كاتێك تۆپخانه‌كانی توركیا له ڕۆژی نۆی ئه‌م مانگه‌وه ده‌ستیان به بۆردمان كرد، هه‌یفا ئه‌حمه‌د و منداڵه‌كانی له‌گه‌ڵ زۆربه‌ی كورده‌كانی تری نیشته‌جێی سنووری نێوان توركیا و سووریا هه‌ڵاتن و ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كرد، ئه‌و چیرۆكی هه‌ڵاتنیان ده‌گێڕێته‌وه و ده‌پرسێ، بۆچی ئێمه‌ی كورد ده‌بێ هه‌ر له ئاواره‌ییدا بژین و هه‌مووان هێرشمان ده‌كه‌نه سه‌ر و جیهانیش بێده‌نگه به‌رانبه‌ر به‌و سته‌مه.
ڕۆژنامه‌ی "
لۆس ئه‌نجلس تایمز"ی ئه‌مه‌ریكی ڕاپۆرتێكی له‌باره‌ی ئاواره‌بوونی خه‌ڵكی ڕۆژئاوای كوردستان بڵاو كردووه‌ته‌وه و چیرۆكی چه‌ند ئاواره‌یه‌كی وه‌رگرتووه و هه‌یفا ئه‌حمه‌د كه له‌گه‌ڵ چوار منداڵه‌كه‌ی و برا گه‌وره‌كه‌ی ئێسته له خێوه‌تگه‌یه‌ك له ده‌شته‌كانی باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی نه‌ینه‌وا و ژێر ده‌سه‌ڵاتی پێشمه‌رگه دژی و كه‌مپه‌كه‌یان ده‌كه‌وێته 65 میل باكوری ڕۆژئاوای هه‌ولێری پایته‌ختی هه‌رێمی كوردستان و ئه‌و پرسیارێك ڕووبه‌ڕووی جیهان و نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و كۆمه‌ڵگه‌ی نێوده‌وڵه‌تی ده‌كات و ده‌ڵێ، تا كه‌ی ئێمه له ئاواره‌یی بژین و ده‌ربه‌ده‌ربوونمان بۆچی كۆتایی نایه‌ت؟
له ڕۆژی نۆی تشرینی یه‌كه‌م/ئۆكتۆبه‌ر كاتێك به فه‌رمانی سه‌رۆك تره‌مپ، هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا له باكوری ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا كشانه‌وه، هێزه‌كانی توركیا په‌لاماری ناوچه‌كه‌یان دا و له ڕێی فڕۆكه‌ی جه‌نگی و تۆپخانه‌كانه‌وه، ده‌ستیان به بۆردمانی ناوچه‌كه كرد و به گوێره‌ی ئاماره‌كانیش له ئه‌نجامی ئه‌و هێرشه تا ئێسته زیاتر له 200 هه‌زار كه‌س ئاواره‌بوون.
له ئه‌نجامی هێرشه‌كه‌ی توركیا زیاتر له 200 هه‌زار هاووڵاتی كورد ئاواره بوون
زۆرینه‌ی ڕه‌های ئاواره‌كان بۆ ناوچه‌كانی باشووری سووریا هه‌ڵاتوون و به‌شێكی تریشیان له زێی خاپوور په‌ڕیونه‌ته‌وه و ده‌چنه هه‌رێمی كوردستان، حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیش ئاماده‌یی بۆ پێشوازیكردنیان ده‌ربڕیوه و به هاوكاری ڕێكخراوه كۆمه‌كبه‌خشه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان كۆمه‌كیان ده‌كات و له كه‌مپه‌كان نیشته‌جێیان ده‌كات.
ڕۆژی یه‌كشه‌می ڕابردوو دوای ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی ئه‌مه‌ریكا و توركیا، هێزه‌كانی كورد له شارۆكه‌ی سه‌رێكانی سه‌ر سنوور كشانه‌وه و له‌گه‌ڵ ئه‌وان ته‌واوی خه‌ڵكی كوردی نیشته‌جێی شارۆكه‌كه‌یش ماڵ و زێدی خۆیان به‌جێهێشت و ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ر بوون، سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئاگربه‌ستیش ڕاگه‌یه‌نراوه، به‌ڵام هێزه‌كانی توركیا به‌رده‌وامن له بۆردمانكردنی ناوچه‌كه، سه‌رچاوه‌كانیش پشتڕاستی ئه‌وه‌یان كردووه‌ته‌وه، كه هێزه‌كانی ئه‌مه‌ریكا كه بۆ هاوكاری هێزه‌كانی هه‌سه‌ده له سووریا بوون به‌ره‌و عێراق كشاونه‌ته‌وه.
