ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان ڕای گه‌یاند، ئه‌و زانیارییانه‌ی حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان له رێی كۆمپانیای دیلۆت بڵاوی كردووه‌ته‌وه، هه‌مان زانیاری لای وه‌زاره‌تی نه‌وتی عێراقیش هه‌یه.
ئه‌مڕۆ سێشه‌م 22ی تشرینی یه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌ر، جیهاد حه‌سه‌ن ئه‌ندامی لیژنه‌ی سامانه سروشتییه‌كان له په‌رله‌مانی كوردستان بۆ "وشه" گوتی، ئه‌وانه‌ی باس له‌وه ده‌كه‌ن كه‌رتی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ناڕوونه و شه‌فاف نییه و حكوومه‌ت زانیاریی نادات به په‌رله‌مان راست نییه، چونكه حكوومه‌تی هه‌رێم له رێی كۆمپانیای دیلۆت ته‌واوی زانیاریه‌كانی ئاشكرا كردووه و هیچ ناڕوونییه‌كی تێدانیه.
حكوومه‌تی عێراق بڕوای به‌و زانیاریانه هه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه
دووپاتی له‌وه‌یش كرده‌وه كه هه‌مان ئه‌و زانیاریانه لای به‌غدایش هه‌یه و وه‌زیری نه‌وتی عێراق ئاگاداره و زانیاری حكوومه‌تی عێراق و هه‌رێم هه‌مان زانیارین له‌باره‌ی دۆسیه‌ی نه‌وت.
په‌رله‌مانتاره‌كه ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه حكوومه‌تی عێراق بڕوای به‌و زانیاریانه هه‌یه كه حكوومه‌تی هه‌رێم بڵاوی كردووه‌ته‌وه و هیچ كێشه‌یه‌كیان نیه.
ئه‌وه له‌كاتێكدایه كه له چه‌ند ڕۆژی ڕابردوو ده‌نگۆی ئه‌وه بڵاو كرابوویه‌وه كه حكوومه‌تی عێراق ئاگاداری ورده‌كاری نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان نییه.
هه‌ولێر/ بڵند ئیبراهیم