ده‌زگای گه‌ردوونناسیی ناسا، گرووپێكی تایبه‌تی ژنانی بۆ ده‌ره‌وه‌ی به‌رگه‌وه‌هه‌وای زه‌وی نارد كه ئه‌مه یه‌كه‌مجاره له مێژوودا شتی له‌م جۆره ڕوو بدات.
ماڵپه‌ڕی "
dailymail" بابه‌تێكی له‌باره‌ی ده‌زگای گه‌ردوونناسی ناسا بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، ده‌زگای ناسا له كارێكی نوێی گه‌ردوونیدا، گرووپێكی تایبه‌تی ژنانی رێك خست، بۆ چوونه سه‌ر مانگ و ئه‌مڕۆ ئه‌و كۆمه‌ڵه ژنه كه چه‌ند ساڵه له بورای گه‌ردوونناسیدا كار ده‌كه‌ن، توێژینه‌وه‌كانیان له‌سه‌ر مانگ ته‌واوب وون و به سه‌لامه‌تیی گه‌ڕانه‌وه.
ناسا بۆ یەکەمجار لە مێژوو کارێکی وای ئەنجامدا
ئه‌م گرووپه به‌سه‌ر په‌رشتیاری "كریستینا كۆچ و ژێسیكا مێری" به‌رێوه چوو و ماوه‌یه‌كی زۆره له‌سه‌ر مانگ توێژینه‌وه ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها دوای ته‌واوبوونیان له كاره‌كان، گه‌ڕانه‌وه سه‌ر زه‌وی، بڕیار بوو ئه‌م گرووپه له مانگی ئاداری ئه‌مساڵدا بچنه سه‌ر مانگ، به‌ڵام به‌هۆی كێشه له جله‌كانیاندا نه‌یانتوانی گه‌شته‌كه‌یان بكه‌ن و دواخران، بۆیه چه‌ند مانگێك دواتر و دوای ته‌واوبوونی جله تایبه‌تییه‌كانیان به سه‌ر مانگ توانیان گه‌شته‌كه‌یان ئه‌نجام بده‌ن و ئه‌مرۆ به سه‌لامه‌تی بگه‌رێنه‌وه.
ناسا ده‌زگایه‌كی گه‌ردوونناسیی سه‌ر به حكوومه‌تی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكایه و به‌رپرسه له به‌رنامه‌ی ئاسمانی و گه‌ردوونناسی ئه‌و وڵاته و دنیا به‌گشتی، ناسا ساڵی 1957 دامه‌زراوه و داهاتی ساڵانه‌ی 16 ملیار دۆلاری ئه‌مه‌ریكییه، جگه له لێكۆڵینه‌وه‌ی گه‌ردوونی، ده‌زگای ناسا به‌رپرسیشه له لێكۆڵینه‌وه سه‌ربازییه ئاسمانییه درێژخایه‌نه‌كانیش، ئێسته ناسا گه‌وره‌ترین ده‌زگای گه‌ردوونناسییه له دنیادا.