بەڵگەی نوێ لە بەكارهێنانی چەكی فسفۆر لەلایەن توركیا دژی هاووڵاتییانی سڤیل بڵاو دەبێتەوە، له‌وباره‌یه‌وه پێگه‌ى
"تایمزی به‌ریتانی" هه‌موو به‌ڵگه‌یه‌كی له‌سه‌ر توركیا ئاشكرا ده‌كات.
دوای ئەوەی هەسەدە ڕای گەیاند كە سوپای توركیا چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی فسفۆڕی بەكار هێناوە، هه‌روه‌ها چه‌ندان به‌ڵگه له‌و باریه‌وه بڵاو بوویه‌وه، ئێسته به‌فه‌رمى له‌لایه‌ن میدیا جیهانییه‌كانه‌وه ئه‌وه پشتڕاست كراوه‌ته‌وه.
بۆنێكى كیمیایى زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه
پێشتر لێكۆڵەرانی نەتەوە یەكگرتووەكان ئاشكرایان كرد، بۆ دڵنیابوون له‌و بابه‌ته دەستیان بە لێكۆڵینەوە و كۆكردنەوەی زانیاری كردووە، به‌و هۆیه‌وه رێكخراوی قەدەغەكردنی چەكی كیمیایی ڕاى گه‌یاندووه، كه زانیاری‌یان لەسەر رەوشەكە هەیەكه ئه‌گه‌رى هه‌یه چەكی كیمیایی بەكار هاتبێت به‌ڵام دڵنیا نین سوپای توركیا چەكی قەدەغەكراوی نێودەوڵەتی فسفۆڕی بەكار هێنابێت.
به‌پێى ئه‌و به‌ڵگه‌نامانه‌ى ده‌ست سوپاى به‌ریتانیا كه‌تووه و له ڕاگه‌یاندنى ئه‌و وڵاته بڵاو بووه‌ته‌وه، كه له‌ناوچه‌كانى ڕۆژئالواى كوردستان له سووریا بۆنێكى كیمیایى زۆر بڵاو بووه‌ته‌وه، ئه‌مه جگه له‌وه‌ى چه‌ندان به‌ڵگه‌یان لایه جگه له مرۆڤ ئاژه‌ڵ و دره‌خت و گیانداره‌كانى ئه‌و ناوچه‌یه به‌هه‌مان شێوه سووتاوى ئه‌و چه‌كه‌ن.
وەک ڕۆژنامه‌ی "تایمز"ی به‌ریتانی بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌ندێك له به‌ڵگه‌نامه‌كان ئه‌وه‌یان ئاشكرا كردووه كه گه‌یشتوونه‌ته ئه‌وه‌ى فسفۆڕی سپی بەكار هێنرابێت، ئەو جۆرە چەكەش، چەكێكی زۆر باوە و لە زۆرینەی جەنگە ناوخۆییەكانی سووریا بەكار هێنراوە، به‌ڵام تاكو ئێسته نازانرێت ئه‌م چه‌كه چۆن گه‌یشتووه‌ته ده‌ست سووپاى توركیا كه خۆى له ناو سووپاى سوریا بوونى هه‌یه.
فۆسفۆری سپی ماده‌یه‌كی كیمیاییه و له گۆگرد ده‌رده‌هێنرێت و به خێرایی له‌گه‌ڵ ئۆكسجین كارلێك ده‌كات و بڵاو ده‌بێته‌وه، ڕه‌نگێكی شه‌فاف و ڕووناكی سپی هه‌یه و دوای كارلێكی له‌گه‌ڵ ژینگه ڕه‌نگه‌كه‌ی بۆ زه‌ردباو ده‌گۆڕێت، بۆنی هاوشێوه‌ی بۆنی سیره و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی دووكه‌ڵێكی گه‌وره له ناوچه‌كه دروست ده‌كات، ئه‌و شوێنه‌ی بۆمبی فۆسفۆری سپی به‌ر ده‌كه‌وێ، خاك و ئاو و ڕووبار و ڕووه‌ك و ماسی و ژینگه‌كه‌ی و مرۆڤیش به گشتی ده‌سووتێنێت.
ئه‌و سووتانه‌ی له ڕێی فۆسفۆری سپییه‌وه دروست ده‌بێ، زۆر به ئازارتره له سووتانی ئاسایی، كاریگه‌ری ئه‌و ماده كیمیاییه ده‌مێنێته‌وه، ئه‌گه‌ر به په‌له چاره‌سه‌ر نه‌كرێ، ئه‌وا گۆشت و پێستی مرۆڤ ده‌سووتێنێت و ته‌نیا ئێسقانه‌كانی جه‌سته‌ی مرۆڤ ده‌هێڵێته‌وه، جیا له‌وه‌یش كاتێك له‌گه‌ڵ ئۆكسجین ده‌چێته ناو سییه‌كانه‌وه، ئه‌وا ناوه‌وه‌ی جه‌سته‌ی مرۆڤیش ده‌سووتێنێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك مرۆڤ لێی ڕزگار نابێت و دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له هه‌وا پێنجه‌م ئۆكسیدی فۆسفۆر دروست ده‌كات و پله‌ی گه‌رمییه‌كه‌ی ده‌گاته سه‌رووی پله‌ی كوڵاندن، بۆیه به‌ر هه‌ر ته‌نێك بكه‌وێ و هه‌واكه‌ی بگاته هه‌ر شوێنێك به ته‌واوی ده‌یسووتێنێت.
وه‌كو چه‌ك بۆ یهمهكجار له سه‌ده‌ی نۆزده‌یه‌م له‌لایه‌ن ئێرلهندنییهكان به‌كارهێنرا و دواتریش كرێكارانی مانگرتووی ئوسترالیا دژ به حكوومه‌ت ئه‌و چه‌كه‌یان به‌كارهێنا، له كۆتایی 1916یش به‌ریتانیا بۆ یه‌كه‌مجار یه‌كه‌م بۆمبی فۆسفۆری دروست كرد و له جه‌نگی دووه‌می جیهان به‌كاری هێنا و له دژی ژاپۆن به چڕی به‌كارهێنرا، دواتر هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له شه‌ڕی ڤێتنام و له هێرشی سه‌دامیش بۆ سه‌ر باشووری كوردستان، ڕژێمی به‌عس ئه‌و بۆمبه‌ی به‌كارهێنا و ڕووسه‌كانیش له دژی چیچانییه‌كان ئه‌و بۆمبه‌یان تاقی كرده‌وه.
جیا له‌وانه له جه‌نگی هێرشی ئه‌مه‌ریكا بۆ سه‌ر به‌عس له 2003 و له شه‌ڕی 2006ی لبنان و له هێرشی ئیسرائیل بۆ سه‌ر غه‌زه به‌كارهێنراوه و ئێسته‌یش توركیا له هه‌ڵمه‌تی داگیركردنی دژ به ڕۆژئاوای كوردستان ئه‌م چه‌كه قه‌ده‌غه‌كراوه نێوده‌وڵه‌تییه به‌كارده‌هێنێت.