به‌رپرسێكی كورد له سنووری شاره‌دێی مه‌نده‌لی ئاشكرای دەکات، بۆ رێگری له جووڵه‌ی داعش حكوومه‌تی عێراق سوپا ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه‌یان ده‌كات، فه‌رمانده‌یه‌كی پێشمه‌رگەیش بە گرنگی ده‌زانێ بۆشایی ته‌ناهی له‌ناوچه‌كه پڕ بكرێته‌وه.
تیرۆریستانی داعش ئەو بۆشاییە تەناهییەیان بەکار هێنابوو بۆ ئەنجامدانی تیرۆر
ئەمڕۆ دووشەم 21ی تشرینی یەکەم، ئازاد حه‌مید سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی شاره‌دێی مه‌نده‌لی به "وشه"ی راگه‌یاند، پاش زیادبوونی كردوه تیرۆریستییه‌كانی داعش له ماوه‌ی ئه‌م مانگه‌دا، به گرنكمان زانی وه‌ك لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كان و ئه‌نجوومه‌نی شاره‌وانی مه‌نده‌لی داوا له حكوومه‌تی ناوه‌ند بكه‌ین ئه‌و بۆشاییانه پڕ بكاته‌وه كه تیرۆریستان له ناوچه‌كه‌دا سودی لێ ده‌بینن بۆ ئه‌نجامدانی كردەوه‌ی تیرۆریستی.
زیاتر روونی دەکاتەوە، به فه‌رمی له لایه‌ن به‌رپرسانی باڵاوه وه‌ڵام دراینه‌وه و ئاماده‌كارییه‌كان ته‌واو بووه و هێزێكی 300 كه‌سی له سوپا له گوندی مه‌حموود ئاینه و قه‌ره‌لۆس جێگیرده‌بن.
ئه‌و به‌رپرسه‌كورده به‌گرنگی زانی، هه‌موو بۆشاییه‌ك پڕ بكرێته‌وه له ناوچه‌كه، چونكه داعش به ئاشكرا ده‌ستی به جموجۆڵ كردۆته‌وه، ناوچه‌كه‌شمان به به‌فروانترین ناوچه‌ی سنووری لەگەڵ ئێران هه‌ژمار ده‌كرێ.
عوسمان ساڵح، یه‌كێك له فه‌رمانده‌كانی پێشمه‌رگه له میحوه‌ری گه‌رمه‌سێری هێزی پێشمه‌رگه بۆ "وشه" ئاشكرای كرد، ناوچه‌ی مه‌نده‌لی كه ده‌شتاییه‌كی بەر‌فروانی هه‌یه و پێویستی به هێزی تۆكمه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی رێگە لە جموجۆڵی داعش بگیرێت.
"بوونی بۆشایی ته‌ناهی له‌كاتی قاعیده‌ش مه‌ترسی بۆسه‌ر ناوچه‌كه دروست كردبوو و ئێستەیش تیرۆریستانی داعش ئەو هەلەیان قواستۆتەوە و ناوچەکە بۆ خۆ رێکخستنەوە بەکار دەهێنن" عوسمان ساڵح وای گوت.
له‌م مانگه‌دا داعش چه‌ندین كردوه‌ی تیرۆریستی له سنووری مه‌نده‌لی به‌تایبه‌ت له ناوچه‌ی قه‌رلۆس ئه‌نجامدا كه به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك پۆلیس و هاووڵاتی سڤیل كوژران و بریندار بوون.
گه‌رمیان / سه‌بری هۆرێنی