كۆمپانیای پۆرشی تایبه‌ت به به‌رهه‌مهێنانی ئۆتۆمبێل زانیاری و ورده‌كاری نوێترین به‌رهه‌می ئۆتۆمبێلی كاره‌بایی خۆی به ناوی Taycan 4S خسته‌ڕوو، كه تایبه‌تمه‌ندییه‌كانی شاره‌زایان و هه‌وادارانی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی دڵخۆش كردووه و زۆرێكیش له‌و بڕوایه‌دان وه‌حشه‌كه‌ی پۆرش باشترین ڕكابه‌ری ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی تێسلای ئه‌مه‌ریكییه.
شوفێران به ته‌واوی سه‌رسامی لایتی پێشه‌وه و پشتی ئه‌و ئۆتۆمبێله نوێیه‌ن، كه به دیزاینێكی زۆر ناوازه دروستكراوه و كوالێتییهكهیشی زۆر به‌هێزه و یه‌كه‌مجاره ئه‌مجۆره لایته بۆ ئۆتۆمبێله‌كان به‌كاربهێنرێت، جیا له‌وه‌یش لایتی پشته‌وه‌ی به درێژایی پانی ئۆتۆمبێله‌كه‌یه و ستایلێكی زۆر جوانی پێ به‌خشیوه.
ده‌رگای ئه‌و ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كه‌ی پۆرش به‌شێوه‌یه‌كی زۆر جیاواز دروستكراون و له ناوه‌وه‌ی بڵندگۆی به‌هێز بوونیان هه‌یه، هاوكات به په‌نجه‌مۆریش ده‌بێته‌وه، جیا له‌وه‌ی هه‌موو لایه‌كی كامێرا و سیسته‌می هه‌ستیاری بۆ دانراوه و زه‌نگی ئاگاداركردنه‌وه بۆ بینینی ته‌نی نامۆ و نزیكبوونه‌وه له ڕوودان هه‌یه و جیا له‌وه‌ی توانی دیارییكردنی خێرایی و تایبه‌تمه‌ندی شه‌قامه جیاوازه‌كانیش بۆ تایه‌كانی دانراوه.
ئۆتۆمبێله‌كه به ڕكابه‌ری سه‌ره‌كی ئۆتۆمبێله كاره‌باییه‌كانی كۆمپانیای تێسلای ئه‌مه‌ریكی داده‌نرێ
توانای بزوێنه‌ری وه‌حشی
پۆرش 530 ئه‌سپه و له ماوه‌ی چوار چركه ده‌توانرێ خێرایی له سفره‌وه بگه‌یه‌نرێت 100 كیلۆمه‌تر له سه‌عاتێك و به گشتی زۆرترین بڕی خێرایی 250 كیلۆمه‌تره له سه‌عاتێك.
پێش سوكانی ئۆتۆمبێله‌كه سێ شاشه‌ی بۆ دانراوه كه به له‌مس كار ده‌كه‌ن و بار و خێرایی ڕۆیشتن و دۆخی ئۆتۆمبێل و پاتری و توانای ڕۆیشتنی لێ دانراوه، بۆ ئه‌وه‌ی به هه‌میشه‌یی له‌به‌ر چاوی شوفێر بێت.
تا ئێسته ئۆتۆمبێله‌كه له هه‌موو بازاڕه‌كانی دنیا بڵاو نه‌كراوه‌ته‌وه، به‌ڵام كۆمپانیای پۆرش به فه‌رمی ڕای گه‌یاندووه و چاوه‌ڕوان ده‌كرێ ورده ورده بۆ هه‌موو وڵاتانی جیهان و ئه‌وانه‌ی خواستیان له‌سه‌ره بنێردرێ، به بڕوای شاره‌زایانی بواره‌كه‌یش ئه‌م ئۆتۆمبێله باشترین جۆری ئۆتۆمبێلی كاره‌باییه كه بتوانێ كێبه‌ركێ له‌گه‌ڵ به‌رهه‌مه‌كانی تێسلای ئه‌مه‌ریكی بكات.