سوپاى عێراق له راگه‌یاندراوێكى فه‌رمى ئه‌مڕۆ راى گه‌یاند سوپا كشاوهكهى ئه‌مه‌ریكا كه له سووریاوه هاتوونه‌ته عێراق، نامێننه‌وه، به‌ڵكو به‌ره‌و ده‌ره‌وه‌ى عێراق ده‌گوازرێنه‌وه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ى تشرینى یه‌كه‌م، سوپاى عێراق له
راگه‌یاندراوێكدا باس له‌و سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییانه ده‌كات كه له سووریاوه كشاونه‌ته‌وه و ره‌وانه‌ى عێراق كراون.
سوپاكه ده‌ڵێ، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان ره‌زامه‌ندى تێپه‌ڕبوونیان بۆ ناو خاكى عێراق وه‌رگرتووه، به‌ڵام ره‌زامه‌ندى مانه‌وه‌یان پێ نه‌دراوه، بۆیه دواتر ده‌گوازرێنه‌وه.
هێزه كشاوهكهى ئه‌مه‌ریكا له عێراق نامێننه‌وه
به پێچه‌وانه‌ى ئه‌وه‌ى پێشبینى كرابوو، سه‌ربازه ئه‌مه‌ریكییه‌كان هاتوونه‌ته هه‌رێمى كوردستان، وه‌ك سوپاى عێراق ئاماژه‌ى بۆ كردووه.
پێشتر وه‌زیرى به‌رگرى ئه‌مه‌ریكا راى گه‌یاندبوو، ئه‌و سه‌ربازانه‌ى له سووریا ده‌كشێنه‌وه ره‌وانه‌ى رۆژئاواى عێراق ده‌كرێن، به تایبه‌تى له ناوچه‌ى ئه‌نبار.
دۆناڵد تره‌مپى سه‌رۆكى ئەمه‌ریكا له مانگى كانوونى یه‌كه‌مى ساڵى رابردوو بڕیارى كشانه‌وه‌ى هێزه‌كانى ئه‌مه‌ریكاى دا له سووریا و له سه‌ره‌تاى ئه‌م مانگه چه‌ند رۆژێك به‌ر له هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان خرایه بوارى جێبه‌جێ كردن، ژماره سه‌ربازه‌كان نزیكه‌ى هه‌زار كه‌س ده‌بێت.