سه‌رۆكى یه‌كێتى ئه‌وروپا: گه‌مژه‌كانیش باوه‌ڕ به‌ ئاگربه‌سته‌كه‌ى توركیا ناكه‌ن

:: PM:02:02:22/10/2019 ‌
دوناڵد توسك سه‌رۆكى ئه‌نجوومه‌نى ئه‌وروپا راى گه‌یاند، هێرشه‌كه‌ى توركیا بۆ سه‌ر  رۆژئاواى كوردستان پاڵپشتییه‌كه‌ بۆ داعش و دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ هه‌ڕه‌شه‌یه‌ بۆ سه‌ر ته‌ناهى ئه‌وروپا. 
 
 ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ى تشرینى یه‌كه‌م، دۆناڵد توسك جارێكى تر ره‌خنه‌ى له‌ توركیا گرت و هێرشه‌كه‌ى بۆ سه‌ر رۆژهه‌ڵاتى فورات به‌ هه‌ڕه‌شه‌ زانى بۆ سه‌ر دۆخى ته‌ناهى ئه‌وروپا، توسك دووپاتى كرده‌وه‌ ئه‌م هێرشه‌ وه‌ك پاڵپشتییه‌كه‌ بۆ رێكخراوى تیرۆریستى داعش.


دۆناڵد توسك: ئه‌و هێرشه‌ى توركیا پاڵپشتییه‌ بۆ داعش


له‌ نۆى ئه‌م مانگه‌ توركیا هێرشى كردووه‌ته‌ سه‌ر رۆژئاواى كوردستان، لەو کاتەوە یه‌كێتى ئه‌وروپا به‌رده‌وام ریسواى هه‌ڵوێسته‌كه‌ى كردووه‌ و ئه‌مڕۆیش به‌ هه‌مان شێوه‌  هێرشه‌كه‌ى رێسوا كرد و سه‌باره‌ت به‌ ئاگربه‌ستیش توسك  گوتى" ته‌نانه‌ت گه‌مژه‌كانیش متمانه‌یان به‌و ئاگربه‌سته‌ نییه‌".

 پێشتر توسك ره‌خنه‌ى له‌وه‌ گرتبوو، ئه‌م ئاگربه‌سته‌ى رۆژى پێنجشه‌مى رابردوو له‌ نێوان توركیا و ئه‌مه‌ریكا ئه‌نجام دراوه‌، راسته‌قینه‌ نییه‌ و رووكه‌شه‌، ته‌نیا مه‌به‌ست لێدانى كورده‌، ئه‌گینا هیچ كێشه‌یه‌ك چاره‌سه‌ر ناكات.
 



وشە - فه‌یسه‌ڵ خه‌لیل