زانكۆی سلێمانی و زانكۆی بوخۆم له ئه‌ڵمانیا، كۆنفرانسێك له‌سه‌ر كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه پڕ ململانێكانی دوای جه‌نگ ڕێك خست كه تێیدا 20 توێژینه‌وه خرانه ڕوو.
لە سلێمانی کۆنفرانسێکی جیاواز نمایش کرا
كۆلێژی زانسته مرۆییه‌كان له زانكۆی سلێمانی له‌گه‌ڵ زانكۆی پرۆتستانت بۆ زانسته كردارییه‌كان له بوخۆم له ئه‌ڵمانیا كۆنفرانسێكی زانستی نێوده‌وڵه‌تی له ژێر ناوی "كاری كۆمه‌ڵایه‌تی له ناوچه پڕ ململانێ سیاسییه‌كاندا، ئاسته‌نگ و ده‌رفه‌ته‌كان" ڕێكخست، له ماوه‌ی دوو ڕۆژدا توێژینه‌وه زانستییه‌كان ده‌خرێته ڕوو.
ئامانج حه‌سه‌ن، سه‌رۆكی لیژنی ئاماده‌كاری كۆنفرانسه‌كه به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، كۆنفرانسه‌كه ئه‌مڕۆ سێ شەم، ده‌ستی پێ كرد و ماوه‌ی دوو ڕۆژ ده‌خایه‌نێت و له ماوه‌ی دوو ڕۆژی كۆنفرانسه‌كه‌دا 20 توێژینه‌وه به زمانه‌كانی عه‌ره‌بی و ئینگلیزی و كوردی له‌لایه‌ن 40 توێژه‌ری ناوخۆی و نێوده‌وڵه‌تی پێشكه‌ش ده‌كرێت.
توێژینه‌وه‌كانی ناو كۆنفرانسه زانستیه نێوده‌وڵه‌تیه‌كه تایبه‌ت ده‌بێ به‌و خه‌ڵكانه‌ی كه بوونه‌ته قوربانی پاش جه‌نگ، به‌تایبه‌ت هاووڵاتییانی كوردستان و عێراق و ئه‌و ناوچانه‌ی كه جه‌نگی لێ بووه، ناوچه‌ی عێراقیش وه‌ك ناوچه‌یه‌ك له دوای جه‌نگی گه‌وره‌ترین ڕێكخراوی تیرۆریستی به ناوی داعش.
له كۆنفرانسه‌كه‌دا چه‌ندان توێژه‌ری نێوده‌وڵه‌تی هه‌ن كه له ئه‌ڵمانیا و باشووری ئه‌فریقا و چه‌ندان وڵاتی تری نێوده‌وڵه‌تیه‌وه هاتوون و توێژینه‌وه‌كانی خۆیان ده‌خه‌نه‌ڕوو.
له ڕۆژه‌كانی كۆنفرانسه‌كه‌دا جگه له پێشكه‌شكردنی توێژینه‌وه و وۆركشۆپ، توێژه‌ران ده‌برێن بۆ ئه‌و شوێنانه‌ی كه مێژووی كوردی تێدابووه وه‌ك مۆزه‌خانه‌ی نیشتیمانی ئه‌منه‌سوره‌كه له سلێمانی و مۆنۆمێنتی ئه‌نفال له هه‌ڵه‌بجه و هه‌رشوێنێك كه مێژووی كوردی تێدا بێت له كوردستان.
سلێمانی/ ئاریان محه‌مه‌د