نه‌جوا كه‌ڕه‌م هونه‌رمه‌ندی به‌ناوبانگی لبنانی، له پێگه‌ى تایبه‌تیى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵایه‌تیى تویته‌ره‌وه، له ڕێگه‌ى كورته ڤیدیۆیه‌كه‌وه پشتگیرى له خۆپێشانده‌ران و حكوومه‌تیش ده‌كات تاكو ئێسته له‌لاى هه‌وادارانى ئه‌و هونره‌مه‌نده ڕوون نییه كه مه‌به‌ستى چییه.
بۆ چاره‌سه‌ر كردنى و گه‌یشتن به چاكسازى ده‌ستێكى ئاسنین و پڕ هێزى پێویسته
ئه‌و هونه‌رمه‌نده ده‌ڵێ، پێم خۆشه وڵاته‌كه‌م له كه‌شێكى خۆش و ئاشتیانه بژیت، منیش ده‌زانم كه پێویسته هه‌ندێك گۆرانگاترلاى ڕیشه‌یى گه‌وره بكرێت به‌ڵام گۆڕانكارى پێویستى به‌كات و كاتیش پێویستى به كه‌سانى پسپۆڕ هه‌یه.
زیاتر ده‌ڵێت، ئه‌وه‌ى ڕووده‌دات ته‌نها بۆ چاره‌سه‌ر كردنى و گه‌یشتن به چاكسازى ده‌وستێكى ئاسنین و پڕ هێزى پێوییسته.
ڕۆژى هه‌ینى 18ى تشرینى یه‌كه‌م، سەدان هەزار كەس لە شارەكانی لبنان ڕژانە سەر شەقام و درووشمی هەڵوەشاندنەوەی حكوومەتیان بەرز كردەوە و داوای دەستلەكاركێشانەوەی سەرۆك وەزیران و سەرۆك كۆماریان كرد، لەوكاته‌وه تاكو ئێسته خۆپێشاندانه‌كان له لبنان به‌رده‌وامه و تاكو دێت پشتوانى زیاتر له‌لایه‌ن هونه‌رمه‌ندان و كه‌سایه‌تییه ناوداره‌كانى ئه‌و وڵاته به‌ده‌ست ده‌هێنێت.
هونه‌رمه‌ندی ناوداری لبنانی نه‌جوا كه‌ره‌م له ناو هونه‌رمه‌ندان به (شمس الاغنیه) ناسراوه، ته‌مه‌ن /53 ساڵه/، له لبنان له شاری زه‌حله له دایك بووه، پێشتر مامۆستای قوتابخانه بووه و تا ئێسته چه‌ندان گۆرانی و كلیپ و سی دی هه‌یه، له ساڵى 1985 به‌شدارى به‌رنامه‌ى "لیالى لبنان"ى كردووه و مه‌دالیاى ئاڵتوونى به‌ده‌ست هێناوه، بۆ یه‌كه‌مجار له ساڵى 1989 یه‌كه‌م ئه‌لبوومى بڵاو كرده‌وه، یه‌كێكه له خانمه عه‌ره‌بانه‌ى ده‌نگێكى شاخى و هه‌وادارێكى زۆرى هه‌یه، بۆ ماوه‌ى چوار ساڵ له به‌رنامه‌ى ناودارى عه‌ره‌بى "Arabs Got Talent" ئه‌ندامى دادوه‌رى بووه.