بینین یه‌كێكه له پێویسته هه‌ره گرنگه‌كانی مرۆڤ، بۆ هێشتنه‌وه‌ی چاوه‌كانیش به ته‌ندروستی و ڕێگری له كزبوون و لاوازبوونیان پێویسته زۆر وریا بین و به‌رده‌وام ئاگاداری چاوه‌كانمان بین، یه‌كێك له‌و ڕێیانه‌ی هه‌ستی بینینی پێ ده‌پارێزرێ و چاوه‌كان به ته‌ندروستی ده‌هێڵێته‌وه، بریتین له خواردنه‌كان، له خواره‌وه گرنگترین ئه‌و خواردنانه‌تان پێ ئاشنا ده‌كه‌ین كه توانای بینین به هێز ده‌كه‌ن و چاو له نه‌خۆشی و گرفته‌كان ده‌پارێزن.
یه‌كه‌م: گێزه‌ر، ڕێژه‌یه‌كی زۆری ڤیتامین A تێدایه كه به سوودمه‌ندترین ڤیتامین بۆ
چاو و توانای بینین داده‌نرێ، سوورهه‌ڵگه‌ڕانی چاو و ئازاری چاوه‌كان، زیاتر به‌هۆی كه‌می ئه‌و ڤیتامینه‌یه، بۆیه پێویسته گێزه‌ر به زۆری بخۆن، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ڤیتامینه بۆ چاوه‌كانتان دابین بكه‌ن و له كێشه‌كان دووری بخه‌نه‌وه.
چاو گرنگترین ئه‌ندامی جه‌سته‌یه و به‌م خۆراكانه له نه‌خۆشی و لاوازبوونی توانای بینین خۆت ڕزگار بكه
دووه‌م: میوه ترشه‌كان، ئه‌م میوانه بڕێكی زۆری ڤیتامین Cی له پێكهاته‌كانیان بوونی هه‌یه، كه پرێزگاری له كۆلاجینی پێست به گشتی و پێستی ده‌وری چاوه‌كان به تایبه‌تی ده‌كات و مژینی كانزا و ڤیتامینه‌كانی تر ئاسانتر ده‌كات، هه‌موو ئه‌مانه‌یش زۆر به‌سوودن بۆ چاوه‌كانتان.
سێیه‌م: هێلكه، یه‌كێكه له باشترین ئه‌و خۆراكانه‌ی ته‌ندروستی چاو ده‌پارێزێ، ڕێژه‌یه‌كی باشی ئۆمێگا3 و زینكی تێدایه و گرفته‌كانی لاوازی بینین له ناو ده‌بات.
چواره‌م: شیلك، به‌هه‌مانشێوه ئه‌و میوهیهیش بڕێكی زۆر ڤیتامین Cی تێدایه كه گرنگه بۆ ته‌ندروست هێشتنه‌وه‌ی چاوه‌كان و هه‌وكردن له‌ناو ده‌بات و ڕێژه‌یه‌كی باشی دژه‌ئۆكسیدی تێدایه و ڕێ له وشكبوونه‌وه‌ی چاوه‌كان ده‌گرێ، ئه‌گه‌ر ڕۆژانه بیخۆن، له هه‌موو گرفت و نه‌خۆشییه‌كانی چاو به دوور ده‌بن.