ئه‌م چه‌ند رۆژه‌ی پێشوو به‌رێوه‌به‌ری تۆڕی ڤیدیۆیی تیك تۆك ڕای گه‌یاند كه جموجۆڵه‌كانی داعش هاتوونه‌ته ناو تۆڕهكهمانهوه و له‌م ماوه‌یه‌دا ژماره‌یه‌كی زۆر ئهكاونتمان سڕیوه‌ته‌وه كه خاوه‌نی فۆڵۆوه‌رسی زۆربوون.
ماڵپه‌ڕی به‌ریتانی "
thesun" بابه‌تێكی له‌باره‌ی جووڵه‌كانی داعش له تیك تۆك بڵاو كردووه‌ته‌وه و ئاماژه‌ی پێ داوه، داعش به مه‌بستی راكێشانی سه‌رنجی مێرمنداڵان و هه‌رزه‌كاران له تۆڕی تیك تۆك، هه‌ستاوه به دانانی ژماره‌یه‌ك له ئه‌كاونت و تێیدا بیروباوه‌ڕه نا ڕه‌واكانیان به‌شێوه‌ی ڤیدیۆ بڵاو ده‌كه‌نه‌وه.
داعش لە تیک تۆک دەیەوێت هەرزەکاران هەڵخەڵەتێنێ
به‌ڵام وه‌ك به‌رپه‌چدانه‌وه به‌رێوه‌به‌ری تیك تۆك ئه‌م ژماره ئه‌كاونته‌ی ڕاگرت و وه‌ك راگه‌یاندراوێكی فه‌رمی بۆ میدیاكانی دنیای بڵاو كردووه‌ته‌وه كه مه‌ترسی بیر و ئادیای داعشی هه‌یه له تۆڕهكهماندا و پێویسته ئه‌و كه‌سانه‌ی به‌كاریده‌هێنن زۆر ئاگاداری خۆیانبن، هه‌روه‌ها ئه‌وه‌یشی گوتوه، تا پێمان بكرێ ئه‌م جموجۆڵه ناهێڵین و بنبڕی ده‌كه‌ین، به‌ڵام پێویسته ئاگاداری هه‌رزه‌كاران بین، چونكه زۆرترین رێژه‌ی به‌كارهێنه‌ر له تیك تۆك هه‌رزه‌كارن.
"تیك تۆك"، تۆڕێكی كۆمه‌ڵایه‌تییه كه تایبه‌ت كراوه به ڤیدیۆی كورت بۆ سیسته‌مه‌كانی "ئای یۆ ئێس و ئه‌ندرۆید"، ئه‌م به‌رنامه‌یه له ئه‌یلوولی ساڵی 2016 دامه‌زراوه له‌لایه‌ن "بایتی دانسه‌وه" و له ساڵی 2018 له‌گه‌ڵ ئاپی "موزیكڵی"یه‌كیان گرت و كران به یه‌ك به‌رنامه، ئاپی تیك تۆك ئێسته خه‌ڵكێكی زۆر به‌كاری ده‌هێنن له وڵاته جیاوازه‌كانه‌وه و به‌نزیكه‌ی 34 زمان به‌رده‌سته و زۆرینه‌ی به‌كارهێنه‌رانیشی هه‌رزه‌كارن.