ره‌نگه زۆرێك له داهێنه‌رانى له ژیانێكى سه‌خت ژیابن، به‌ڵام هیچیان وه‌ك بارسیلمى تیمونییه نییه كه به داهێنه‌رى گرنگترین ئامێر داده‌نرێت له مێژووى مرۆڤایه‌تیدا، ئه‌ویش ماكینه‌ى دروومانه، كه‌چى هه‌رچه‌نده خۆى به‌رگدروو بووه به‌ڵام لێى سوودمه‌ند نه‌بووه و دواتریش به‌هه‌ژارى مردووه.
زۆرێك له‌وانه‌ى داهێنانیان له مێژووى مرۆڤایه‌تى كردووه، له مه‌ینه‌تى و هه‌ژارى ژیاون، به‌ڵام دواتر به هۆى داهێنانه‌كه‌یان ئه‌گه‌ر بۆ كه‌مێكیش بێت ژیانیان باشتر بووه، به‌ڵام بارسیلمی تیمونییه كه داهێنه‌رێكى فڕه‌نسى بووه، ئه‌م چانسهیشى نه‌بووه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه به‌هۆى داهێنهكهى كاره‌كه‌ى له ده‌ست داوه و دواتریش به هه‌ژاریى مردووه.
ماڵپه‌ڕى كه‌ناڵى "
ئه‌لعه‌ره‌بیه"ی سعوودی، ئه‌مڕۆ له راپۆرتێكدا، باس له مێژووى ماكینه‌ى دوورمان ده‌كات و ئاماژه بۆ ئه‌وه ده‌كات له‌سه‌رده‌مى چاخى به‌ردینه‌وه مرۆڤ بۆ جلوبه‌رگ پێویستى به درومان هه‌بووه و بۆ ئه‌مه‌یش ئێسكى وه‌ك ده‌رزى تیژ كردووه و بۆ ده‌زوو و داویش په‌ناى بۆ ریخۆڵه و ده‌مارى ئاژه‌ڵان بدرووه. تا سه‌ده‌ى هه‌ژده كۆمه‌ڵێك داهێنه‌ر له ئه‌وروپا یه‌ك له دواى یه‌ك هاتن و به‌شدار بوون له داهێنانى ماكینه‌ى دورمان.
له‌وانه چارلس فریدریك ویسنساڵ "Charles Fredrick Weisenthal" كه پیاوێكى ئه‌ڵمانى بووه، ده‌رزى بۆ مه‌كینه‌ى دورمان داهێناوه، هه‌روه‌ها تۆماس سانت كه پیاوێكى ئینگلیزى بووه یه‌كه‌م دیزاینى بۆ ئامێرى دورمان كردووه.
دواتر له سه‌ده‌ى نۆزده‌م كۆمه‌ڵێك ناوى تر ده‌ركه‌وتوون، له‌وانه تۆماس ستۆن Thomas Stone و جیمس ئه‌ندرسۆن James Henderson كه ئه‌م دووانه ئینگلیز بوون، هه‌روها پیاوێكى نه‌مساوى به‌ناوى جۆزیف مایدسپۆرگهر هه‌بووه، هه‌ر یه‌كێك له‌مانه بیرۆكه‌یه‌كى بۆ دروستكردنى ئامێرى دورمان زیاد كردووه، به‌ڵام دواجار بارسیمیلى تیمونییه Barthélemy Thimonnier هاتووه یه‌كه‌م ماكینه‌ى دورمانى دروست كردووه و به‌م شێوه‌یه ئه‌م ئامێره چووه كارگه و ماڵه‌كان.
تیمونییه له 19ى ئابى ساڵى 1793 له فڕه‌نسا له دایك بووه و له یه‌كێك له ناوچه‌كانى لیۆنى فڕه‌نسى خه‌ریكى كارى بهرگدرووى كردووه، ئه‌و ناوچه‌یه‌ى ئه‌و به كه‌رتى رستن وچنین ناسراو بووه. رۆژانه تیمونییه كارى درومانى به‌ده‌ست كردووه، به‌ڵام له‌م كاته بیرى له‌وه كردووه‌ته‌وه چۆن كارێكى وه‌ها بكات كاره‌كه‌ى ئاسانتر بێت. بۆیه به دواى بیرۆكه‌یه‌ك ده‌گه‌ڕێت و كارى بۆ ده‌كات تا دواجار ئه‌م شۆڕشه له بوارى پیشه‌سازى ده‌كات.
