وێنه‌ی ژنانی چالاك كاتێك باسی به‌رزكردنه‌وه‌ی ڕێژه‌ی ژنانیان له حكومڕانی ده‌كرد
بۆ یه‌كه‌مجار له مێژووی حوكمڕانیی هه‌رێمی كوردستاندا، كورسیی سه‌رۆكی په‌رله‌مان ده‌درێته ژن. ئه‌مه جگه له‌وه‌ی یه‌كێك له سكرتێره‌كانی په‌رله‌مان ژنه و سێ وه‌زیریش له كابینه‌ی نوێی حكوومه‌تدا هه‌ر ژنن. هه‌رچه‌نده ئه‌مانه پێشكه‌وتنن له فراوانبوونی به‌شداری ژناندا له جومگه‌كانی بڕیاردان دا، به‌ڵام هێشتا ئاسته‌نگی زۆر ماوه له‌به‌رده‌م سیاسییه ژنه‌كان بۆ به‌شداریه‌كی یه‌كسان و هاوتا له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه پیاوه‌كانیان.
له كۆی 111 ئه‌ندامی خولی ئێسته‌ی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ته‌نیا 34 ئه‌ندام په‌رله‌مان ژنن، له‌و ژماره‌یه‌ش 14 په‌رله‌مانتار به ده‌نگی زۆرینه‌ی هاووڵاتی و به‌بێ سیسته‌می كۆتا كورسیه‌كانیان به‌ده‌ستهێناوه. ئه‌مه له‌كاتێكدایه له كۆی ئه‌و ژنانه‌ی له هه‌ڵبژاردنه‌كانی ساڵی 2018 دا له لایه‌ن قه‌واره سیاسییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان كاندید كرابوون 241 كاندید بوون و له به‌رانبه‌ریشدا 532 كاندیدی پیاو ركابه‌ریان ده‌كردن.
به‌پێی سیسته‌می كۆتا، ده‌بێت 30% ی ئه‌ندامانی په‌رله‌مانی هه‌رێمی كوردستان ژن بن، به‌ڵام له هه‌مانكاتدا ژنانیش ده‌توانن به ده‌نگی زۆرینه و به بێ سیسته‌می كۆتا ده‌ربچن.
وه‌كو ژنان نه‌مانتوانیوه ڕێژه‌ی 30%ى په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنین
له‌م باره‌یه‌وه، سه‌لمه فاتح ئه‌ندامی په‌رله‌مان له‌سه‌ر لیستی یه‌كێتیی نیشتیمانیی كوردستان ده‌ڵێت: ''ئه‌وه‌ی ئێسته ده‌بینرێت زۆرێك له‌و ژنانه‌ی له په‌رله‌مانی كوردستانن به ده‌نگی خۆیان هاتوون، به‌ڵام ئێمه وه‌كو ژنان نه‌مانتوانیوه ڕێژه‌ی 30%ى په‌رله‌مان تێپه‌ڕێنین ئه‌و ڕێژه‌یه‌ی ئێسته كه‌مه و له ئاست ویست و چاوه‌ڕوانیی ئێمه‌ی ژناندا نییه''.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره بۆ "وشه" ئاماژه‌ی به‌وه كرد، پێویسته ئه‌و ژنانه‌ی له پۆستی باڵا و له په‌رله‌مانی كوردستانن كاره‌كانیان به شێوازێك ئه‌نجامبده‌ن كه ببنه جێی متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه و ژنانی داهاتوو، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌وانیش له بواری سیاسی بێنه پێشه‌وه.
هاوكات ئه‌رسه‌لان ره‌حمان رۆژنامه‌وان و چالاكی بواری ژنان رای گه‌یاند، ئه‌و فه‌لسه‌فه سیاسییه‌ی كه له هه‌رێمی كوردستاندا هه‌یه ده‌سه‌ڵاتێكی پیاوسالار بووه، ده‌سه‌ڵاتی سیاسی له هه‌ندێ بواردا پێی خۆشه ژنان بێنه پێشه‌وه، به‌ڵام له بواری سیاسی ڕێگه‌یان پێناده‌ن ژنان هاوشانی پیاوان پۆستی باڵایان هه‌بێت و هاوبه‌شی بڕیاردان بن.
ئه‌رسه‌لان پێی وایه زۆرێك له رێكخراوه‌كانی بواری ژنان له هه‌رێمی كوردستاندا ئه‌و پڕۆژانه‌ی هه‌یانه له چوارچێوه‌ی چالاكوان و رێكخراوه‌كانی خۆیان ده‌سوڕێته‌وه. هێشتا كاره‌كانیان نه‌بووه‌ته پڕۆژه‌یه‌كی سه‌رتاپاگیر كه بچێته نێو خێزان و كۆمه‌ڵگه‌ی كوردییه‌وه.
لاى خۆیه‌وه چنار سه‌عد ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تیی پارتی دیموكراتی كوردستان باس له‌وه ده‌كات كۆمه‌ڵێك هۆكار و به‌ربه‌ست هه‌ن بۆ په‌راوێزخستنی ژنان له كایه‌ی سیاسی دا.
''ئه‌و كه‌شه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌ی له كوردستان هه‌یه ڕێگره له‌وه‌ی ژنان تواناكانیان ده‌ربخه‌ن و متمانه‌ی كۆمه‌ڵگه و ده‌نگی خه‌ڵكی به ده‌ست بهێنن بۆ بوون به په‌رله‌مانتار یا به‌ده‌ستهێنانی هه‌ر پۆستێكی تر'' چنار واى گوت.
هه‌روه‌ها ئاماژه‌ی به‌وه دا، یه‌كێكی تر له هۆكاره‌كان، خودی پارته سیاسییه‌كانن كه له‌ژێر كاریگه‌ری ئه‌و دابونه‌ریته كۆمه‌ڵایه‌تیه‌دان كه له كوردستان هه‌یه.
ئاشنا عه‌بدوڵا په‌رله‌مانتارى بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان كه به ده‌نگی خۆى بووه به په‌رله‌مانتار هۆكاری سه‌ركه‌وتنی خۆی ده‌گه‌ڕێنێته‌وه بۆ هه‌وڵ و كۆششی خۆی و چۆنێتی ده‌ركه‌وتن و كاركردنی له رابردوودا. ئه‌و ده‌ڵێت كه به‌هۆی پیشه‌كه‌یه‌وه وه‌ك پێشكه‌شكارێكی ته‌له‌فیزیۆنی كه‌سێكی ناسراو بووه و ئه‌مه‌ش هاوكاری كردووه له به‌ده‌ستهێنانی متمانه خه‌ڵكدا.
له‌باره‌ی ڕێگری و به‌ربه‌سته‌كان له‌ربه‌رده‌م كاركردنی ژنان له كایه‌ی سیاسی‌دا،ئاشنا گوتی : ''بۆ بوونم به په‌رله‌مانتار هیچ ڕێگرییه‌ك نه‌بوو چونكه ئه‌وه ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ كه‌سایه‌تی ئه‌و كه‌سه. من له كاتی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردن ئه‌وه‌ی پیاوێك ده‌یكرد من به زیاتره‌وه ده‌مكرد. وه له كاتی بانگه‌شه‌شدا به یه‌ك وشه‌ش به‌ڵێن و دورشم باسم له پرسی ژنان نه‌كرد بۆ ئه‌وه‌ی ته‌نها ژنه‌كان ده‌نگم پێی بده‌ن. بۆ من كاركردن له‌سه‌ر بنه‌مای ژن و پیاو نییه و جیاوازیشیان نیه.''
ڕاپۆرتى/ دیار عادل