به‌رپرسانی به‌نگلادیش بڵاویان كرده‌وه، چوار هاووڵاتی گیانیان له ده‌ست دا و 50 كه‌سی تریش دوێنێ یه‌كشه‌م برینداربوون، به‌هۆی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ پۆلیس، له‌سه‌ر بڵاوكردنه‌وه‌ی پۆستێك له فه‌یسبووك كه به خراپی باسی مسوڵمانان ده‌كات.
ئاژانسی
ڕۆیته‌رز بڵاوی كرده‌وه، كه ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كه له ناوچه‌ی بولای باشووری به‌نگلادیش و 195 كیلۆمه‌تر له ده‌كای پایته‌ختی وڵات ده‌ستی پێ كردووه، دوای ئه‌وه‌ی هاووڵاتییانی هیندۆسی پۆستێكیان له فه‌یسبووك كرده‌وه و سووكایه‌تی زۆریان به مسوڵمانان كردووه و مسوڵمانانیش دژی ئه‌و سووكایه‌تییه ڕژاونه‌ته سه‌ر شه‌قام و سه‌ركۆنه‌ی ئه‌و هه‌وڵه‌یان كردووه و ڕووبه‌ڕووی پۆلیس بوونه‌ته‌وه.
له‌سه‌ر پۆستێكی فه‌یسبووك 4 كه‌س كوژراوه و 50 كه‌سیشی تریش برینداربوون
سه‌ركار محه‌مه‌د قه‌یسه‌ر به‌رپرسی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ناوچه‌ی پولا له‌وباره‌وه گوتی، هه‌وڵمان دا به شێوه‌یه‌كی ئاشتیانه بڵاوه به خۆپێشانده‌ران بكه‌ین، به‌ڵام به‌شێكیان به‌ردبارانی پۆلیسیان كرد و ئێمه‌یش ناچاربووین ڕووبه‌ڕوویان ببینه‌وه.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستی ناوچه‌كه بڵاوی كردووه‌ته‌وه، كه له ئه‌نجامی ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان تا ئێسته ته‌رمی چوار خۆپێشانده‌ر گه‌یه‌نراوه‌ته نه‌خۆشخانه‌كان و 50 كه‌سی تریش برینداربوون و تا ئێسته‌یش ڕووبه‌ڕوبوونه‌وه‌كان كۆتایی نه‌هاتووه.