وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هێرشی سه‌ربازی توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاوای كوردستان و یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل به پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییەكان ناو ده‌بات.
ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه په‌نابه‌ره سوورییەکان به‌زۆر ببرێنه ناوچه‌ی ئارام
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، ئاژانسی
دویچه‌وێله ئاشكرای كردووه، هایكۆ ماس وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌ڵمانیا هێرشی توركیا بۆ باكووری سووریا به پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناو ده‌بات.
زیاتر روون كراوه‌ته‌وه، ماس له چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ كه‌ناڵی ته‌له‌ڤزیۆنی ZDFی ئه‌ڵمانی رای گه‌یاندووه، هێرشكردنه سه‌ر یه‌كینه‌كانی پاراستنی گه‌ل هاوته‌ریبی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان نییه.
هایكۆ ماس كه هاوكات ئه‌ندامی حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیایه هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ی كرد وڵاته‌كه‌ی هاوكارییه‌كانی ئه‌وروپا بۆ توركیا له چوارچێوه‌ی رێكه‌وتنه‌كانی پێوه‌ست به په‌نابه‌ران كه‌م بكاته‌وه.
ماس دووپاتی له‌وه كرده‌وه، ئه‌ڵمانیا له‌گه‌ڵ ئه‌وه نییه ئه‌و په‌نابه‌ره سوورییانه‌ی له‌ناو خاكی توركیان به‌بێ ئه‌وه‌ی خۆیان بیانه‌وێ و به‌زۆر ببرێنه ناوچه‌ی ئارام له باكوری سووریا.
رۆژی شه‌مووی رابردوو موتزنیش سیاسه‌تمه‌داری سه‌ر به حزبی سۆسیال دیموكراتی ئه‌ڵمانیا هێرشه‌كانی توركیای به پێشێلكاری یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ناو برد و پێشنیازی ئه‌وه‌ی كرد له دادگای لاهه سكاڵا له ئه‌ردۆغان بكرێت.