ئه‌و گرته ڤیدیۆیه‌ی خواره‌وه كه له باخچه‌ی ئاژه‌ڵانی "Symbio Wildlife"ی ئوستڕالیا تۆمار كراوه و تێیدا هه‌وڵدانی پڵنگێك ده‌بینرێت بۆ راوكردنی مراوییه‌ك، له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان به شێوه‌یه‌كی به‌رچاو بڵاو بووه‌ته‌وه و بووه‌ته مایه‌ی سه‌رنجڕاكێشانی بینه‌ران.
له گرته ڤیدیۆكه‌دا، مراوی و پڵنگه‌كه هه‌ردووكیان له‌ناو چاڵاوێكدان و پڵنگه‌كه چه‌ندان جار له مراوییه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه و هه‌وڵی ئه‌وه ده‌دات كه راوی بكات، كه‌چی مراوییه‌كه له‌و زیره‌كتره و ده‌توانێت خۆی لێ رزگار بكات، به شێوه‌یه‌ك هه‌ر جارێك كه پڵنگه‌كه لێی دێته پێش، مراوییه‌كه خۆی نوقمی ژێر ئاو ده‌كات و دواتر له‌لایه‌كی تره‌وه سه‌ر ده‌ردێنێته‌وه.
له كۆتاكانی گرته ڤیدیۆكه‌دا، پڵنگه‌كه نا‌ئومێد ده‌بێت و ده‌زانێ كه ناتوانێت ئه‌و مراوییه راو بكات، بۆیه له گۆمه ئاوه‌كه دێته ده‌ره‌وه و دوور ده‌كه‌وێته‌وه.
سه‌رچاوه/ سپوتنیك