نه‌یتوانى ئه‌وه‌ى له وڵاته‌كه‌ى ڕوو ده‌دات باسى نه‌كات، مایا دیاب هونه‌رمه‌ندی ناسراوی لبنانی له ڕێگه‌ى تویتێكه‌وه ڕای ده‌گه‌یه‌نێت كه یه‌كه‌م جاره هه‌ست ده‌كات وڵاته‌كه‌ى یه‌كگرتووه و له‌خه‌و هه‌ستاوه بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ى مافه‌كانى خۆى.
ئه‌و هونه‌رمه‌نده له هه‌ژماری تایبه‌تى خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیی تویته‌ر نووسیویه‌تى، یه‌كه‌م جاره ده‌نگده‌ر تێ گه‌یشتووه هه‌ڵه‌ى كردووه، ئه‌وه‌ى به‌رپرسێكى خۆش ده‌وێت هه‌ڵه‌ى كردووه، ئێسته هه‌مووان بێ جیاوازى له‌سه‌ر شه‌قامین و هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خۆمان.
هه‌ودارانى ڕه‌خنه‌ى ئه‌وه‌ى لێ ده‌گرن، زۆر ده‌رنگ ئه‌و هونه‌مه‌نده پشگیرى له خۆپێشاندانه‌كان كردووه، هاوكات ئه‌م هونه‌رمه‌نده یه‌كه‌م كه‌س نییه ئه‌و هه‌ڵوێسته‌ى نواندبێت.
هه‌وڵ ده‌ده‌ین ده‌نگمان به‌رز بكه‌ینه‌وه بۆ به‌ده‌ستهێنانى مافه‌كانى خۆمان
ڕۆژى هه‌ینى 18ى تشرینى یه‌كه‌م، سەدان هەزار كەس لە شارەكانی لبنان ڕژانە سەر شەقام و درووشمی هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتیان بەرز كردەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریان كرد، لەوكاته‌وه تاكو ئێسته خۆپێشاندانه‌كان له لبنان به‌رده‌وامه و تاكو دێت پشتوانى زیاتر له‌ه‌لاین هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
مایا دیاب گۆرانیبێژ و ئەكتەرە وته‌مه‌ن /43 ساڵه/ لە لبنان لە دایك بووە، وەك سەرەتا بە نمایشكاری جلوبەرگ ناسرایەوە و لەو ڕێگەیەوە خۆی لە بواری گۆرانی و نواندن دۆزییەوە. پاشان لە تەلەڤزیۆندا وەك پێشكەكاری بەرنامەی هونەری "ستۆدیۆی هونەر" دەركەوت.
ئه‌و لە سەرەتای نەوەتەكانەوە گۆرانی دەڵێت و لە ساڵی 2007 یشدا وەك ئەكتەر لە سینەما دەركەوت. لە بواری خێرخوازیدا ڕۆڵی كاریگەری هەبووە و لە چەندان هەڵمەتی خێرخوازیدا بەشداریی كردووە، بۆ هاوكاریی نەخۆشانی شێرپەنجەی منداڵان ڕۆڵی زۆری لە لبناندا هەبووە. هەروەها لە چەندان هەڵمەتی هۆشیاریی بەشداریی كردووە، پێشتر ئەندامی گرووپی فۆر کاتس بووە کە تیپێکی خانمە گۆرانیبێژانی لبنانی بووە، مایا به هۆی جوانیی ڕووخسار و جه‌سته‌یه‌وه هه‌وادارێكی زۆری هه‌یه، به‌رده‌وام له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان چاودێری ده‌كرێت و چاوه‌ڕێی وێنه و ڤیدیۆی نوێی لێ ده‌كه‌ن.