میدیاكانی ڕووسیا بڵاویان كرده‌وه، كه دره‌نگانی شه‌وی ڕابردوو فڕۆكه‌یه‌كی جه‌نگی ڕووسی گه‌یشته فڕۆكه‌خانه‌ی قامیشلۆ و شاندێكی ڕووسیا كه له ئه‌فسه‌ر و شاره‌زایانی ئه‌و وڵاته پێكهاتوون بۆ جێبه‌جێكردنی ورده‌كاری و ته‌واوی ڕێككه‌وتنی نێوان دیمه‌شق و هه‌سه‌ده، به ئامانجی بڵاوه پێكردنی هێزه‌كانی سه‌ر به ڕژێم گفتوگۆ ده‌كه‌ن.
په‌یامنێری "
سپۆتنیك" له ناوچه‌كه ئاماژه‌ی داوه، كۆبوونه‌وه‌كان هه‌ر له فڕۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی قامیشلۆ ده‌بن، به‌رپرسانی باڵای هێزه‌كانی سووریای دیموكراتیش له كۆبوونه‌وه‌كان به‌شدار ده‌بن، تا له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی ناردنی سوپا بۆ ته‌واوی ناوچه سنوورییه‌كانی توركیا گفتوگۆ بكه‌ن.
شانده‌كه بۆ چۆنیه‌تیی جێبه‌جێكردنی ورده‌كاری ڕێككه‌وتنی هه‌سه‌ده و ڕژێمی ئه‌سه‌د هاتوون
پێشتر سه‌رچاوه‌یه‌ك ئاشكرای كرد، كه هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ڕژێم گه‌یشتوونه‌ته لێكگه‌یشتنی ته‌واو و ڕێككه‌وتنه‌كه‌یان له ڕووی ورده‌كاریشه‌وه هه‌ماهه‌نگی ته‌واوی هه‌یه و بڕیاره هه‌سه‌ده و هێزه‌كانی ڕژێم به هاوبه‌شی كاروانی سه‌ربازی له ناوچه‌كه بسوڕێننه‌وه و سنووره‌كان تۆكمه بكه‌ن و ڕێ له هاتنی زیاتری توركیا بۆ ناوچه‌كانی پارێزگای حه‌سه‌كه بگرن.
هاوكات میدیاكان بڵاویان كرده‌وه، كه چه‌ند هه‌لیكۆپته‌رێكی پڕ له سه‌ربازی ڕووسی له فڕۆكه‌خانه‌ی ته‌بقه نیشتوونه‌ته‌وه، كه پێشتر یه‌كێك بوو له بنكه سه‌ربازییه‌كانی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مه‌ریكا و سه‌ربازانی وانشتنی تێدا نیشته‌جێ بوو.
له ماوه‌ی ڕابردوو دوای ده‌ستپێكردنی هه‌ڵمه‌تی داگیركاری رۆژئاوای كوردستان له‌لایه‌ن توركیاوه، هێزه‌كانی سووریای دیموكرات ناچاربوون له ڕێی ڕووسیاوه ڕێككه‌وتن له‌گه‌ڵ ڕژێمی دیمه‌شق بكه‌ن، بۆ ئه‌وه‌ی ڕێ له گۆڕینی دیمۆگرافیای ڕۆژئاوای كوردستان و كۆمه‌ڵكوژی خه‌ڵكه‌كه‌ی بگرن، له‌لایه‌ن توركیا و هێزه هاوپه‌یمانه‌كانی.