پارێزگای دهۆكی ئه‌وپه‌ڕی باكوری هه‌رێمی كوردستان و عێراق، بووه‌ته نیشتمانی ئاواره‌كان و زیاتر له 20 كه‌مپی جیا جیای ئاواره‌كانی تێدایه، به‌شێكی زۆری ئاواره‌كان خه‌ڵكی ناوچه سوننییه‌كانی عێراقن و ئه‌وه‌ی تریش كورد و پێكهاته جیاكانی تری ناوچه كوردنشینه‌كانی سووریا‌ن كه له 2014ه‌وه ڕوویان له هه‌رێمی كوردستان كردووه، ئێسته‌یش شه‌پۆلێكی تری ئاواره‌كان ڕووی له هه‌رێمه‌كه كردووه و هه‌رچه‌نده حكوومه‌ت هه‌موو هه‌وڵێك بۆ هاریكاری ئاواره‌كان ده‌دات، به‌ڵام زۆری و به‌رده‌وامی هاتنی ئاواره وایكردووه، هاوكارییه‌كانی حكوومه‌ت به ته‌واوی پێویستییه‌كانیان پڕ نه‌كاته‌وه، بۆیه زۆرجار حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان داوای له ڕێكخراوه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان و وڵاتان كردووه هاریكارییان بكه‌ن و كۆمه‌كی ئاواره‌كان بكه‌ن.
له كه‌مپی به‌رده‌ڕه‌ش تا ئێسته زیاتر له سێ هه‌زار كوردی ناوچه كوردییه‌كانی سووریا نیشته‌جێكراون، به‌ڵام پێشبینی ده‌كرێ ئه‌و ڕێژه‌یه ڕۆژ دوای ڕۆژ زیاتر ببێت، چونكه كورده‌كانی ئه‌و به‌شه‌ی سووریا متمانه‌یان به ڕێككه‌وتن و ئاگربه‌ستیش نه‌ماوه، ئه‌وان ده‌زانن كه وڵاتان بڕیاری وێرانكردنی زێدی ئه‌وانیان داوه و ئه‌وه‌ی له ناوچه‌كانیان ده‌گوزه‌رێ، بریتییه له پاكتاوی نه‌ژادی، چونكه به‌ر له هێزی كورده‌كان، تۆپخانه‌كانی توركیا خه‌ڵكی مه‌ده‌نیان بۆردمان كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ناوچه‌كه به‌جێ بهێڵن و پێكهاته‌ی تریان لێ نیشته‌جێ بكرێت.
هه‌ر هاووڵاتییه‌ك بۆ گه‌یشتنه هه‌رێمی كوردستان 700 دۆلار پاره ده‌دات
خه‌ڵكی تا ناوچه‌كانیان جێ ده‌هێڵن و ده‌گه‌نه هه‌رێمی كوردستان، زیاتر له 700 دۆلاریان ده‌چێت، به‌هۆی گواستنه‌وه و گه‌یشتنیان به سنوور له‌و دۆخه دژواره‌دا
، یوسف عه‌بدی ته‌مه‌ن 26 ساڵه كه له‌گه‌ڵ خێزانه‌كه‌ی و كچه یه‌ك ساڵییه‌كه‌ی له سه‌رێكانی هه‌ڵاتوون و ئاواره‌ی هه‌رێمی كوردستان بوون بۆ ڕۆژنامه‌كه ده‌ڵێ، كاتێك گوێمان له ده‌نگی بۆردمانه‌كان بوو، تاكه شت كه بیرمان لێ كرده‌وه، سه‌لامه‌تی منداڵه‌كه‌مان و هه‌ڵاتن بوو له ناوچه‌كه و دووباره ئاواره و ده‌ربه‌ده‌ربوونه‌وه بوو.
ئاواره‌كان ده‌ڵێن، جیا له بۆردمانی چڕی توركیا، هاوكات ئه‌و هێزه توندڕۆییانه‌ی هاوپه‌یمانی توركیان، هاوشێوه‌ی تیرۆریستان فتوای كوشتن ده‌رده‌كه‌ن و به گوتنه‌وه‌ی "دروشمی ئه‌ڵاهـ و ئه‌كبه‌ر" خه‌ڵكی ناوچه‌كه به‌شێوه‌یه‌كی دڕندانه شه‌هید ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌یش دۆخێكی زۆر مه‌ترسیداره و هیچ هاووڵاتییه‌كی سڤیل نایه‌وێ بكه‌وێته ده‌ستی ئه‌و تیرۆریستانه كه هاوشێوه‌ی چه‌كدارانی داعش بڕوایان به سه‌ربڕین و كوشتن هه‌یه و هه‌مان چالاكی و كرداره‌كانی ئه‌وان به‌رانبه‌ر خه‌ڵكی مه‌ده‌نی ئه‌نجام ده‌ده‌ن و خه‌ڵك كۆمه‌ڵكوژ ده‌كه‌ن.