینى 18ى تشرینى یه‌كه‌م، سەدان هەزار كەس لە شارەكانی لبنان ڕژانە سەر شەقام و درووشمی هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتیان بەرز كردەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریان كرد، لەوكاته‌وه تاكو ئێسته خۆپێشاندانه‌كان له لبنان به‌رده‌وامه و تاكو دێت پشتوانى زیاتر لههلاین هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
نانسی نەبیل عەجرەم ته‌مه‌نى /36 ساڵه/ لە یەکێک لە خێزانە (کریستیان)ـەکان لە ناوچەی ئەجرەفـی لە بەیرووتـی پایتەختی لبنان لەدایک بووە، نانسی گۆرانیبێژێکی بەناوبانگی عەرەبـی لبنانییە، لە دەستپێکی کارەکانی نانسی بە گۆرانییەکانی "أخاصمک ئا" و "یا سلام" وە "یا ونص" بە جیھان ناسێنرا، نانسی دووجار خەڵاتی مۆسیقای جیھانیی (World Music Award) ی بەدەست ھێناوە، نانسی جگە لە کاری گۆرانیچڕین، کاری تەلەڤزیۆنی کردووە وەک لیژنەی ھەڵسەنگاندن، ئەویش لە بەرنامەی عەرەب ئایدل و به‌رنامه‌ى "زه ڤۆیس" كیدسى عه‌ره‌بى.