به‌رێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی، كێشه‌ی وه‌رنه‌گرتنه‌وه‌ی پاسپۆرتی له‌لایه‌ن هاووڵاتییانه‌وه هه‌یه و ڕای ده‌گه‌یه‌نێت، ژماره‌یه‌كی زۆر پاسپۆرت ته‌واو كراوه و پێویسته هاووڵاتییان وه‌ری بگرنه‌وه.
ئێسته 20 هه‌زار پاسپۆرتی هاووڵاتییان ته‌واوبووه
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی پاسپۆرتی سلێمانی داوا له‌و هاووڵاتییانه ده‌كات كه مامه‌ڵه‌ی ده‌رهێنان و نوێكردنه‌وه‌ی پاسپۆرتیان كردووه تا 17ی ئه‌م مانگه، مامه‌ڵه‌كانیان ته‌واوبووه و سه‌ردان بكه‌ن بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان.
له ڕاگه‌یه‌نراوه‌كه‌دا هاتووه، ئێسته 20 هه‌زار پاسپۆرتی هاووڵاتییان ته‌واوبووه و نه‌هاتوون بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی. هه‌روه‌ك دووپاتی كردووه‌ته‌وه كه ده‌وامی ڕۆژانه له سه‌عات هه‌شتی به‌یانی تاسێی دوای نیوه‌ڕۆیه، به‌ڵام پێویسته هاووڵاتییان پێش سه‌عات یه‌ك بۆ وه‌رگرتنه‌وه‌ی پاسپۆرته‌كانیان ئاماده بن.