ڤیدیۆ...دەستپێكی هێرشی پێشمەرگە بۆ سەر داعش

:: AM:09:42:17/10/2016 ‌

بەیانی ئەمڕۆ دووشەم بەبەشداری چوار هەزار پێشمەرگەی كوردستان، لە میحوەری خازر هێرش بۆ سەر تیرۆریستان دەستی پێ كرد و تا ئێستە سێ گوند بە تەواوەتی پاك كراوەتەوە و دوو گوندی تریش گەمارۆ دراون.

هێرشەكەی پێشمەرگە لە سەعات 5:30 خولەكی بەیانی ئەمڕۆ دەستی پێ كرد و یەكەم هەنگاوی كردەوەگەلی رزگاركردنی مووسڵە.

بەگوێرەی ئەو ڤیدیۆیەی دەردەكەوێت، یەكەم جوڵەی هێزەكانی پێشمەرگەیە لە هێرشی ئەمڕۆدا كە لە بەرەبەیانێكی زوودا بەرەو ناوچەكانی ژێر دەستی داعش پێشڕەوی دەكەن.



وشە - باز ئه‌حمه‌د