لیژنه‌ی ڕۆشنبیری و لاوانی په‌رله‌مانی كوردستان ڕاپۆرتی كۆتایی له‌سه‌ر خه‌رجكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی سلێمانی ڕاده‌ستی سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مانی كوردستان ده‌كات دوای ئه‌وه‌ی ئه‌و لیژنه‌یه به‌دواداچوونیان بۆ كردووه.
ڕاپۆرتێك له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری ئاراسته‌ى په‌رله‌مان كرا
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، به‌مه‌به‌ستی ڕاده‌ستكردنی ڕاپۆرتی كۆتایی به‌دواداچوونه‌كانی لیژنه بۆ شێوازی خه‌رجكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری كۆبووه‌وه. لوقمان وه‌ردی سه‌رۆكی لیژنه‌ی ڕۆشنبیری له په‌رله‌مانی كوردستان به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، ڕاپۆرتی به‌دواداچوونه‌كان له‌سه‌ر چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی 20 ملیار دیناره‌كه‌ی پایته‌ختی ڕۆشنبیری گفتوگۆی له‌سه‌ر كرا‌و بڕیاردرا ڕۆژی چوارشه‌م ئاراسته‌ی سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مان بكرێت به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون و كاری پێویست.
له‌لایه‌كی تره‌وه ماڵپه‌ڕی په‌رله‌مانی كوردستان بڵاوی كردووه‌ته‌وه، ئه‌مڕۆ بڕیاردراوه لیژنه‌یه‌ك پێكبهێندرێت بۆ به‌دواداچوون بۆ چۆنیه‌تیی خه‌رجكردنی بڕی پێنج ملێون دۆلار كه له ساڵی 2014 بۆ شاری هه‌ولێر وه‌ك پایته‌ختی گه‌شتیاریی وڵاتانی عه‌ره‌بی.
هاوكات بڕٍیار درا، هه‌فته‌ی داهاتوو شاندێكی لیژنه‌كه سه‌ردانی شارۆكه‌ی سۆران بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی كۆبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ڕێكخراوه‌كانی كۆمه‌ڵگه‌ی مه‌ده‌نی و ئاگاداربوون له‌كارو چالاكییه‌كانیان و كه‌موكوڕی و پێداویستییه‌كان بۆ پێشخستنی بواری كولتووری و ڕۆشنبیریی ئه‌م قه‌زایه.
20 ملیار بۆ سلێمانی وه‌ك پایته‌ختی ڕۆشنبیری دابین كرابوو، به‌ڵام هیچ پڕۆژه‌یه‌كی ژێرخانی كولتووری و ڕۆشنبیری له‌و شاره به‌و پاره‌یه جێبه‌جێ نه‌كرا و ئه‌وه‌یش گومانی خسته سه‌ر خه‌رجكردنی پاره‌كه، بۆیه چه‌ند لیژنه‌یه‌ك بۆ به‌دواداچوون له‌سه‌ر خه‌رجكردنی پێكهێنراوه.