فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له ڕێگه‌ی پرۆژه‌یه‌كه‌وه ده‌یه‌وێت ناوی ئه‌و گوندانه‌ی كه توركی و عه‌ره‌بی و فارسین بكرێنه‌وه به كوردی و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌یش داوا له ئه‌نجوومه‌ن كراوه كار له‌سه‌ر ئه‌و پرۆژه‌یه بكات.
ئه‌مڕۆ دووشه‌م 21ی تشرینی یه‌كه‌م، بارزان حامید، ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی له فراكسیۆنی پارتی دیموكراتی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ئه‌و كاته‌ی كه هه‌ر یه‌كه له تورك و فارس و عه‌ره‌ب له ناوچه‌كه ده‌سه‌ڵاتدار بوون، به ویستی خۆیان و چه‌ند ناوچه و گوندێكیان به زمانی خۆیان داناوه و گوند هه‌یه به زمانی توركی و فارسی و عه‌ره‌بی.
زیاتر گوتی، ده‌مانه‌وێت ئاسه‌واری ئه‌و وڵاتانه كه له دوای خۆیان به جێیان هێشتووه و چه‌ند گوندێكیان به زمانی خۆیان داناوه بسڕینه‌وه و له چوارچێوه‌ی به كوردستانی بوون ناوی گونده‌كان بۆ ناوی كوردی بگێڕینه‌وه و بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش داوامان له ئه‌نجومه‌ن كردووه له كۆبوونه‌وه‌یه‌كی گشتیدا ئه‌و گوندانه‌ی كه به زمانی كوردی نین ناوی كوردیان بۆ دابنرێت.
قه‌ره‌داغ كه ناوێكی توركییه ناوه كوردیه‌كه‌ی زه‌ردیاوایه
ئاماژه‌ی به‌وه‌یش كرد، له سنووری پارێزگای سلێمانی چه‌ندان ناوچه و گوند هه‌یه له دیارترینیان قه‌ره‌داغ كه ناوێكی توركییه ناوه كوردیه‌كه‌ی زه‌ردیاوایه هه‌روه‌ها قه‌ره‌گۆل و چه‌ندان گوندی تر كه زیاتر ناوه‌كانیان توركین.
هه‌روه‌ها گوتی، له ڕێگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌ری شارۆكه و شاره‌دێكانه‌وه ناوی ته‌واوی ئه‌و گوندانه‌مان به ده‌ست ده‌گات كه به زمانی كوردی نین و هه‌روه‌ها ناوی جێگره‌وه‌ش له شوێنیان له ده‌نگدانێكی ئه‌نجومه‌ن دیاری ده‌كه‌ین و دواتر له‌ڕێگه‌ی نووسراوه ئاراسته‌ی حكوزمه‌ت و لایه‌نه پێوه‌ندیداره‌كانی ده‌كه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی له نووسراوه فه‌رمیه‌كان ناوه‌كان بكرێن به كوردی.
سلێمانی/ هۆشیار عه‌لی