له هه‌فته‌ی نۆزده‌یه‌م ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه باس له پێستی كۆرپه‌ڵه به ماده‌یه‌كی سپی "په‌نیری" داده‌پۆشرێت كه پێستی كۆرپه‌ڵه ده‌پارێزێت، هه‌روه‌ها هه‌ندێ گۆڕانكاری له پێستت ڕوو بدات
دكتۆر گوڵاڵه محه‌مه‌د پسپۆڕی نه‌زۆكی و منداڵان له ڕێگه‌ی "وشه"ه‌وه هه‌فته‌ی نۆزده‌یه‌مى دووگیانی ڕوون ده‌كاته‌وه ده‌ڵێ، له‌و هه‌فته‌یه‌دا پێستی كۆرپه‌ڵه به ماده‌یه‌كی سپی "په‌نیری" داده‌پۆشرێت، كه پێستی كۆرپه‌ڵه ده‌پارێزێت "بێنه پێش چاوی خۆت تۆ نۆ مانگ له‌ناو ئاو دابنیشیت پێستت چی به‌سه‌ر دێت" له‌و هه‌فته‌یه وێڵاش به‌رده‌وامه له گه‌شه و پێدانی خۆراك به كۆرپه‌ڵه.
ئه‌م پزیشكه پسپۆڕه ده‌ڵێت، له‌و هه‌فته‌یه له‌وانه‌ی هه‌ندێ گۆڕانكاری له پێستت ڕوو بدات، هه‌موو ئه‌مانه پێوه‌ندییان به هۆرمۆنه‌كانه‌وه هه‌یه، پاش له‌دایكبوونی مناڵه‌كه‌ت هیچی نامێنێت.
دكتۆر گوڵاڵه ئاشكراى ده‌كات، ئه‌و گۆڕانه پێستییانهش بریتین له په‌یدابوونی ماك له‌سه‌ر ڕووی ڕوومه‌ته‌كانت، لووتت، چه‌نه‌گه‌ت، له‌وانه‌شه هه‌ست به خورانی پێستت بكه‌ی، له‌وانه‌یه پێستت كه‌مێك وشك بێت.
ئه‌و پزیشكه پسپۆڕه له ڕێی "وشه"ه‌وه به‌رده‌وام ده‌بێ له خستنه‌ڕووی زنجیره ئامۆژگارییه‌كانی بۆ ئافره‌تان له پرۆسه‌ی سكپڕیدا و له ئامۆژگارییه‌كانی داهاتوویدا باس له په‌یدابوونى چه‌ند هێڵێكى ڕه‌ش ده‌كات له خوار ناوك، به‌ڵام جێگاى نیگه‌رانى نییه، پێویست ناكات ئافره‌ت به دواى ئه‌و ده‌نگۆیه كۆنانه بكه‌وێت كه ده‌ڵێن له‌و ماوه‌ی واز له سێكس بێنه ئه‌وه هه‌ڵه‌یه و هیچ زیانێكى نییه.