گرنگیدان به ددانه‌كان یه‌كێكه له كاره گرنگه‌كانی هه‌ر كه‌سێك، جیا له‌وه‌ی ددانی سپی و پاك سیمایه‌كی جوان به مرۆڤ ده‌به‌خشێت، هاوكات بۆ ته‌ندروستی مرۆڤیش زۆر گرنگه و وا ده‌كات تووشی گرفتی كلۆربوون و كه‌وتن و ده‌رهێنانی ددانه‌كان نه‌بن، كه دواجار پرۆسه‌ی جوین و خواردنتان لا قورس ده‌كات، به‌م هه‌نگاوانه‌ی له خواره‌وه باسی ده‌كه‌ین، ده‌توانن ددانه‌كانتان بپارێزن و هه‌میشه به ته‌ندروستی بیانهێڵنه‌وه.
یه‌كه‌م: له خواردنی سه‌هۆڵ و خواردنه‌وه سارده‌كان خۆت به دوور بگره، سه‌هۆڵ و خواردنه‌وه سارده‌كان زیانێكی زۆر به ددانه‌كان ده‌گه‌یه‌نن، ده‌بنه هۆی له‌قاندن و درزخستنه نێو ددانه‌كان، به گشتی زیانیش به پووك و به‌شه نه‌رمه‌كه‌ی ددان ده‌گه‌یه‌نن، بۆیه پێویسته به هیچ شێوه‌یه‌ك خواردنه‌وه‌ی سارد نه‌خۆنه‌وه و سه‌هۆڵ به‌شێوه‌یه‌كی ئاسایی نه‌خۆن.
ئه‌م هه‌نگاوانه وا ده‌كات زیانی گه‌وره به‌ر ددانه‌كانت بكه‌وێت، ده‌بێ ئاگاداری بن و لێیان دوور بكه‌ونه‌وه
دووه‌م: لێكخشاندنی ددان، له كاتی نووستن یان حاڵه‌تی ده‌روونی ناجێگیر زۆر كه‌س هه‌ن ددانه‌كانیان له‌یه‌كتر ده‌خشێنن، ئه‌مه هه‌ندێجار ده‌بێته هۆی دروستبوونی ئازار، ئه‌گه‌ر ئازاریش دروست نه‌كات، ده‌بێته هۆی ڕووشانی به‌شی سه‌ره‌وه‌ی ددانه‌كان، بۆیه پێویسته خۆت له‌م دیارده‌یه دوور بخه‌یته‌وه، چونكه ڕووشانی سه‌ره‌وه یان به‌شه‌كانی تری ددان به سه‌ره‌تای نه‌خۆشی و گرفته‌كانی ددان داده‌نرێت.
سێیه‌م: نه‌شۆردنی ددان دوای خواردنی ده‌رمانه‌كان، ده‌رمان به گشتی كاریگه‌ری خراپ له‌سه‌ر
ددان به‌جێ دێڵن، به تایبه‌ت ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره، كه كاریگه‌رییه‌كانی زۆر مه‌ترسیداره بۆ سه‌ر ددان، له‌به‌ر ئه‌وه پێویسته دوای خواردنی ده‌رمانی نه‌خۆشی شه‌كره، یان هه‌ر جۆره ده‌رمانێكی تر راسته‌وخۆ ددانه‌كانتان بشۆن، بۆ ئه‌وه‌ی له زیانه‌كانی به‌دوور بن، چونكه ده‌بێته هۆی زه‌ردكردنی ددانه‌كان و سه‌ره‌نجام كلۆربوونی.
چواره‌م: ددان ئامێری هه‌ڵپچڕینی بوتڵی خواردنه‌وه نین، زۆر كه‌س هه‌ن، به ددانه‌كانیان بوتڵی خواردنه‌وه‌كان هه‌ڵده‌پچڕن، ئه‌مه زۆرترین زیان به ددان ده‌گه‌یه‌نێت، ده‌بێته هۆی شكان و له‌قبوونی ددانه‌كان، كه دواجار ده‌بێ ده‌ری بهێنن، ئه‌مه‌یش سیمایه‌كی ناشرین به ده‌م ده‌به‌خشێ و دواتر ده‌بێ به پاره‌یه‌كی زۆر ددانی ده‌ستكردنی بۆ دابنێن.