كرێكاران له دژى وه‌ستانه‌وه چونكه ماكینهكهیان به دژى به‌رژوه‌ندى خۆیان ده‌زانى
به‌ڵام ئه‌مه زۆر ئاسان نه‌بووه، به‌ڵكو چوارى ساڵى له لێكۆڵینه‌وه و تاقیكردنه‌وه پێویست بووه، تا له ساڵى 1829 یه‌كه‌م ئامێرى داهێنا و ئینجا به‌ره‌و پاریس كه‌وته رێ بۆئه‌وه‌ى له‌وێ بازاڕ بۆ داهێنانه‌كه‌ى بدۆزێته‌وه. له‌ساڵى 1831 تیمونییه یه‌كه‌م كارگه‌ى درومانى دانا، كه 80 ماكینه‌ى له‌خۆ گرتبوو، هه‌روه‌ها ئه‌ركى ئاماده‌كردنى جلوبه‌رگى سه‌ربازانى فڕه‌نسا به كارگه‌كه درابوو.
سه‌ره‌تا ئه‌م كاره‌ى سه‌ركه‌وتنێكى بێ وێنه به‌ده‌ست ده‌هێنێ وپارهیهكى زۆرى ده‌ست ده‌كه‌وێت به‌ڵام دواتر رووبه‌ڕووى كاره‌سات ده‌بێته‌وه. بهرگدروهكان و كرێكارى كارگه‌كانى تر كه به شێوازى كۆن كاریان ده‌كرد، به هه‌ڕه‌شه‌ى ده‌زانن بۆ سه‌ر كاره‌كانى خۆیان و هێرشى ده‌كه‌نه سه‌ر ئامێره‌كانى ده‌شكێنن و كارگه‌كه‌ى ده‌ستوتێنن، به‌ڵام ئه‌و ده‌توانێ تاكه ئامێرێك رزگار بكات.
100 ساڵ دواى مردنى فڕه‌نسا رێزى له داهێنانه‌كه‌ى گرت
دواى ئه‌وه كارگه‌كه‌ى ده‌سوتێنن و ئامێره‌كانى دهشكێنرین، تیمونییه ژیانێكى پڕ له نه‌هامه‌تى به‌سه‌ر ده‌بات، جارێكى تر هه‌وڵ ده‌دات كارگه‌كه دابنێته‌وه و قسه له‌گه‌ڵ كرێكاران ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى له‌وه تێبگه‌ن ئه‌م ئامێره بۆ به‌رژوه‌ندى ئه‌وان و كارئاسانى ئه‌وان دانراوه نه‌وه‌ك له دژى ئه‌وان بێت، به‌ڵام دواجار هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ى شكست ده‌هێنێ. بۆ دابینكردنى بژێوى خێزانه‌كه‌ى ده‌گه‌ڕێته‌وه هه‌رێمى لیۆن وه‌ك بهرگدروییهك به ته‌نیا كار ده‌كات، تاكه ئامێرهكهیشى ده‌فرۆشێ. له ساڵى 1857 ده‌مرێ و له گۆڕستانى خێزانه‌كه‌ى ده‌نێژرێت.
ئه‌م پیاوه له ژیانى سه‌ركه‌وتنى داهێنانه‌كه‌ى نه‌بینى، نه‌یتوانى به هۆى ئه‌و ئامێره‌وه ده‌وله‌مه‌ند بێت و به هه‌ژارى مرد، كه‌چى دواى ئه‌و چه‌ندان دامه‌زراوه‌ى تر ئامێره‌كان دروست كرد و به‌ره‌و پێشیان برد و سامانێكى زۆریان به‌هۆى ئه‌م داهێنانه‌وه كۆكرده‌وه. دوا تێپه‌ڕبوونى سه‌ده‌یه‌ك به‌سه‌ر مردنى فڕه‌نسا رێزى له تیمونییه گرت و گۆڕه‌كه‌ى بۆ شوێنێكى شیاوتر گواسته‌وه و له ساڵى 1955 فه‌رمانگه‌ى پۆسته پولێكى به وێنه‌ى ئه‌و ده‌ركرد.
دواتر له سه‌ده‌ى بیسته‌م له‌گه‌ڵ پێشكه‌وتنى ته‌كنه‌لۆجیا و داهێنانى كاره‌با ئه‌م ئامێره زیاتر به‌ره‌و پێشتر گۆڕانكارى تێدا كرا و چه‌ندان داهێنه‌رى تر به‌شدار بوون تا به‌م شێوه‌یه‌ى ئه‌مڕۆ گه‌یشت.