ئه‌مڕۆ لیژنه‌ى راسپێردراو به لێكۆڵینه‌وه له رووداوى كوشتنى خۆپێشانده‌ران له راپۆرتێكدا ئه‌نجامه‌كانى بڵاوكرده‌وه و تێیدا دووپاتى ده‌كاته‌وه، زۆربه‌ى قوربانییانى خۆپێشاندانه‌كان به قه‌ناس له سه‌ر و سنگیان دراوه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ى تشرینى یه‌كه‌م،
لیژنه‌ى لێكۆڵینه‌وه له كوشتنى خۆپێشانده‌رانى عێراق راپۆرتێكى بڵاوكردووه‌ته‌وه، له سه‌ره‌تاى راپۆرته‌كه هاتووه، ئه‌م لیژنه‌یه به بڕیارى ژه‌ماره 3286 ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق له 12ى ئه‌م مانگه پێكهێنراوه. له رۆژى 13ى ئه‌م مانگه تا 21ى مانگ لیژنه‌كه به سه‌رۆكایه‌تى نورى دلێمى وه‌زیرى پلاندانان سەرقاڵی لێكۆڵینه‌وه بووه.
تۆمارى ده‌نگى به‌رپرسان هه‌یه كه فه‌رمان ده‌كه‌ن ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بكرێت
له سه‌ره‌تا به خشته‌یه‌ك ئامارى قوربانییان به كوژراو و بریندار بڵاو كراوه‌ته‌وه. له‌وانه له نێو هاووڵاتییان و خۆپێشانده‌ران 149 كوژراو هه‌بووه له‌گه‌ڵ چوار هه‌زار و 207 بریندار. له ریزى هێزه ته‌ناهییه‌كانى عێراقیش هه‌شت كه‌س كوژراون و هه‌زار و 287 كه‌س بریندارن. له ئاماره‌كه ده‌رده‌كه‌وێت زۆرترین كوژراو له ریزى هێزه‌كان و خۆپێشانده‌ران له شارى به‌غدا بووه، زۆرترین بریندار له ریزى هێزه‌كان له شارى زیقار بووه، به‌ڵام له برینداربوونى هاووڵاتییان زۆرترین قوربانى له‌شارى به‌غدا بووه له‌وانه دوو هه‌زار و 458 كه‌س له به‌غدا له ئه‌نجامى ته‌قه‌ى هێزه‌كان بریندار بوون.
دواتر راپۆرته‌كه باس له 20 راستى ده‌كات كه له لێكۆڵینه‌وه‌كه ده‌ركه‌وتووه، به‌گوێره‌ى ئه‌و زانیارییانه‌ى له پزیشكى داد وه‌رگیراون، 70%ى كوژراوه‌كان گولله به‌ر سه‌ر و سنگیان كه‌وتووه، واته به ئامانج لێیان دراوه. نه‌وه‌ك هه‌ڵه و له‌ده‌ست ده‌رچوون. ئه‌مه له كاتێكدایە هیچ بڕیارێك له هێزه چه‌كداره‌كانى عێراق نه‌بووه رێ به ته‌قه‌كردن له خۆپێشانده‌ران بدات.
ده‌یان به‌رپرس ده‌رده‌كرێن
له سه‌ر باڵه‌خانه‌یه‌كى ناو به‌غدا ده‌ركه‌وتووه، قه‌ناس به‌كارهاتووه و چه‌ند پاكه‌تێك فیشهكیشى له‌وێ جێماوه، واته قه‌ناس له دژى خۆپێشانده‌ران به‌كارهاتووه. له‌وانه‌ى گیراون ده‌ركه‌وتووه زۆربه‌ى خۆپێشانده‌ران ته‌مه‌نیان له نێوان 15 بۆ 25 ساڵ بووه.
له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا كه‌سانێك له‌ناو خۆپێشانده‌ران هه‌بوون كه به ئامانجى تر هاتوونه‌ته ناو خۆپێشاندانه‌كان، له‌وانه چه‌ند كه‌سێك له پارێزگاى بابل گیراون، كه پێشتر به یاساى تیرۆر داوا كراون.
هه‌روه‌ها هه‌ندێك تۆمارى ده‌نگى به‌رپرسانى عێراق هه‌ن كه هانى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان ده‌ده‌ن، بۆ ئه‌وه‌ى ته‌قه له خۆپێشانده‌ران بكه‌ن. له هه‌ندێك شوێن رێگرى له ئۆتۆمبێلى فریاكه‌وتن كراوه، ئه‌مه‌یش ژماره‌ى مردووانى زیاتر كردووه. هه‌ندێك ئۆتۆمبێلى حكوومه‌ت به بۆمبى دەستی "مۆلۆتۆف" سوتێندراو‌ن، كه‌سیش هه‌بووه به سووتاندنى ده‌زگاكانى حكوومه‌ت ویستوویه‌تى خۆپێشاندانه‌كان به لارێ‌دا ببات.
