له میدیا عه‌ره‌بییه‌كان بڵاو كرایه‌وه كه ئه‌ساڵه نه‌سری گۆرانیبێژی ناسراوی سووری، له هاوسه‌ره‌كه‌ى "تارق عه‌ریان" ده‌رهێنه‌رى ناودار جیا بووه‌ته‌وه.
به‌پێى زانیارییه‌كان، جیابوونه‌وه‌كه به‌هۆى خیانه‌تى هاوسه‌رى بووه كه لێی كراوه و پێوه‌ندیى له‌گه‌ڵ هونه‌رمه‌ندێكى گه‌نجدا هه‌بووه، هه‌ر ئه‌مڕۆ دواى جیابوونهوهكهیشى هاوسه‌رگیریان كردووه.
هه‌ر ئه‌مڕۆ دواى جیابوونهوهكهیشیان هاوسه‌رگیریان كردووه
ئه‌و كه‌سه‌ى دڵى هاوسه‌ركه‌ى ئهساڵهى دزیووه هونهمهندێكى نوادارى سووریه به‌ناوى "نه‌سرین تافش"، ئه‌مه یه‌كه‌م جاریش نییه ئه‌و هونه‌مه‌نده لاوه سوورییه ببێته هۆى تێكچوونى پێوه‌ندیى نێوان هاوسه‌ران.
ئه‌ساڵه نه‌سری ته‌مه‌ن/ 50 ساڵه/، له دیمه‌شقی پایته‌ختی سووریا له دایكبووه، یه‌كێكه له به‌ناوبانگترین گۆرانیبێژه‌كانی عه‌ره‌ب، دوو جار هاوسه‌رگیری كردووه، به‌هۆی خراپی دۆخی وڵاته‌كه‌یه‌وه له ده‌ره‌وه‌ی سووریا ده‌ژی و هه‌وادارێكی زۆری له‌دنیادا هه‌یه.