کۆمپانیایه‌ك پڕۆژەیەکی نەتەوەیی هونەری ڕادەگەیەنێت

:: PM:08:36:22/10/2019 ‌
بڕیاره‌ کۆمپانیای سام پڕۆداکشن پڕۆژەیەکی نیشتمانی نەتەوەیی هونەری بۆ پشتگیری  درامای کوردی ڕابگەیەنێت.

له‌وباره‌یه‌وه‌ ئه‌مرشۆ سێشه‌م 22ى ئۆكتۆبه‌ر پشتیوان عه‌بدوڵا ئاماده‌كارى پڕۆژه‌كه‌ به‌ "وشه‌"ى ڕاگه‌یاند، ڕۆژى پێنجشەم  24ى ئۆكتۆبه‌ر له‌ شارى هه‌ولێر له‌ هۆتێل چوارچرا سه‌عات چوارى ئێواره‌، لە ژێر دروشمی، "هونەرمەندان لە پرسە نیشتمانیەکاندا هاودەنگن"، کۆمپانیای سام پڕۆداکشن  پڕۆژەیەکی نیشتمانی نەتەوەیی هونەری بۆ پشتگیری  درامای کوردی ڕاده‌گەیەنێت.

بۆ پشتگیری درامای کوردی
زیاتر گوتى، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی و نیشتمانی، کۆمپانیای سام پڕۆداکشن وەک بەرپرسیاریەتێکی سەرشانی، پڕۆژەی پشتگیرکردن لەدرامای نیشتیمانی کوردی بە ئامادەیی ژمارەیەکی بەرچاوی هونەرمەندان و ئەستێرە ناسراوەکانی کورد و دەزگاکانی میدیای کوردی ساز دەکات. 

له‌ كۆتایدا گوتى، لەهەمانکاتدا پڕۆژەیەکی درامی گرنگ ڕادەگەیەنێت.






وشە - محەمەد میران