له‌چه‌ند خاڵى تردا راپۆرتى لیژنه‌كه دووپات له‌سه‌ر ئه‌وه ده‌كاته‌وه، به‌رپرسان و ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان كهمتەرخهمییان كردووه، له زۆرێك له شاره‌كان حكوومه‌تى خۆجێیى هێزه ته‌ناهییه‌كانیان به ته‌نیا جێهێشتووه و ئه‌وانیش نه‌یانزانیوه چۆن هه‌ڵسوكه‌وت بكه‌ن.
له بڕگه‌یه‌كى تر ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كرێت، پێشتر له هه‌ندێك شوێن پلانی هه‌بووه بۆ ئه‌وه‌ى به شێوه‌یه‌كى مەدەنییانە رێگه به خۆپێشاندانه‌كان نه‌درێت، كه‌چى ئه‌م ئاماده‌كارییه جێبه‌جێ نه‌كراوه، له‌برى ئه‌وه فیشه‌كه به‌كار هاتووه.
لهبهشێكى تردا راپۆرته‌كه به چه‌ند ئه‌نجامێك گه‌یشتووه، له‌وانه فه‌رمانده‌ى هه‌ندێك له به‌رپرسانى ده‌زگا تههاییهكان لاواز بوون، هه‌ندێك له چەکداری هێزه ته‌ناهییه‌كان به‌شێوه‌یه‌كى تاكڕهوانە هه‌ڵسوكه‌وتى خراپیان له‌گه‌ڵ خۆپێشانده‌ران كردووه. هێزه ته‌ناهییه‌كان هه‌ڵه‌یان كردووه كه رێگه‌یان نه‌داوه خۆپێشانده‌ران بچنه گۆڕه‌پانى ته‌حریر، چونكه ئه‌مه وایكردووه بۆ شوێنه‌كانى تر پەرت بن و دواجاریش كارى هێزه ته‌ناهییه‌كان قورس‌تر بووه و نه‌یانتوانیوه كۆنتڕۆڵى بارودۆخه‌كه بكه‌ن.
له 70% كوژراوان فیشه‌كیان به‌ر سنگ و سه‌ر كه‌وتووه
له كۆتایى راپۆرته‌كه‌یشدا كه له 16 لاپه‌ڕه پێكهاتووه، لیژنه‌كه كۆمه‌ڵێك راسپارده‌ى به ئه‌نجوومه‌نى وه‌زیرانى عێراق داوه، له‌وانه ته‌واوى دۆسیه‌كه بدرێتە دادگا، كار بكرێت بۆ ئه‌وه‌ى بۆشاییه ته‌ناهییه‌كان پڕ بكرێنه‌وه، لێكۆڵینه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و باره‌گایانه به‌رده‌وام بێت كه هى لایه‌نه‌كانە و ته‌قه‌یان له خۆپێشانده‌ران كردووه، یه‌كێك له‌وان باره‌گاى عه‌سائیبى ئه‌هلى حه‌قه. چاوه‌ڕوانى ئه‌و ئه‌نجامانه بكرێت كه هێشتا له پزیشكى داد ماوه‌ته‌وه.
هه‌روه‌ها لیژنه‌كه پێشنیازى كردووه، زیاتر له 30 به‌رپرسى باڵاى ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان له پۆسته‌كانیان دوور بخرێنه‌وه، له‌وانه فه‌رمانده‌ى ئۆپراسیۆنه‌كانى به‌غدا و به‌ڕێوه‌به‌رى پۆلیسى به‌غدا و میسان و نه‌جه‌ف و چه‌ندان شار تر.
تا ئێسته هیچ كاردانه‌وه‌یه‌ك له‌لاى خۆپێشانده‌ران و لایه‌نه سیاسییه‌كانەوە له‌سه‌ر ئه‌نجامى لێكۆڵینه‌وه‌كانى لیژنه‌كه نەبووە. به‌ڵام چاوه‌ڕوان ده‌كرێت له سه‌عاته‌كانى داهاتوودا روونكردنه‌وه له‌سه‌ر ئه‌و ئه‌نجامانه هه‌بێت.
له یه‌ك تا هه‌شتى تشرینى یه‌كه‌م خۆپێشاندانێكى بەرفراوان له به‌غدا و شاره‌كانى باشوورى عێراق له دژى گه‌نده‌ڵى و نه‌بوونى خزمه‌تگوزارى و هه‌لى كار و خراپى بارودۆخى ئابوورى عێراق به‌ڕێوه‌چوو.