دۆسیه‌ی كوشتنی دوو به‌رپرسه‌كه‌ی كه‌جه‌كه و رووداوی ڕۆژنامه‌نووسان ئامانج بابانی و لانه محه‌مه‌د، لێدوانه پێچه‌وانه‌كانی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كان، وای كردووه هاووڵاتییان متمانه به ئه‌نجامی لێكۆڵینه‌وه‌كانیان نه‌كه‌ن.
ڕۆژی 15ی ئه‌م مانگه له چیای گۆیژه، دوو ئه‌ندامی كه‌جه‌كه كوژران، لایه‌نه ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی ڕایان گه‌یاند، ڕووداوه‌كه به‌هۆی ته‌قینه‌وه‌ی نارنجۆكه‌وه بووه، به‌ڵام ئه‌مڕۆ كه‌جه‌كه و ده‌زگای ئاسایشی هه‌رێمی كوردستان ڕایان گه‌یاند، ئه‌و دوو ئه‌ندامه‌ی كه‌جه‌كه به‌هۆی بۆردمانی فڕۆكه‌ی بێ فڕۆكه‌وانی توركییه‌وه پێكراون و گیانیان له‌ده‌ست داوه.
هه‌روه‌ك له دۆسیه‌ی كوژرانی ئامانج بابانی و ژن منداڵه‌كه‌ی تا ئێسته به‌شێكی هاووڵاتییانی سلێمانی بڕوا ناكه‌ن ڕووداوه‌كه خۆكوژی بێت، ئه‌مه‌یش وای كردووه بێ متمانه‌یی زیاتر دروست بكات.
ئه‌و دوو ڕووداوه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له سلێمانی ڕووی دا به ته‌واوی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی خسته ژێر پرسیار
نه‌زاكه‌ت سه‌عید مامۆستای زانكۆ به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، هه‌ر ڕووداوێكی كوشتن یان دزی و تاوان له هه‌ر شوێنێك هه‌بێت بێ متمانه‌یی و دڵه‌ڕاوێكی لای هاووڵاتییان درووست ده‌كات، بۆیه پێویسته لایه‌نی ته‌ناهی سلێمانی له ڕێگه‌ی ڕوونكردنه‌وه و ڕاگه‌یه‌ندراوه‌وه ئه‌م بابه‌تانه بۆ خه‌ڵكی ڕوون بكاته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و دوودڵییه و ترسه بڕه‌وێننه‌وه.
لای خۆیه‌وه بارزان حه‌مید سه‌رۆكی لیژنه‌ی ناوخۆ له ئه‌نجوومه‌نی پارێزگای سلێمانی به "وشه"ی ڕاگه‌یاند، باشتروایه هاووڵاتییان گومانی باشیان به لایه‌نه ته‌ناهییه‌كان هه‌بێت، به‌ڵام زۆرجار كۆمه‌ڵێك بابه‌ت له سۆشیال میدیا‌و تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان ده‌ورووژێندرێت كه بێ متمانه‌یی درووست ده‌كات.
ئه‌و دوو ڕووداوه‌ی له‌ماوه‌ی هه‌فته‌ی ڕابردوو له سلێمانی ڕووی دا به ته‌واوی ده‌زگا ته‌ناهییه‌كانی سلێمانی خسته ژێر پرسیار و گومانه‌وه، به‌تایبه‌ت كه قسه‌ی ئه‌و ده‌زگا ته‌ناهییانه پێچه‌وانه‌ی ڕای گشتیی و ناوه‌ڕۆكی دۆسیه‌كان بوون.
سلێمانی/ هه‌ستیار عه‌بدوڵا